نامیلکەی کۆکراوەی هاوخەمی و پشتیوانی دوای ڕووداوە خوێناوییەکەی شەوی یەڵدای خوێناوی دێموکرات
دوابەداوی بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوی تێرۆریستی بەردەم قەڵای دێموکرات و شەهید و بریندار کردنی چەند پێشمەرگەی حدک، شەپۆلێکی هاوخەمیی و ئیدانە کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە وەڕێکەوت.
بەشێکی بەرچاو لە لایەن و رێکخراو سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتییەکان هەر چوار پارچەی کوردستان. و بەڕێوە بردنی کۆریاد و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات و هاودەری لە ناوخۆی وڵات وێڕای سەرەخۆشی کردن و ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە، خوازیاری ئەوە بوون کە لە زووترین کاتدا بەدواچوونی بۆ بکرێ و بکەران و دەستوپێوەندییەکانی ئەو کردەوە بە ڕای گشتیی بناسرێن و شەرمەزار بکرێن.
کۆکراوەی ئەم ئیدانە و بابەتانە لە کۆی نامیلکەکەیەکی ٣١٦ لاپەڕی دا بە دوو شێوە کتێبی ئیلیکترۆنێکی و پی دی ئیف دەیخەمە بەر دیدەی خوێنەرانی بەڕێز.