سوپاسنامەی بنەماڵەی گادانی سەبارەت بە کۆچی کاک جەلیل گادانی
هاونیشتمانییانی بەڕێز لە سەرانسەری کوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی خۆشەویستی کۆمەڵانی خهڵکی کوردستان و بنەماڵەمان، جەلیل گادانی، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەڵاوێژدا، کە زیاتر لە حەوت دەیە و تا دوا چرکەی ژیانی، وەک قوتابییهکی بهئهمهگی پێشەوا قازی محهممهد له ڕێبازی کۆماری کوردستاندا بۆ دابینکردنی مافە نەتەوییەکانی گەلی کورد لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا، خەباتی کرد و وهفادار مایهوه، ئێمەشی وەک ئێوە هاووڵاتییان، هاوسەنگەران و هاوبیرانی لە سەرانسەری کوردستان و جیهاندا ماتهمبار و خهمبار کرد.
شەپۆلی هاودەردی و پرسەی ئێوە، کۆمەڵانی خەڵکی کورد، هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات بەگشتی و هەروەها هاوخەمی کەسایەتی و بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی له هەرێمی کوردستان، پەیامی سەرجەم حیزب و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبی و فەرهەنگی و کۆمەڵایتییە کورد و غەیرە کوردەکان، نەیانهێشت ئێمە وەک بنەماڵە بە تەنیا هەڵگری ئەم خەمە قورس و گرانە بین.
پەیامەکان، بڵاوکراوەکان، ڕاپۆرتەکان، دەقەکان ، هەستی جوان و وشەکان، لە وەسفی کەسایەتی و خەباتی زندەیاد دا، هاوسۆزی و خەمێک کە ئێمە دەمان بینی و هەستمان پێدەکرد، بۆ ئێمەی ڕوون و ئاشکرا کردنکە ” کاک جەلیل” نەک بەتەنیا هەر مڵکی بنەماڵە، حێزبێک یان بەشێک لە کوردستان نییە، بەڵکوو، ئازیزمان ئازیزی گەل و کوردستانە و سامانێکی نهتهوەییه.
هاوخەمی هاووڵاتییان لە چوارپارچەی کوردستانەوە، لاوێنەری دڵی پڕ لە خەم و کەسەری بنەماڵە بوون. بۆیە لە وەڵامی تێکرای هاودەردی، هەر وتار و ڕستەیەکدا کە لە یاد و بیرەوەری ئازیزمان ” کاک جەلیل” دا گوتراوە، نووسراوە و دەگوترێ، هاوکات دەگەڵ سوپاس و پێزانین، سەری کوڕنۆش و نەوازش دادەنوێنین و داوای سەرسڵامەتی تاک تاکی خەڵکی بەئەمەگی کوردستان بەگشتی و سەروەرانمان بەتایبەتی دەکەین و دەڵێین: ئێوە خۆش و کوردستان خۆش بن.
بنهماڵهی گادانی له دهرهوهی وڵات