کارنەڤالی پشتگیری بۆ دەنگدانی سەربەخۆیی کوردستان لە وڵاتی سوئێد
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوئێد و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان لە وڵاتی سوئێد بە بەشداری دەیان هونەرمەند و کەسایەتی سیاسی و مەدەنی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٧ لە گۆرەپانی مێدبۆریارپلاتسێن لە شاری ستۆکهۆڵم کارنەڤاڵێکی بەرین بۆ پشتیوانی و پشتگیری لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان پێک دێنێ.
ئادرەس: Medborgarplatsen
ڕۆژ و ڕێکەوت: Lördag 2017 – 09 – 16
کاتژمێر: 13:00
بۆ زانیاری زیاتر سەیری پۆستێری خوارەوە بکەن
بەشداری کوردان و ئەویندارانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان پشتگیری مەعنەوی و بە کردەوی هەموو کوردانی دلسۆز نیشان دەدا و بە بەشداریتان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان مسوەگەر بکەن.