شەپۆلی هاوخەمی دەربڕینی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان

دوابەداوی بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوی تێرۆریستی بەردەم قەڵای دێموکرات و کوژران و بریندار کردنی چەند پێشمەرگەی حدک، شەپۆلێکی هاوخەمیی و ئیدانە کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە وەڕێکەوت.

بەشێکی بەرچاو لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتییە حقووقییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن و ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە، خوازیاری ئەوە بوون کە لە زووترین کاتدا بەدواچوونی بۆ بکرێ و بکەران و دەستوپێوەندییەکانی ئەو کردەوە بە ڕای گشتیی بناسرێن و شەرمەزار بکرێن.
سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک بە توندی تەقینەوەکەی شاری کۆیە و شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەی حیزب و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارە مەحکووم کرد و ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی ئەرکدار کرد کە ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە ڕادەستی یاسا بببن و هەموو رێوشوێنێکیش بگرنە بەر بۆ ئەوەی چیتر رووداوی لەو چەشنە دووپات نەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێک‌دا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر بنکە و بارەگای حدک، بەڵێنی داوە کە هەموو هەوڵ و توانای خۆیان وەگەڕ دەخەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تێرۆریستییە.
هەروەها دەیان لایەنی سیاسی و رێکخراوەکانی کوردستان و دەروەی کوردستان بە هەڵویست گرتن و ناردنی نامە و برووسکەی تایبەت، خۆیان بە پاڵپشتی حیزبی دێموکرات زانی و، هەر چەشنە هێرش کردن و پەلاماری تێرۆریستییان بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان مەحکووم کردووە.
هەروەها یەکیەتیی پاڕلمانتارانی کوردستان بە هەڵویست گرتن و ناردنی برووسکەیەک ڕایگەیاند: “ئێمە لە یەکیەتیی پاڕلمانتارانی کوردستان بە توندی ئەو دەستە مرۆڤ‌کوژە ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین کە خوێنی مرۆڤی کورد حەڵاڵ دەکاو ئارامی شارەکانی کوردستان تێکدەدات و هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەریمی کوردستان بە دوای پەناگەیەک دەگەڕێن بۆ چالاکی سیاسی و فەرهەنگی خۆیان لە چوارچێوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەریم ڕیوشوێنی توندوتۆڵ بگرنە بەر بۆ ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە تێرۆریستییە و پاڕاستنی سەروماڵی هاووڵاتیان”.
لە درێژەی ئیدانەکردنی کردەوەی نامرۆڤانەی شەوی یەلدای قەڵای دیموکرات، دوکتور فواد مەعسووم سەرۆک‌کۆماری عێراق لە نامەیەک کە تۆری میدیایی “رووداو” بڵاوی کردۆتەوە، وێڕای ئیدانە کردنی تەقینەوەکەی کۆیە و شەهیدکرانی چەند پێشمەرگە داوای کردووە کە لە لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی باشتریان هەبێ بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەو تاوانە تێرۆریستییە.
ئەو کەسایەتی و رێکخراوانەی دیکەش کە هێرشە تێرۆریستیەکەی شەوی یەلدایان ئیدانە کردووە بریتین لە؛
– حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
– کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران
-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
-کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
– مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
– بزووتنەوەی گۆڕان
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
– پارتی سوسیالیستی کوردستان باکووری کوردستان
– پارتی کڕیکاران و رەنجدەرانی کوردستان
– یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان –مەکتەبی ئەمینداری گشتیی
– یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجومەنی قەزای کۆیە
– حیزبی شیوعی کوردستان
– ڕێکخراوەکانی ژنان لە قەزای کۆیە
– حیزبی یەکیەتیی کورد لە سووریە
– پارتی دێموکراتی کوردستان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی لقی٢١
– حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
– بەرەی دێموکراسی گەل
– تۆری هەماهەنگی ڕێکخراوەکان بۆ بەرژەوەندی گشتیی
– مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان
– فیدراسیۆنی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی عێراق و کوردستان
– یەکیەتی لاوانی کوردستان
– تەڤگەری لاوانی کورد قامیشلوو
– بەرەی دێموکراتی مەدەنی ئەحواز
– رەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە
– سه‌رکردایه‌تی یه‌کیێتی دێموکراتی کوردستان
– پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
– سؤران رِةمةزان على سةرؤكى فيدراسؤنى كؤمةلَةورِيَكخراوةكانى عيَراق –كوردستان
– عەزیز شێخانی
– خەلیل عەبباسی.ستۆکهۆڵم
– پێوه‌ندییه‌ گشتی‌یه‌کانی رێکخراوی فیدایانی خه‌ڵکی ئێران
– کومیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوی یه‌کیێتی فیدایانی خه‌ڵکی ئێران
– ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان