شکاندن و دزینی مۆنومێنتی شه‌هیدانی میکۆنۆس مه‌حکوومه
به‌پێی زانیارییه‌کان، ئێواره‌ی رۆژی ١٤ له‌سه‌ر ١٥ی ئاگووستی ٢٠١٧ی زایینی، مۆنومێنتی شه‌هیدانی میکۆنۆس شکێندراوه و بردراوه.
ئه‌و مۆنومێنته که سێزده ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن شاره‌داریی شارلۆتێنبرگهوه له به‌رامبه‌ر رێستۆرانی میکۆنۆس داندرابوو و به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن بنیاته پێوه‌ندیداره‌کانی ئاڵمانه‌وه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرابوو، بۆ ئه‌وه بوو که جینایه‌تی میکۆنووس که له‌ودا د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، کاک فەتاح عەبدولی، کاک هومایون ئه‌رده‌لان و کاک نوری دێهکوردی له‌لایه‌ن پیاوکوژانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تێرۆر کران، له‌بیر نه‌چێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که تا ئێستا زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌کانی پۆلیس له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێكدان و دزرانی مۆنومێنتی شه‌هیدانی بێرلین ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی گرینگیی بڕیاری دادگای میکۆنۆس سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتیی کۆماری ئیسلامی له‌و جینایه‌ته‌دا و به‌گشتی هه‌موو ئه‌و کارانه که ئه‌و رێژیمه و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی بۆ پێشگیری و چه‌واشه‌کاریی ئه‌و بابه‌ته له دنیای ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجامیان داوه، هه‌موو شتێک رێژیمی ئێران و لق و پۆپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به ده‌ست هه‌بوون له‌و کاره قێزه‌ون و ترسنۆکانه‌یه ده‌ستنیشان ده‌كا.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌و کاره، داوا له داموده‌زگا پۆلیسی و قه‌زاییه پێوه‌ندیداره‌کانی ئاڵمان ده‌کا که به‌دواداچوونی پێویست بۆ ئه‌و کاره که پێش هه‌موو شتێک بێ رێزییه به سه‌روه‌ری و بڕیاره‌کانی خودی ئه‌و وڵاته، بکه‌ن. دواتریش بنیاته پێوه‌ندیداره‌کان رابسپێردرێن هه‌تا مۆنومێنته‌که یان مۆنومێنتێكی هاوشێوه له شوێنی خۆی دابندرێته‌وه.
هاوکات داوا له هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێبازی دێموکڕات و به‌گشتی دۆستانی کورد ده‌که‌ین که له بهرەبهری بیست و پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری د. شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، شکاندن و دزرانی مۆنومێنتی شه‌هیدانی میکۆنۆس زیاتر هانیان بدا بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌رم و گوڕتریش به‌پیل ئه‌م یاده تاڵه‌وه بچن و هه‌رچی باشتر و زیاتر سیاسه‌تی تێرۆری کۆماری ئیسلامی له‌قاو بده‌ن و وه‌فاداریی خۆیان به رێبازی شه‌هیدان نیشان بده‌ن.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١٦ی ئاگوستی ٢٠١٧