كرده‌وه ترۆریستیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له شه‌وی یه‌لدا دا، نامان ترسێنێ. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
كۆماری ئیسلامی كه بۆ جارێكی‌تر به دژی حیزبی دێموكرات ده‌ستی دایه‌وه تیرۆر، ویستی وێڕای تیرۆركردنی كادر‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگروئ رێبه‌ری، ژن و مندالی بنه‌ماڵه‌كانیشیان تیرۆر كات.
له شه‌وی یه‌لدا دا كه ساڵۆنی كۆبوونه‌وه‌كان حیزب له منداڵه شل و ناسك و جوانه‌كان مه‌وجی ده‌دا و هاتبوون به یادی له دایك بوونی قاسملوو رێبه‌ریی شه‌هید كراویان تێر بۆی پێپكه‌نن و پێ بڵین به ئاسوودویی بن‌و و رێبازه‌كه‌ت چۆل نیه،كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ڵوێستی نامه‌ردانه‌ی به تیكه‌و ده‌نگ و گرمه‌ی بۆمب و كاری تیرۆریستی، باوك وبراكانیان لێ شه‌هید كردن وخۆشی و پێكه‌نین و هه‌ڵپه‌ڕكه‌یان لی كردنه شین.به‌ڵام كۆماری نا ئیسلام با باش بزانێ كه به رشتنی خوێنی شه‌هیده‌كانی ئێمه ،به‌و كاره تیرۆریستیه له به ر ده‌ركی قه‌ڵای دێموكرات قوڕی بۆ سه‌ری خۆی گر ته‌وه وبه گشتی له نیو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا زیاتر روو ره‌ش بوو.
كۆماری نا ئیسلامی پێی وا بوو ده‌توانێ منداڵه‌كانی ئێمه بترسێنێ، به‌ڵام نا خیاڵت خاوه نامرد، منداڵه‌كان دێموكرات وه‌ك تۆ ترسه‌نۆك نین كه له ترسه‌نۆكی خۆت ده‌ست بۆ كاری ترسه‌نۆكانه ده‌به‌یت.دوێنی منداڵه نۆ ساڵه‌كه‌م كه له شه‌وی یه‌لد دا وله كاتی ته‌قینه‌وه‌كه دا له ساڵۆنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێ وته‌قه‌و گڕو رمبه‌ی بۆمبی كۆماری ئیسلامی رایده‌چڵه‌كێنێ، گوتی بابه ئه‌مڕۆ من دێم بۆ قه‌ڵا و چاو له جێی بۆمبه‌كان (خامنه‌یی )ده‌كه‌م.
هۆ كۆماری نا ئیسلام،ویستت خه‌ڵكی دێموكرات بترسێنێ ، نا نا خیاڵت خاوه، هه‌ر تیكێكی بۆمبه‌كانت كه له جه‌سته‌ی شه‌هیه‌كانمان دراون نه‌وه‌كانی داهاتوومان كه ویستت بیانترسێنی ده‌یانكه نه‌وه به ئه‌قڵی سه‌لیم بۆ گژداچوونه‌وه‌ت وله مه‌یدانی سه‌ره‌ڕۆییت ده‌رتده‌په‌ڕینن.
هۆ خوێن رێژه‌كانی كۆماری نا ئیسلام، دیتتان پێرێ و دوێنی و ئه‌مڕۆ چۆن دونیا له هه‌زاران میدیاورۆژنامه‌و گۆڤاره‌وه باسیان له ترسه‌نۆكی ئێوه و،سه‌ربه‌رزی وخۆراگری كۆرانی دێموكرات كرد، دوێنێ دیتتان كه چۆن به هه‌زاران كه‌س له رووناكبیر ومامۆستا وشه‌خسییه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵكی ئاسایی وده‌سه‌ڵاتدارانی باشوورده‌یان حیزب و رێكخراوی جیاجیا سه‌ریان له بنكه‌كان دێموكرات دا و له‌و خه‌مه دا خۆیان به شه‌ریك زانی.
هۆ كۆماری نا ئیسلام، بۆ جاریكی تر كه خوێنی به ناحه‌ق رژاوی كورانی كورد ی رۆژهه‌ڵات و باشووربه ده‌ستی تۆ رژان و تێكه‌ڵ به یه بوونه‌وه، باش بزانه كه بێشك ئه‌م خوێنان میژووی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانی پێ ده نوسرێته‌وه‌و زیاتر رووی تۆ‌و گشت دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێ ره‌ش ده‌كه‌ن.
هۆ دوژمن باش بزانه كه ئه‌مجاره‌یان پۆله ئه‌ستێره‌ی حه‌وته‌وانه له سه‌ر ئاسمانی قه‌ڵای دێموكرات ده‌رده‌كه‌وێت وروناكی ده‌داته‌وه نێو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی تاریكپه‌رستان راده‌ماڵێ و ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی حیزب و خه‌ڵكی كورد پته‌وتر ده‌كات و هه‌ناوی دوژمن ده‌سووتینێ.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی