ئاگاداری کۆڕیادی شەهیدانی میکۆنۆس لە شاری ستۆکهۆڵم

لە بیست و پێنجەمین ساڵەوەگەڕی شەهید کرانی سەرکردەی بە وەجی حیزب و گەلەکەمان دکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن تێرۆریستانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، کۆڕیاد پێک دەهێنێ.

لەو کۆڕیادە دا بەڕیزان دکتور خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی و کاک ئیقباڵ سەفەری کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، باس لە جینایەتی تێرۆری میکۆنووس و تێرۆری نێودەوڵەتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران دەکەن.


b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_shahidani_mikonus_swed2017.jpgبەشداریتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی ئەو شەوهیدانە و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان

کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣-٩-٢٠١٧
کاتژمێر ١٣.٠٠ تا ١٧.٠٠
شوێن: Scandic hotell Infrascity
kanalvägen10 vån2 Sal Charli
194 61 Uppland Väsby
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو ئافیشەی خوارەوە