ڕاگەیاندراوی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات
بە بۆنەی كوژرانی روئیا ، سوعدا و سومەیە وەیسی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
ژنان و پیاوانی پێشكەوتن خواز
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات ژن كوژی بە هەر بیانو و پاساوێک مەحكووم دەكات.
مەسەلەی ژن كوژی سەرچاوەگرتوو لە بیری تەسكی پیاوسالاری و نیشانەی دواكەوتوویی كۆمەڵگایە و ئەم دیاردەیە لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت لە وڵاتانی دواكەوتوو خاوەن یاسای دژە ژن وەک ئێران نە تەنیا لەگەڵ بەرەو پێش چوونی جیهان و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی رەنگی نەگۆڕیوە بەڵکوو زۆر جاران یاساكانی دژە ژن سەرەڕای هەوڵی بێ وچانی چالاكانی مافەكانی ژنان ، ئەم مەیدانەی بۆ بە یاسایی كردنی ئەم چەشنە لە تاوان خۆش كردووە و بە داخەوە هەواڵی ناخۆشی كوشتن و فرێدان و دۆزینەوەی تەرمی ژن، بە بیانووی جۆراوجۆر بۆتە هەواڵێكی ڕۆتینی ڕۆژانە .
ئێمە وەک ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگەی ئەجێندا و دووربینی كاری خۆمان و لە رێگەی ئەم ڕاگەیاندراوە جارێکی دیكە هەموو توندوتیژیەک بەرانبەر بە ژنان لە بنەڕەتدا مەحكووم دەكەین و نارەزایەتیمان بە كوشتنی ژنان و بەتایبەت كوشتنی دوایین قوربانیانی ئەم دیاردەیە لە كوردستان بەرز دەكەینەوەو داوامان لە هەموو چالاكان و یەكسانی خوازان ئەوەیە وەک هەمیشە دەنگی ناڕەزایەتی بەم دیاردە قێزەونە بڵیند بكەن و بە هەر شێوازێکی گونجاو ڕێگە نەدەن ئەم نیشانەیە لە كۆنەپەرەستی، ناسنامەی كوردستان خەوشەدار بكات و هەوڵ و تێكۆشانی ئێمە و ئێوە بۆ گەیشتن بە كۆمەڵگایەكی دادپەروەر و دیموكراتیک و پێشكەوتن خواز ناهەموار بكات.
سەركەوێ بزوتنەوەی ڕەوای گەلی كورد
سەركەوێ بزوتنەوەی ژنان
بڕوخێت نیزامی كۆنەپەرەستی كۆماری ئیسلامی
ناوەندی ژنانی ڕۆژهةەڵات
11/8/2017