ئاگاداری کۆڕی ڕێزلێنان لە شەهیدانی شەوی یەڵدای سووری دێموکرات لە شاری ستۆکهۆڵم

هاونیشتمانانی بەڕێز!
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان!
کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سوئێد!
دیسان دەستی رەشی تێرۆری کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستانی سوورخەڵات کرد.

بە بۆنەی شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگەی نیشتمان و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوی یەلدا ساڵرۆژی لە دایک بوونی شەهید دوکتورقاسملوو لە بەردەم یەکێک لە بنکەکانی حیزب لە کۆیە، کۆڕیادێک بۆ بەرز راگرتنی یادی ئەو پیشمەرگە قارەمانانە پێک دێنین.
بەشداریتان لەم کۆڕیادەدا نیشانەی ئەمەگناسی و وەفادارییە بە رێبازی کوردایەتی و سوکناییە بۆ دڵی زامدار و خەمباری هاوڕێیان و ئازیزانی ئەم سوورخەڵاتانە و هەروەها شەرمەزارکردنی بڕیاردەرانی ئەم تیرۆرە ناجوامێرانەیە.
رێکەوت یەکشەممە : ٢٠١٦/١٢/٢٥
kanalvägen 10 upplandsväsby 194 61 ( infracity) شوێن:
کاتژمێر: ١٣ تا ١٧
بەخێربێن
تەلەفوونی پێوەندی :
0709662202
0735369213
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سوئد