هێله‌گ زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا كێن‌و چیان ده‌وێت؟، نازه‌نین عوسمان
ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی دوایی، لهدهنگو باسه‌كان زۆر گوێمان له‌باسی خۆپێشاندان و تێكده‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌بێت كه هێله‌گێكی زه‌ردیان له‌به‌ره.
ئه‌م هێله‌گه له 2008 بو به‌یاسا كه ئه‌بێت هه‌مو شوفێرێك پێبێت‌و له‌به‌رده‌ستی دابێت له‌ناو هه‌ر ئامێرێك كه له‌سه‌ر شه‌قامه كان بڕوا وه‌كو بارههڵگرو ئۆتومبێلو ماتۆر هه‌تا ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی كه پێویستیان بهپلاكی ژماره نیه، ئه‌و هێلهگانه ڕه‌نگیان زه‌رده‌و دو خه‌تی فۆسفۆری تێدایه كه لهتاریكیشدا ده‌بینرێن، ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌بو ژیانی شوفێر سه‌لامه‌ت بێت كاتێك كه ئوتومبێله‌كه‌ی له‌كار بكهوێتو له‌هه‌ر شوێنێك بێت، نرخی ئه‌م هێلهگانه كه‌مه‌و له‌هه‌مو شوێنێك ده‌ست ده‌كه‌وێت.
زه‌مینه‌ی دروستبونی خۆپێشانده‌رانی هێله‌گی زه‌رد
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ناڕازیبونه له‌دوای یاسایه‌كی حكومه‌تی فره‌نسی هات كه بریاری زیادكردنی باجی سه‌ر سوته‌مه‌نی بهنزینو گازوایلی دا‌و بڕیاره‌كه له 1/1/2019 كاری پێده‌كرێت.
فه‌ره‌نسا وڵاتێكی گه‌وره‌و پهرشو بڵاوه‌و خاكه‌كه‌ی هه‌مه جۆره لهدهشتو دۆڵ‌و شاخی به‌رز كه خاوه‌نی به‌رزترین چیایی ئه‌ورپایه ئه‌ویش زنجیره‌ی چیاكانی ئه‌لب و لوتكه‌ی مونت بلان (چیای سه‌ر سپی). خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی گشتی له پاس و شه‌مه‌ندوفه‌ر ناگاته هه‌مو كون و قوژبنێكی ئه‌م وڵاته وه یان ئه‌گه‌ر بیشیگاتێ به‌به‌رده‌وامی له خزمه‌ت گوزاری دانیه هه‌مو كات و ساتێك. هه‌رچی له شاره گه‌وره‌كاندا ئه‌م ئارێشه‌یان نیه و به باشی ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه هه‌یه، نرخی به‌كارهێنانی هاتو چۆی گشتی زۆر هه‌رزانه گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به زۆر به‌ی وڵاته‌كانی تری ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی خه‌تی شهمهندوفهری فره‌نسا كه كه‌رتی گشتی حكومیه، ئه‌م كۆمپانیه له‌ژێر قه‌رزێكی زۆر ده‌ناڵێنی و ناتوانێت پڕی بكاته‌وه و له مانگی ئه‌یاری ئه‌مساڵ هه‌ندێ ریفۆرمیان تێیدا كرد تا نه‌یفرۆشن ونه‌یكه‌ن به‌كه‌رتی تایبه‌تی و تۆزێك له‌و قه‌رزانه‌ش كه‌مكه‌نه‌وه، ئه‌م كه‌رته به‌وشێوه‌یه‌ی ئیستا ناتوانێت خزمه‌ت گوزاری بگه‌ینێته هه‌مو لادێكانی فه‌ره‌نسا كه نه‌ك قازانجی نابێت یان مایه‌ی خۆی ناهێنێته‌وه به‌ڵكو زه‌ره‌ری زۆر ده‌بێت و زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رز. ئه‌م لادێانه یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه خه‌تی هاتوچۆی گشتی نیه یان كه‌مه مه‌جبورن ئوتومبێلی تایبه‌تی به‌كار بهێنن. هه‌ر له دوای ئه‌و ریفۆرمه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپانیای خه‌ته‌كانی شهمهندوفهركراوه تاكو ئیستا هه‌فته‌ی ڕۆژێك كرێكارانی شه‌مه‌ندوفه‌ر مان ده‌گرن و هاتو چۆ توشی شه‌له‌ل دێت و خه‌ڵك ناچاره ئوتومبێلی خۆیان به‌كار بهێنن هه‌تا له‌شاره گه‌وره‌كان.
b_300_220_16777215_00_images_SIASI_Gula_vastar_frankrike.jpgماكرۆن بۆحهملهی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی پارگرینگی زۆر به ژینگهداو یه‌كێ له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانیدا بوو، سۆزی ئه‌وه‌ی داب‌و كه پیسی ژینگه كه‌مكاته‌وه. هه‌رچه‌نده نه‌یتوانی سۆزی به‌رنامه‌ی ههلبژارنهكهی به باشی بباته سه‌رو كه‌مترین خاڵی جێبه‌جێ كردوه له (په‌یمانی پاریس) ی ژینگه، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌زیره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ژینگه كه یه‌كێكه له فیگه‌ره ناسراوه‌كانی پارێزه‌ری ژینگه (نیكۆلا ئیلۆ) گوتی ناتوانم چی تر خۆم هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و به روتشكردنی پارێزێگاری ژینگه وئیش بكه‌م بۆیه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند له كۆتایی مانگی هه‌شتی ئه‌م ساڵ. ڕاسته ماكرۆن هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نه‌هاویشتوه بۆ خزمه‌تی ژینگه به‌ڵام هه‌ندێ له ریفۆرم و یاسای داناوه له‌وانه نه‌هێشتنی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه به‌رهه‌می سه‌ره‌كی كارابایه له فه‌ره‌نسا (هه‌ر بۆیه‌ش نرخی كاره‌با له فه‌ره‌نسا زۆر هه‌رزانه) تا ساڵی 2035، ئاسان كاری بۆ كڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلی كاره‌بایی و چاوپۆشیان له باج و كرینه‌وه‌ی ئوتومبێله كۆنه‌كانیان به پاره‌یه‌كی باش، ڕاگرتنی به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێلی دیزه‌ڵ. یه‌كێ له یاساكانی تر گرانكردنی نرخی به‌نزین و دیزه‌ڵ بو كه بۆ 1/1/2019 كاری پێبكرێت، به‌راوردی زیاد بونی سوته‌مه‌نی له نێوان ئۆكتۆبه‌ری2017 وه ئۆكتۆبه‌ری 2018 بۆ به‌نزین 15% وه بۆ گازوایل23% یه.
له سه‌رده‌می سه‌رۆكی فر‌نسا فرانسوا هۆلهندله 2012 بڕیاری گۆڕینی وزه یان دا له وزه‌و سوته‌مه‌نی كاربۆنی بۆ وزه‌ی تازه‌و نوێبونه‌وه. تا رێژه‌ی CO2 دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه فرێده‌درێته ژینگه و باجی هه‌ر ته‌نێك له CO2 زیاد بكرێت كه له 2014 ههرتهنێكی به 7 ئیرۆ بو 30 ئیرۆ بۆ 2017 وه بكرێت به 100 ئیرۆ بۆ 2030، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نی CO2 له 2022 ده‌گه‌یشته 65 ئیرۆ، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی له بڕیاری ماكرۆن دا هاتوه له ساڵی 2022 ده‌گاته 86 ئیرۆ بۆ هه‌ر ته‌نێك له CO2.
به‌پێی ڕاپرسیه‌ك كه ئه‌م ساڵ كراوه، رێژه‌ی داهاتی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا 1,2% كه‌می كردوه له چاو ساڵی 2016، ئه‌م كهمبونه به‌هۆی زیادبونی باجه‌كانه كه. 67% خه‌لكی فه‌ره‌نسا خاوه‌ن داهاتی مام ناوه‌ندی ده‌گرێته‌وه ئه‌م دابه‌زینه‌ی داهات وای كردوه كه توانای كرینی خه‌ڵك كه‌مبێته‌وه و زۆرله‌و خه‌ڵكانه ناتوانن موچه‌كه‌یان تا سه‌ری مانگ پێداویستی ژیانیان بۆ دابین بكا.
ئه‌م زیاد بونه‌ی باجی سوته‌مه‌نی ئه‌م جاره بو به‌و پروشكه وئه‌و تروسكهیهی ئاگری لێبۆوه، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گرێته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كانن و ئوتومبێل ئامرازی سه‌ره‌كی هاتو چۆیانه بۆ هه‌مو پێداویستیه‌كی ژیان له پێش هه‌موشیانه‌وه بۆ چونه سه‌ر كار.
به‌پێی ڕاپرسیه‌ك كراوه 80% خه‌لكی فه‌ره‌نسا پشتگیری هێله‌گه زه‌رده‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له به‌لجیكا و له ئینگلته‌ره له ماوه‌ی ئه‌و مانگه چه‌ند خۆپێشاندانێك كراوه بۆ پاڵپشتی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی ئۆتۆمبێل، كه‌چی له فه‌ره‌نسا به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌دیدی په‌رله‌مانتارێك له لیستی ماكرۆن كه باڵا ده‌ستان و حكومه‌ت نه‌یان توانیوه باش نامه‌كانیان ومهبهستهكانیان بگه‌ینه جه‌ماوه‌ر بیان كه‌ن به پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانیان.
دروستبونی هێله‌گی زه‌رد
له فه‌ره‌نسا تاكو ئیستا سه‌ندیكاكان خۆپێشاندنهكانیان رێك خستوه و نوێنه‌ره‌كانیان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌و شوێنی خۆپێشاندانه‌كان دیاری كراون و پۆلیسی نیشتمانی (كه به CRS ناو ده‌بردرێن كه پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی نیشتیمانیان له سه‌ر شانه) له‌ده‌ورو به‌ری خۆپێشاندانه‌كان داده‌بن تا به لارێ‌دا نه‌برێن و ئه‌و شه‌قامه‌ی بۆ خۆپێشانده‌ران دیاری كراوه هه‌ر ئه‌و شه‌قامه بگرن و ئه‌و پۆلیسانه مه‌شقی تایبه‌تیان پێكراوه بۆ كاتێك كه گێره‌شێوێنی دروست بێت.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی هێهلهگی زه‌رد كردی دور بو له هه‌مو رێگا ئاسایه‌كان كه فه‌ره‌نسا ئاشنابو پێوه‌ی. تاكه ڕیگای په‌یوه‌ندی نێوان هێهلهگی زه‌رد دا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بو وه سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسای گرتبۆوه.
له 29/5/2018 شوفێرێكی ئافره‌ت به ناوی پریسیلیا لۆدسكی سكاڵا- داوا نامه‌یه‌ك له فه‌یس بوك بڵاوده‌كاته‌وه و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كا كه واژوی بكه‌ن تا حكومه‌ت پاشگه‌ز ببێته‌وه له زیاد كردنی نرخی به‌نزین.
له 10/10/2018 ئیریك دوروێ شوفێری بارهه‌ڵگرێكی قورس له‌شارێكی بچوكی سه‌ر به پاریس ده‌ژی هه‌ر له فه‌یس بوك داوله خه‌ڵك ده‌كا له 17/10/2018 ده‌رگایه‌كی شه‌قامی بازنه‌ی رۆخی پاریس بگرن و دایخه‌ن به‌رامبه‌ر به هاتوچۆكه‌ران دژ به زیاد كردنی نرخی سوته‌مه‌نی له‌هه‌مانكاتدا ژنێك به‌ناوی پڵۆیهر میل ڤیدیۆیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه تا له 17/11 بچنه خۆپێشاندان، ئه‌م ڤیدیۆیه نزیك 3 ملیون كه‌س بینیویه‌تی. ئه‌م خۆپێشاندانه ده‌كه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ك خه‌لك به‌ده‌م داواكه‌یه‌وه دێن.
به‌م شێوه‌یه چه‌ند كه‌سێك له شوێنی جیاجیا له فه‌ره‌نسا داواده‌كه‌ن چه‌ند فولكهیهكی هاتو چۆ بگرن و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی دایخه‌ن بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌ك له نێوان 10-15/11/2018
خێزانی ئیریك له‌گه‌ڵ پاتریسیا په‌یوه‌ندی ده‌كا تا هه‌ردوو واژوكهرهكان رێكخه‌ن له‌ژێر یه‌ك ناوله فیس بوك، تا 2/11 ژماره‌ی واژوكهران ده‌گاته 800000 كه‌س.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له له‌گه‌ڵ ماكرۆن له‌و باره‌یه‌وه ده‌دوێن و ماكرۆن ده‌ڵێت (كه په‌شیمان نابێته‌وه له بڕیاری زیاد كردنی باجی سوته‌مه‌نی وخه‌ڵك مافی خۆ پێشاندانیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێ كه‌سی سیاسی ده‌یانه‌وێت خۆیان بكه‌ن به ساحێبی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه) له‌مه‌شا مه‌به‌ستی له ماری لۆپێن كه سه‌رۆكی پارتی په‌ڕگری راست رهو و میلهنشۆ سه‌رۆكی پارتی په‌ڕگری چه‌پ، كه هه‌ردوو لایه‌ن هه‌وڵیان داوه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بهێنن و حكومه‌تی ماكرۆن شكست پێبهێنن و لای دهن.
خۆپێشاندانه‌كان و گه‌شه‌كردنی:
تاكو 17/11 له‌م لاو له‌و لا له‌سه‌رتا سه‌ری فه‌ره‌نسا گرتنی بازنه و فولكه‌ی بچوك بچوك ده‌كرێت و له سه‌ر هه‌ندێ رێگا خێراكان كه‌به پاره‌یه ڕیگا ده‌گرن له پاره وه‌رگرتن و شوفێره‌كان به خۆڕایی ئه‌م شه‌قامانه وه‌رده‌گرن.
له 17/11/2018 خۆپێشاندانه‌كه زوو ده‌ست پێده‌كا وهێلهگه زه‌رده‌كان چه‌ند ده‌رگایه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه ده‌گرن و له پاشا به‌ره‌و ناو شار‌و بهرهوشهقامی شانزه لیزێ به‌ڕێده‌كه‌ون، (ئه‌و شه‌قامه به جوانترین شه‌قامی پاریس ده‌ژمێردرێت و شه‌قامێكی بازرگانی پله به‌رزه و هه‌موو ده‌م پڕه له تۆریست و سه‌رێكی ئه‌م شه‌قامه تاقی سه‌ركه‌وتنه كه گوڵكۆی سه‌ربازی ونی لێیه‌و سه‌ره‌كه‌ی تری كۆڵه‌كه‌ی كۆنكۆردی لێیه و له و وه‌رزه‌ی ئیستا كه نزیك ده‌بینه‌وه له‌سه‌ری ساڵ هه‌مو داره‌كانی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه له هه‌ردو لایه‌وه به جوانترین شێوه دهڕازندرێنهوه. قه‌سری سه‌روكی حكومه‌ت كه به ئه‌لیزێ ده‌ناسرێت ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شه‌قامه). هێله‌گه زه‌رده‌كان به‌ره‌و ئه‌لیزێ به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ڵام پۆلیس رێگایان پێناداو به‌یه‌كدا ده‌كه‌ون. ئه‌م شه‌قامه لقی زۆری لێده‌بێته‌وه‌و چه‌ند شه‌قامێكی تری سه‌ره‌كی له تاقی سه‌ركه‌وتن دێته سه‌ر و زۆر په‌رش و بڵاو و فراوانه كۆنترۆلی ئه‌و شه‌قامه زۆر ئه‌سته‌مه‌و پێویستی به هێزی پۆلیسی زۆره كه ئه‌و كاته ئه‌و ژماره‌یان نه‌بوه.
له‌شاره‌كانی تری فه‌ره‌نسا له زۆر شوێن هێله‌گه زه‌رده‌كان به‌ربه‌ست داده‌نێن و ئاژاوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شداربوانی هێله‌گه زه‌رده‌كان نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س بوون له 2034 شوێن له سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسا به‌شدار بوون. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه یه‌ك كوژراو 409 بریندار ده‌بێت.
ئیریك جارێكی تر داوایه‌كی تر
بڵاودهكاتهوهو به‌ناوی هه‌نگاوی دووه‌م له ژێر سلۆگانی (هه‌موو فه‌ره‌نسا له پاریس یه‌كبگرین بۆ خۆپێشاندانی 24/11/2018).
هێله‌گه زه‌رده‌كان داواده‌كه‌ن خۆپێشاندانی 24/11 له شانزه‌لیزێ بكرێت به‌ڵام پۆلیس ڕیگایان پێناداو شوێنی تریان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن كه نزیك شانزه لیزێه.
له ناو هێله‌گه زه‌رده‌كان دوو بۆ چون دروست ده‌بێت، لایه‌نێك ده‌ڵین با جه‌خت له‌سه‌ر پاریس بكه‌ین و به‌ره‌و پاریس بڕۆین و لایه‌نێكی تر ده‌ڵین با ههرشوێنهو چالاكی خۆمان هه‌بێت.
له‌م خۆپێشاندانه پۆلیس ڕیگایان لێده‌كرێت كه بچنه شانزه لیزێ، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی هێله‌گه زه‌رده‌كان له كۆنترۆلی پۆلیس ده‌رده‌چن و پۆلیس گازی فرمێسك و ته‌وژمی ئاو به‌كارده‌هێنێت.
بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م له 1/12 له‌سه‌ر زۆر له ڕیگاكان به‌ربه‌ست داده‌نێن و شه‌قامه خێراكان كه به‌پاره ده‌چیته سه‌ری ڕیگای پاره وه‌رگرتن ده‌گرن و له‌زۆر له شاره‌كان شه‌ڕو پێكدادان ڕو ده‌دا و هێله‌گه زه‌رده‌كان كۆكتێلی مۆلۆتۆف و به‌رد و دار به‌كار ده‌هێنن و به‌رامبه‌ر به‌وانیش پۆلیس گازی فرمێسكاوی و ته‌وژمی ئاو و دار.
شانزه لیزێ به قه‌ولی هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌نوسان وه‌ك ساحه‌ی شه‌ڕی لێدێت، له شكاندن و بڕینی دوكان و سوتاندنی ئوتۆمبیل و هه‌ڵكه‌ندنی شه‌قامه‌كه‌و كه له بلوكی به‌ردی بچوك دروست كراوه ئاگرو دوكه‌ڵ وگازتیكهڵ ده‌بێت. زه‌ره‌ری مادی هێنده زۆره ناژمێردرێت ته‌نیا له یه‌كێ له دوكانه‌كانی دیۆر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه به ملیۆن ئیرۆ ده‌ژمێردرێت. له‌و ڕۆژه له پاریس 110 كه‌س بریندار ده‌بێت 412 كه‌س دهیگیرێن و به قسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ 136000 كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه بوون وه ئه‌م ژماره‌یه پێده‌چێت دور بێت له ڕاستی به‌قسه‌ی میدیا‌و پارته‌كان كه زۆر له‌م ژماره‌یه زیاتر بوبێت.
هێمای ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون
جگه له‌وانه‌ی كه تێكده‌رن و به‌تایبه‌تی وه‌ك پیشه‌یی ههردهممیان له هه‌ر شوێنێ خۆپێشاندان بكرێت ئه‌وانه به‌دواوه‌ی خۆپێشاندانه‌كه ده‌كه‌ون و شت و شوێن شكاندن و دزی كه زۆربه‌یان گه‌نجن و له پاشكۆی ژیانن بێئیش و بێ شه‌هاده و ده‌رمان خۆرن و دژ به هه‌مو كۆمه‌ڵگان ورقی فه‌شه‌ل و شكستی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لك دادهڕژێنن، ئه‌مانه به‌شێكیان ناسراون لای پۆلیس و له و خۆپێشاندانه زۆربه‌یان بێ هێله‌گی زه‌رد بوون وه هێندێكیشان هێله‌گی زه‌ردیان لهبهركردوه تا خۆیان بئاخنه ناو گروپی خۆنیشانده‌ران هه‌ندێكیشیان هه‌ر هێله‌گه زه‌رده‌كان بون كه خۆیان ئاماده كردبوو بۆ تێك دان و شه‌ڕ و به پێداویستی شهر چوبونه خۆپێشاندانه‌كان.
هێله‌گه زه‌رده‌كان كه گیراون له هه‌مو تهمهنێكن، لهكرێكارو موچه‌خۆری مام ناوه‌ند و خانه‌نشین، له دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و حوكومی، له ژن و له پیاو له خه‌ڵكی شار‌و لادێ. له هه‌وادارانی پارته جیاوازه‌كان و له‌وانه‌ی كه هیچ كات ده‌نگیان نه‌داوه، زۆر ناهاوچهشنن ناتوانین سیفه‌تێكی تایبه‌تیان بدرێته هه‌مویان ئه‌وه نه‌بێت كه زۆربه‌یان له چینی مام ناوهندو كه‌متر له مام ناوه‌ند كه بێزار و نائارامن له‌ده‌ست ژیانی سه‌خت و ترسی له دوارۆژی خۆیان و منداڵیان و بونیان له كۆمه‌ڵگایه‌كی نایه‌كسان.
دانوستاندنی حكومه‌ت و هێله‌گه زه‌رده‌كان
تاكو ئیستا كه چینێك یان توێژێك یان كۆمه‌ڵێك گه‌ر كهوتابانه ناكۆكی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌ت ئه‌وا هه‌ردولا نوێنه‌ریان ده‌ست نیشان ده‌كرد و ده‌كه‌وتنه گفت و گۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ناكۆكیه.
ئه‌وه‌ی تازه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی هێله‌گه زه‌رده‌كان ئه‌وه‌یه هێله‌گه زه‌رده‌كان بێ نوێنه‌رن. كه‌سیان نیه ببێته نوێنه‌رو ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ر به‌شێك له خۆیان دانیان پێدانانێن، بزوتنه‌وه‌یه‌كی په‌رش و بڵاوه و یه‌كتر ناناسن، ڕه‌نگبێ له شوێنێكی دیاری كرا‌و یه‌كتر بناسن به‌ڵام له‌سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسا یه‌كتر ناناسن تاكه ناسینیان تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانهو ئه‌وه‌ش ناتوانن حوكمی له‌سه‌ر بده‌ن به چه‌ند جریوه‌یه‌ك یان پۆستی سه‌ر فه‌یسبوك. هێله‌گه زه‌رده‌كان پێكهاته‌یه‌كی كلاسیكیان نیه و ڕێكخراوه نین ونه بیر‌و باوه‌ڕ نه دیدی سیاسی نه چینایه‌تی پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه له مێژوی فه‌ره‌نسا چه‌ند بزوتنهوهكی وا ڕوی داوه دژ به به‌رزبونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی وه‌ك له ساڵنی: 1950، 1973،1978،1995، 2000، 2008 به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وانه هه‌مو جار یان پارتێك یان یه‌كێ لهسهندیكاكان ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه.
حكومه‌ت داوای له هێله‌گه زه‌رده‌كان كردوه كه نوێنه‌ریان دانێن تاكو پێكه‌وه دانیشن و له شێوه چاره‌یه‌ك بگه‌ڕین.
هێله‌گه زه‌رده‌كان 8 نوێنه‌ریان دانا له‌وانه پریسیلیا و ئیرك به‌ڵام ته‌نیا ئیریك چو بۆ بینی وه‌زیری ژینگه ئه‌وانی تر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه به‌شدار نه‌بن چونكه به‌شێكیان به نوێنه‌ری خۆیان نازانن، حكومه‌ت كه‌وتۆته حاڵه‌تێك نازانێ چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوا یه‌ك لایه‌نه.
داواكاریيهكان
له‌سه‌ره‌تادا داواكاریه‌كانیان پهشێمانبونهوهی حكومه‌ت بو بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و دیزێل، ئیستا زۆر داواكاری تری به‌دوا داهاتوه و هه‌ندێكان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ن به‌پێی پێداویستی ئه‌و گروپه له چ شوێنێكن. ئه‌وه‌ی زیاتر دوباره ده‌كرێنه‌وه:
– دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین و گازوایل له‌جێگای ئه‌وه نرخی كیرۆسین (به‌نزینی ته‌یاره) نه‌وتی ڕه‌ش بۆ (پاپۆڕه‌كان) ئه‌مانه به‌ده‌ست كۆمپانیا زهبهلاحهكانن.
– زیادكردنی كه‌مترین موچه كه به 1188 ئیرۆ بۆ ساڵی 2018دانراوه و(ساڵانه به‌پێی هه‌ڵئاوسانی پاره ده‌گۆڕدرێت) بۆ 1300 ئیڕۆ،
– گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵی خانه‌نشینی بۆ 60 ساڵی (ئیستا65 ساڵه)
– وازهێنان له باجی داهات كه ئیستا یه‌كسه‌ر له خاوه‌ن كار وه‌رده‌گیرێت له موچه‌ی كاركه‌ره‌كه و وه‌ك جارانی لێبێته‌وه كه كاركه‌ره‌كه خۆی ساڵانه ده‌یدا.
– سیستمی باجی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌كی فێڵی شه‌رعی زۆر ڕیگای تێدایه كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان و پاره‌داره‌كان به ئاسانی له‌و باجه‌یان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌ت ئه‌و سیسته‌مه بگۆڕیت حكومه‌ت ده‌توانێت پاره‌ی زۆر بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌و پارانه پاره‌ی خانه‌نشینی و نرخی كه‌مترین سعاتی ئیش زیاد بكا و رێگا‌و خه‌تی شه‌مه‌ندوفه‌ر زیاد بكا.
– وازهێنانی حكومه‌ت و ماكرۆن (به‌پێی ڕاپرسیه‌ك ماكرۆن و فلیپ ئیدوارد له نزمترین خالی لێڕازیبونیان هه‌یه و ماكرۆن وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندان داده‌نرێ و زیاتر بڕیاره‌كانی له خزمه‌تی دهوڵهمهندهكاندایه)
ڕۆڵی سه‌ندیكا له بزوتنه‌وه‌ی هێله‌گه زه‌رده‌كان:
له فه‌ره‌نسا له ساڵی 1895 (CGT) یه‌كه‌م سه‌ندیكایه دامه‌زراوه 30% خه‌ڵكی سهندیكی له‌گه‌ڵیانن،(CFDT) 30% ، (FO) 18%، (CFE-CGC) 11%، وه له‌ساڵی 1919 (CFTC)دامه‌زراوه و 11% خه‌ڵكی سهندیكی له گه‌ڵدایه.
11% موچه‌خۆران ئه‌ندامی سهندیكاكانن، ئه‌و سهندیكانه له هه‌ندێ سێكتهرا زۆر به‌هێزن به‌تایبه‌تی له كۆمپانیا زلهیزهكانی حكومی وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رو هاتووچۆ، كه مان ده‌گرن هه‌مو وڵات توشی شه‌له‌ل دێت و كاركردن زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت. ئیستا هه‌ست ده‌كه‌ن به دروست بونی هێله‌گه زه‌رده‌كان رۆڵی سه‌ندیكاكان به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوا و نه‌یان توانیوه ئه‌و هێزه له‌بن نه هاتوه بۆ خۆیان ڕاكێشن، هه‌ندێكیان به نێگه‌تیڤانه سه‌یری ئه‌و بزوتنهوهیهدهكا و هه‌ندێكیشیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه گه‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ئه‌م هێزه بخه‌نه پاڵ خۆیان با ئه‌وان بڕۆنه پاڵ ئه‌م هێزه.
میلله‌تی فه‌ره‌نسا به هه‌مو شت ڕازی نابێت چۆن كاتی خۆی جنرال شارل دیگۆل ده‌لێت (چۆن میلله‌تێك رازی بكه‌م خاوه‌نی 258 جۆری په‌نیره).
خۆپێشاندان و مانگرتن به‌شێكه له كولتوری ئه‌و میلله‌ته، كاتی خۆی بهنقهكان مافی مانگرتنیان نه‌بو مانیان گرت تا ئه‌و مافه به‌دی بهێنن و كه ئه‌و مافه‌یان به‌دی هێنا كه‌وتنه مانگرتن.
هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌و حه‌فته‌یه
سه‌روكی حكومه‌ت ئیدوارد فلیپ له پرێس كۆنفرهنسیكدا له 4/11 گوتی، ناڕهزایهكی زۆر‌و توڕه بونێكی زۆر هه‌یه له زۆر شوێن له زۆر شار، ئه‌م توڕه بونه هی ئیستا نیه و لهقوڵایهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات پاش داپۆشتنێكی درێژ له به‌ر شه‌رم كردن یان تا خۆیان به‌كه‌م نه‌زانن به‌ڵام ئه‌ورۆ زۆر به هێزه‌وه و به جه‌ماعی هاتۆته ده‌ره‌وه، وه‌ك سه‌رۆكۆمار و په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌یبنم و گوێم لێیه‌و ده‌زانم له كاتێكی خه‌ته‌رناك داین و هیچ باجێك ئه‌ونده گرینگ نیه كه ژیانی خهڵكهكانمان به‌قوربانی بكه‌ین.
– سه‌روكی حكومه‌ت ئیدوارد فلیب هه‌ندێ چاوپێكه‌وتنی كردوه له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران تا دیدی تری هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر.
– قه‌ول وابو گروپێك له هێله‌گه زه‌رده‌كان ببینێ به‌ڵام روی نه‌دا.
– دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌م پرسه رۆژی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه له په‌رله‌مان به‌ڕیوه ده‌چێت.
– حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی 6 مانگ هه‌مو باجێكی سه‌ر سوته‌مه‌نی ڕاده‌گرێ. ئه‌و باجه ده‌كاته 7و0 % ی هه‌موو بودجه‌ی ساڵی 2019كه ده‌كاته نزیك 100 ملیار ئیرۆ یه
– دوا خستنی ساڵانه‌ی ئۆتومۆبیل
– ڕاگرتنی باجه‌كانی كاره‌باو گاز
– زیاد كردنی ( كه‌مترین موچه) ناكرێت هه‌ر وه‌ك بڕیاره 3% زیاد ده‌كرێت وه ئه‌م زیاده زیاده‌ی هه‌ڵئاوسانی پاره‌ی ساڵانه‌یه. زه‌حمه‌ته كه‌مترین موچه زیاد بكرێت به تایبهتیبۆ ئه‌و خاوه‌ن كارهانهی كه ژماره‌ی كرێكارانی كه‌مه‌و قازانجی ساڵانه‌یان كه‌مه به‌رگه‌ی ئه‌م زیاد كردنه ناكه‌ن و ڕه‌نگبێ به‌پێچه‌وانه ببێته هۆی زیاد كردنی بێ‌ئیشی و جگه له‌مه‌ش حكومه‌ت له به‌شێك له و باجانه‌ی خاوه‌ن كرێكاری ژماره كه‌م خۆش بوه تا یارمه‌تیان بده‌ن و بێ‌ئیشی گه‌نج به‌كار بخه‌ن. به‌زیادبونی (كه‌مترین موچه) وا ده‌كا هه‌ڵئاوسان زیاد بكا و ئه‌و زیادبونه‌ی موچه ئه‌وكاته چ سودێكی نابێت.
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هێله‌گه زه‌رده‌كان
به‌شێكیان رازین و به‌شێك به چاو به‌ستنه‌وه‌ی داده‌نێن و ده‌ڵین ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵپه‌ساردنه و ئه‌و به‌س نیه ده‌بێت ئه‌م بڕیاره لا ببردرێ. (كه‌مترین موچه) زیاد بكرێت. باجی سه‌ر خانه‌نشین لاببردرێت. هه‌ندیكیان داوای ئه‌و ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت و سه‌روك كۆمار بڕۆن و جارێكی تر هه‌ڵبژردن بكرێته‌وه. به‌شك له‌وانه داوایان كردوه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو خۆ پێشاندان بكه‌نه‌وه و ئه‌مه ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ حكومه‌ت.
هێله‌گ = جلیتقە
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە