ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی یوسف و کەژاڵ پوری لە وڵاتی نۆروێژ

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کرایین کە رۆژی هەینی رێکەوتی 10 ـ 03 ـ 2017 خاتو فەرزانە پووری خوشکی یوسف پوری و کەژال پوری لە تەمەنی ٤٠ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو فەرازنە پووری، خوشکی ئازیز و لە دەستچوومان بۆ ئێمە لە تاراوگە یەکێک لە هەواڵە دڵتەزێن و ناخۆشەکانی ژیانمان بوو، کۆچی خوشکی ئازیزمان بۆ ئێمە دەردێکی گران و لەبیر نەکراوە دەبێ. هەموو مرۆڤێک ڕۆژێک لە دایک دەبێ و ڕۆژێکیش دەبێ ئەم ژیانە بەجێ بێڵێ و ئەوەش وەک سرووشتی ژیان سەیری دەکرێ، ئەوەی بۆ ئێمە جێگای داخەوە ئەوەیە کە لە مەرگ و کۆچی دوایی ئازیزترین کەسەکانی ژیانمان و بنەماڵەکەمان دا ناتوانین لە تەنیشتیان بین و لە کاتی بە خاکسپاردن دا مشتێکی خۆڵی تەنیشت مەزارەکەی لە سەر مەزاری ئەو ئازیزە نەمرانەمان دابنێین و لە گەڵ ئازیزانی دیکەمان لە تەنیشت خزمان و ئەندامانی بنەماڵەکەمان لە کۆڕی پرسە و b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_ferzane_pouri.jpgسەرەخۆشی دا بەشدار بین.
هەر بەو بۆنەوە لە وڵاتی نۆروێژ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خوشکی ئازیز و لە دەستچوومان خاتوو فەرزانەی پووری لە ڕۆژی یەک شەممە و ئادرەسی خوارەوە بەریوە دەچێت.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٢ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٧
کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٧:٠٠
ئادرەس و شوێنی پرسە:
Oppsundveien 15
Sarpsborg 1726
تێ‌بینی:
هەموو دۆست و ئاشنایانی ڕێگای دوور و نزیک و دەرەوەی نۆرویژ ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی سەخڵەتی و ساردی و سەرما و زستانەوە و بۆ پێشگیری لە هەر چەشنە ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن زەحمەتی هاتن بۆ سەرەخۆشی نەکێشن و دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوون و هەروەها تۆڕی کۆمەڵایەتی‌ فەیسبووک هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆتان دەرببڕن.
یوسف پووری:004740081616
کەژاڵ پووری:004747378214
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
بنەماڵەی پووری
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو فەرزانە پووری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەمالەی بەرێزی پووری و خەرازی لە نیوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات و بە گشتی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکانیان و بە تایبەت کاک یوسف پووری و خاتوو کەژاڵ پووری و خاتوو حەیات خەرازی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی ئەو ئازیزە جوانەمەرگە دەزانم. ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیارەنگ