کۆکراوەی بەشێک لە وتووێژەکانی ڕێزدار مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن-زادە. ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی

خوێنەری بەڕێز! ئەم کتێبە کە دیتە بەر دیدەی بەڕێزتان کۆکراوەی بەشێک لە وتووێژەکانی ڕێزدار مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن-زادە؛ ئەدیب، نووسەر، وەرگێر و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکڕات، ئەم کتێبە بە نووسینی پێشەکی بەرێزو تێکۆشەر قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی، و وتارێکی بەڕێز مامۆستا بەناوی:(ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای چارەسەری مەسەلەی کورد) و بەکورتە لە ژیننامەی بەڕێزیان کۆتایی دێ. ئەم کتێبە سەرجەم ٧٥ وتووێژو ٥٦٠ لاپەڕە. هیوادارم توانیبێتم هەم کارئاسانیم بۆ ئەو کەسانە کردبێ کە تامەزرۆی بیروبۆچوونەکانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌یە، و هەم بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ کارێکی توێژینەوەیی بە دوایان دا دەگەرێ. بژین و سەرکەوتوو بن.