دەقی وتەکانی خالید عەزیزی سەرپەرەستی هەیئەتی حدک ، لە ٢٥مین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئینتێڕناسیۆناڵ سوسیالیست

دەقی وتەکانی خالید عەزیزی سەرپەرەستی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداربوو ، لە ٢٥مین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئینتێڕناسیۆناڵ سوسیالیست لە وڵاتی کۆلۆمبیا
خوشك و برایانی هێژا !
میوانە بەرێزەکان !

جەنابی سەرۆك !
جەنابی سکرتێری گشتی !
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو دەرفەتەی کە بۆ منتان رەخساند بۆ ئەوەی سەرنجی ئێوە بۆ دۆخی رۆژهەلاتی نێوەراست و کوردستان ڕابکێشم.
لەو ناوچەی ئێمە کێشە زۆرن، بەتایبەت بۆ دوارۆژی نەتەوەکانی ئەو ناوچەیە کە دەکرێ ئیشارە بە کێشەی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، توندو تیژی ئایینی و مافی گروپی جۆراوجۆری نەتەوەیی و ئاینی بکرێت.
توندوتیژی و تێرۆریزم هەلومەرج و کەش و هەوایەکی لەو ناوچە فرەچەشنەدا ساز کردووە و بۆتە مەسەلە و مەترسێکی گەورە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
رۆژهەلاتی نێوەراست کە لەگەڵ گەلێک ئاستەنگ و کێشە ڕوبەڕو بۆتەوە، لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵیک دەرفەت و کات لە گؤڕی دایە کە دەکرێ بە باشی کەڵکییان لێ وەربگیرێ بۆ کێشانی نەخشە ڕێگایەکی بەربەرین بۆ داهاتوی ناوچەکە، کە بی گومان کورد فاکتۆڕێکی حاشا هەڵنەگری ئەو سێنارێۆیە دەبن.
هەمو ئەو خاڵانە گرینگی خۆیان هەیە، بەڵام تێرۆریزم دیاردەیەکی ئەوەندە مەترسیدارە کە نەتەنیا شوێنەوارە مێژوییەکان و فەرهەنگی بە یەکەوە ژیان و لەگەڵ یەکدابوون لە نێو دەبا، بگرە مەترسییەکە بۆ مرۆڤایەتیش. مەترسییەک کە تەنیا ڕوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست نییە بەڵکو ڕاستەوخۆ هەموی جیهان دەگرێتەوە. جیهانێک کە هەوڵ و زەحمەتێکی زۆر داوە لە پێناو سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایشدا.
هەر بۆیە هەموو ئێمە دەبێ پالپشتی نەتەوەی کورد بین نەتەنیا بەس بۆ شەر دژی ئەو دیاردە دزێوە بەلکو بۆ دروست کردنی کۆمەلگایەك لەداهاتوودا کە ئاشتی بۆ هەموو لایەك مسۆگەر دەکاو مافی مرۆڤ و تاکەکان و حاوانەوە لەگەڵ یەکتر دەستەبەردەکات.
من دەزانم زاڵ بوون بە سەر بەسەر دزێوەی تیرۆریزم دا کارێکی ئاسان نیە و تەنانەت ناکرێ پێش بینی داهاتووش بکەین کە چی ڕوو دەدات، بەلام وەك کۆمەلگای ئینسانی ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە دیفاع لە بنەماکانی مافی مرۆف بکەین بەو جۆرێک کە ببێتە هۆی سەقامگیری ئاشتی و هیوری و تەزمینی داهاتوویەتیکی باشتر لەناوچەکەدا. لەسەر یەک و لە ئیدامەی ئەو ئەرکەدا هەمووی ئێمە بەشێك لە کۆمەلگای نێودولەتین کە ئەرك دەخاتە سەرشانمان و بۆ ئەوەی کە ئەو بەرپرسایەتیە جێ بەجێ بکەین.
ئەو دۆخەی ئێستا ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی دەخاتە سەرشانی ئێوە کە پشتیوانی گەلی زوڵم لێکراوی ئێمە بن، خەلکێك کە پێویستی بە یارمەتی ئێوە هەیە بۆ ئەوەی کە لەو کێشانەدا کە ئێستا و داهاتوو دێنە سەر ڕێی سەرکەوتوو بێت.
ئێمە وەك گەلی کورد لە ئێران کە چەندین ساڵە لە خەبات تێکۆشان داین دژی حکومەتی سەرەرۆی کۆماری ئیسلامی و سەرەرای پەیامی ئاشتیمان و هەوڵ دا بۆ بە دەست هێنانی مافی رەوامان، بەلام هەمیشە قوربانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بووین.
هاوکات پێم خۆشە لەوە ئاگادارتان بکەمەوە، کە ئەگەر ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە دوو بەشی دیکەی کوردستان لە خەباتێکی سەخت و میدانی دان لەدژی داعش، هاوکات ئێمە کوردەکانی ئێران،یش لە بەرەیەکی دیکەی شەر و لەخەبات تێکۆشان داین لەدژی حکومەتی سەرەرۆی کۆماری ئیسلامی کە رێز بۆ هیچ قانون و یاسایەکی نێودەوڵەتی دانانێ.
چەند مانگ پێش ئیستا حیزبی ئێمە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە کەوتە بەرهێرشێکی تیرۆریستی و بەداخەوە چەند ئەندامی ئێمە گیانیان لەدەست دا، کەسانێک کە لەداهاتوودا دەیانتوانی لەدامەزرێنەرانی ئازادی و دیموکراسی بن.
بە پێی ئەو هەلومەرجەی کە ئیستا لە ناوجەکەی ئێمە حاکمە، ئایا دەبوو ئێمە تیرۆرمان بەتیرۆ جواب داباوە؟
نا، نا ئێمە ئەو کارەمان نەکرد. حیزبی ئێمە چەند دەیەیە لە مەیدانی بە کردەوەی خەبات و تێکۆشاندایە و تەنانەت لە کاتی شەڕیشدا ئێمە هەمیشە گیانی ئینسانەکانمان بۆ گرینگ بووە وە لەداهاتوش دا ئەو سیاسەتە وەك باوەرو بنەمایەك ئێمە ئیدامەی دەدەین. ئیمە باوەرێکی قووڵمان بە دێموکراسی و ئازادی هەیە ئیحترام بۆ ژیانی ئینسانەکان و لەگەل یەکدابوون قاییلین.
ئێمە لەو باوەرەدا بۆ دروست کردنی دنیایەکی باشتر و چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەلاتی نێوەراست دەبێ قامك بۆ ئێرا ن رابدێرین و کردارو رەفتاری کۆماری ئیسلامی نابێ نادیدە بگیرێ. بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی زۆر بەبەرنامە خەریکە ئیمپراتۆریەکی مەزهەبی لەناوچەکەدا دابسەپێنی.
ئەوە ئەرک و وەزیفەی سۆسیالیست ئەنترناسیونالە کە بدروشێتەوە و کار بکات بۆ ئەوەی خەلکێکی زۆرتر لە دنیادا سەرنج بەو کێشەیە بدەن و ببن بەپالپشت لەو پیوەندیەدا.
ئەندامانی بەرێز !
ئێمە چاوەروانی ئەوەمان لەئێوەیە کە سۆسیالیست ئەنترناسیونال دەورێکی چالاکتر و بەرچاوتر لەناوچەکەدا هەبێت و بەپشتیوانی کردن لە کێشەی کورد لە ڕۆژهەلاتی نێوەراست دا و هەروەها زەخت و گوشار بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بێنێت بۆ ئەوەی کە رێز بۆ مافی کورد لەئێران دابنێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان باوەری قولی بەوە هەیە کە رێگای چارەیەکی ئاشتیانە تەنیا رێگایەکە بۆچارەسەری کێشەی کورد لە ئێران. بۆیە ئێمە داواتان لێ دەکەین کەهەموو لایەکتان کاربکەن بۆ ئەوەی کە کورد بە ئامانجەکانی خۆی بگا.
زۆر سوپاس