دژی به یاسای کردنی فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته. عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

گرینگترین کاری گورچیله‌کان، پاڵاوتنی خوێنه و لابردنی ماده‌کانی زیانبه‌خشی پاشه‌رۆیه و لابردنی ئاوی زیاده‌یه. هه‌روه‌ها گورچیله‌کان زۆر گرینگن بۆ یه‌کسانی ڕاگرتنی ئاو و ئێلکترۆلیت له ناو جه‌سته دا.
نه‌خۆشی درێژخانه‌نی گورچیله‌کان ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی لابردنی پاشه‌رۆ زیانبه‌خشه‌کان و پاڵاوتنی خوێن. هه‌ر کاتێک گورچیله‌کان به هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن له کار که‌وتن، نه‌خۆشه‌که پێویستی به چاره‌ کردنی خوێن شتنه‌و‌ه‌ێده‌ستکرد هه‌یه (دیالیزه)
خوێن شتنه‌وه‌یده‌ستکرد(دیالیزه) کاری ئه‌وه‌یه که ئاوی زیاده له ناو جه‌سته لابات و خوێن له ماده پاشه‌رۆ زیانبه‌خشه‌کان بپاڵێویت.
وڵاتی نۆرویژ سیسته‌ م و یاسایه‌کی هه‌یه‌ که به باشی چاره‌و پشتیوانی له نه‌خۆشه‌کانی گورچیله ده‌کات که پێویستی به چاره‌ کردنی خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد(دیالیزه‌) هه‌بێ. هه‌موو نه‌خۆشه‌کانی گورچیله که پێویستیان به چاره‌ی خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد هه‌بێت ، مافی چاره کردنی هه‌یه‌ بێ به‌رامبه‌ر. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که تاکسی بێ به‌رامبه‌ر بۆ خه‌ستخانه‌یان بێنیت و دوای چاره کردنیش بیانباته‌وه‌ ماڵێ.
من وتاری “گارد لۆکێن فرۆڤۆل ” (م) خوێنده‌وه که له رێکه‌وتی ٨/١١/٢٠١٧ له رۆژنامه‌ی
“گلومدالن”به زمانی نۆرویژی چاپ کرا بوو.
من ده‌مهه‌وێ وه‌ڵامی وتاری “گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ”بده‌مه‌وه له باره‌ی چاره‌کرنی خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد(دیالیزه) ، فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته و به‌‌خشینی ئه‌ندامی جه‌سته له ئێران.
ئه‌و ده‌نووسێت که <<ئێران پێویستی زۆری به کردنه‌وه‌ی به‌شی خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد(دیالیزه‌) نیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی لیسته‌ی چاندنی گورچیله زۆر کورته
:وه‌ڵامی من
به‌ڵام له ئێران نه‌خۆشه‌کانی گورچیله ده‌بێ رێگای دوور و درێژ ببرن بۆ چاره‌ی خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد(دیالیزه) . سیسته‌می ئێران زۆر خراپه‌ و ده‌بێ نه‌خۆشه‌کان پاره‌ی خۆیان بده‌ن بۆ سواری تاکسی بۆ خه‌سته‌خانه و بۆ ماڵێ. ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی زۆر قورس ده‌خاته سه‌ر شانی نه‌خۆشه‌کان له باره‌ی ئابوری‌یه‌وه. موچه له ئێران زۆر که‌مه و خه‌ڵکێکی زۆریش بێکارن.
١
ئه‌مرۆ ئێران پێویستی به ٣٠٠٠ ده‌ستگای (ماشێن) خوێن شتنه‌وه‌ی ده‌ستکرد(دیالیز) و ١٠٠٠ کورسی بۆ نه‌خؤشه‌کانی پێویست بۆ خوێن شتنه‌وه‌‌ی ده‌ستکرد و ٥٠ به‌شی نوێی خوێن شتنه‌وه‌ ی
ده‌ستکرد هه‌یه
“گارد لۆکێن فرۆڤۆل”ده‌ڵێت: <<ئێران له لابردنی لیسته‌ی چاندنی گورچیله سه‌رکه‌وتووه. هه‌ر نه‌خۆشێکی گورچیله، پێویستی به کرینی گورچیله بوو ده‌توانی به ئاسانی بیکری.
:وه‌ڵامی من
من له “گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ”دەپرسیم که ئه‌و زانیاریانه‌ی له چی سه‌رچاوه‌یه‌ک را له باره‌ی ئێراندا هێناوه؟
ڕاپۆرت و نووسراوه‌کانی فه‌رمی ئیران وا نیشانده‌ده‌ن که لیسته‌ی رێژه‌ی چاندنی گورچیله زۆر به‌رزه‌. نه‌خۆشه‌کان ده‌بێ له سه‌ره‌دابن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری کردن و چاندنی گورچیله ، ئه‌و‌ه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاره‌یان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری کردن نیه. ئه‌و کێشه‌یه زۆر له مێژ ساڵه هه‌یه و هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. چاندنی گورچیله چاره‌یه‌کی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌خۆش له چاره‌ی شتنه‌وه‌ی ده‌ستکردی گورچیله (دیالیزه‌) ره‌زگار بێت، ئه‌وه‌ش به مه‌رجێک که نه‌خۆشه‌که باری گشتی ته‌ندروستی باش بێت و هیچ نه‌خۆشیه‌کی تریش نه‌بێته به‌رگری و گورچیله‌ی به‌خشراویش ئاماده‌ بێت.
نۆرویژ به گوێر‌ه‌ی ئامار و راپۆرته‌کان کورترین لیسته‌ی هه‌یه بۆ وه‌گرتن و چاندنی ئه‌ندامی جه‌سته. به گوێر‌ه‌ی ئامار له ساڵی ٢٠١٧ زاینیدا ٢٧٤ نه‌خۆش چاندنی گورچیله‌ی بۆ کراوه بێ بەرامبه‌ر. هه‌روه‌ها ژماره‌ی نه‌خؤشه‌کانی گورچیله که له لیسته‌ی چاندنی گورچیله دابوون له ساڵی ٢٠١٧ زاینیدا ٣٤٣ نه‌خۆش بوون. ئێمه‌ له وڵاتی نۆرویژ یاسایه‌کی زۆرباش و مرۆڤانه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که گورچیله‌ی خۆیان ده‌به‌خشن. به‌خشینی گورچیله پروسێسێکی سه‌ختی هه‌یه. یاسای نۆرویژ بۆ به‌خشینی گورچیله ئه‌وه‌یه که ده‌بێت مرۆڤ له سه‌ره‌و‌‌ه‌ی ١٨ ساڵه‌ بێت و باری ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌روونی باش و ساغ بێت. ئه‌و که‌سه‌ی گورچیله ده‌به‌خشی ده‌بێ پشکنینی گشتی بۆ بکرێ، وه‌ک پشکنینی خانه‌کانی جه‌سته، جۆری خوێن، تاقیکاریه‌کانی خوێن، هه‌روه‌ها پشکنینی ئه‌ندامه‌ گرینگه‌کانی جه‌سته. ئه‌و که‌سه‌ی که گورچیله ده‌به‌خشێ ، مافی قه‌ره‌بووی موچه‌ی له ده‌ست چووی هه‌یه، پاره‌ی هامه‌شۆ کردن، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاگایان له منداڵه‌که‌ی بێت.
٢
گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ”ده‌ڵێت: <<له ئێران بازاری گورچلیه کڕین و فرۆشتن هه‌یه و هه‌موو که‌سێک که پێویستی به گورچیله بێت، ده‌توانی بیکری. هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئێران١٦٧٠٠٠٠تمه‌ن ده‌دات بۆ گورچیله کرین. دوایی نه‌خۆش گورچیله‌که له حکومه‌ت ده‌کڕیت و حکومه‌تیش پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که بۆ چاندنی گورچیکه ده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر .نه‌خۆشێک .پاره‌ی گورچیله کرینی هه‌بێت
:و‌ڵامی من
پرسیاری من له گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ ئه‌وه‌یه که ئه‌و له چه سەرچاوه‌یه‌ک ئه‌و زانیاریانه‌ی هێناوه. ئه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌ک به‌ڵگه له وتاره‌که‌یدا نه‌هێناوه له باره‌ی یاسا و مافی نه‌خۆش له ئێرانێ. له‌ ئێرانێ هه‌م نه‌خۆشخانه‌ی حکومه‌تی هه‌یه و هه‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و پۆلیکلینیک هه‌یه‌. نه‌خۆش بۆ خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه ده‌بێ پاره‌ بدات و هه‌روه‌ها پاره‌ی چاره‌ و ده‌رمان و هامه‌شۆ به تاکسیش بدات.
له یاسای ئێرانێدا فرۆشتن و کڕینی گورچیله یاساییه. نرخی گورچیله‌یه‌ک نزیکه‌ی ٢٢٥٢٦٢٥٨ تمه‌نه. حکومه‌ت هیچ پاره‌یه‌ک بۆ کڕینی گورچیله به نه‌خۆش نادات. یاسای فرۆشتنی گورچیله خه‌ڵکی هه‌ژار و بێکار واڵێده‌کات که بۆ بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان گورچیله‌ی خۆیان بفرۆشن. له ئێرانێ هیچ گرێبه‌ستێکی یاسای نیه له به‌ینی گورچیله کڕ و گورچیله فرۆش. ده‌ڵاڵی گورچیله فرۆش و کڕین هه‌یه و ئه‌وانیش به دوایی نه‌خۆشی ده‌وڵه‌مه‌ندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله به نرخی به‌رز بفرۆشن.
من نمونه‌یه‌ک دێنمه‌وه که گه‌نجێکی ٢٨ ساڵه له هه‌ژاری و قه‌رزداریان ده‌یهه‌وێت گورچیله‌ی خۆی بفرۆشیت. ئه‌و گه‌نجه قه‌رزداره و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه‌ له سه‌ر دیواری نووسیوه گورچیله‌که‌م ده‌فرۆشم . ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆشی نووسیوه. زۆر له‌و ئاگاداریانه له سه‌ر دیواره‌کانی ئێران ده‌بینرێن.
٣
له به‌شی یاسای ته‌ندروستی ئێراندا زۆر ناعه‌داڵه‌تی به‌رچاو ده‌که‌ویت. ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌ژاریان گوڕچیله‌ی خۆیان ده‌فرۆشن، هیچ مافێکیاب نیه بۆ چاودێری کردن. ئه‌وانه ی گورچیله‌ی خۆیان ده‌فرۆش ره‌نگبێ زیانی زۆریان به‌ جه‌سته‌ی که‌ویت، توشی هه‌و کردن ده‌ بن و ره‌نگبێ ئه‌وه‌ش ببێته هۆی مردنیان. هه‌ژاره‌کان بۆ بژێوی ژیانیان گورچیله‌یان ده‌فرۆش و هه‌روه‌ها ئه‌وان ئه‌و پاره‌یان نیه که دوایی چاودێری ته‌ندروستی و پشکنیان بۆ بکرێ.
گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ ده‌ڵێت: واباشه که وڵاتی نۆرویژ فرۆشتن و کرێنی ئه‌ندامی جه‌سته به یاسای بکات.
وه‌ڵامی من بۆ گارد لۆکێن فۆڤۆڵ ئه‌وه‌یه
نۆرویژ وڵاتێکی دێموکراتی یه و دانیشتوانی له ژیانێکی خۆشی دا ده‌ژین. حکومه‌تێکی گه‌لیه و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسوده‌ و ته‌ندروستی هه‌یه. سیسته‌ م و یاسای ته‌ندروستی مرۆڤانه و باشی هه‌یه. هه‌موو که‌سێک بێ جیاوازی کلتوری و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌ز و دین و لایه‌نگری سیاسی مافی چاره‌ کردنی یه‌کسانی هه‌یه‌ بێ به‌رامبه‌ر.
له سیسته‌می ته‌ندروستی نۆرویژدا یاسای باش و به‌سود هه‌یه، که به باشی چاودێری و پشکنین بۆ ئه‌وانه‌ی گورچیله‌ی خۆیان ده‌به‌خشن ده‌کرێ. هه‌روه‌ها بوجه‌ی ته‌ندروستی وڵاتی نۆرویژ و ئێران جیاوازی گه‌لێک زۆره. حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگای نۆرویژ هه‌رگیز ناتوانرێت له گه‌ڵ سیسته‌ می ئێرانێ به‌رئاورد بکرێ. ئێمه‌ له وڵاتی نۆرویژ خۆشبه‌ختانه وه‌ک ئێران ئه‌و هه‌ژاری و نه‌داری و جیاوازی چینایه‌تیمان نیه‌. هه‌روه‌ها سیسته‌ می ته‌ندروستی نۆرویژ وایه‌ که چاودێری کردنی نه‌خۆش وئه‌و که‌سانه‌ی که گورچیله‌ی خۆیان ده‌به‌خشن زۆر به باشی ده‌کرێ.
من وه‌ک سیاسیه‌کی فه‌رمی وڵاتی نۆرویژ و ئه‌ندامی سیاسی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار سه‌ر به حیزبی کرێکارانی سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژ دژی به یاسای کردنی فرۆشتن و کرینی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤم. به‌ بیرو رای من به یاسا کردنی فرۆشتن و کڕینی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ له نۆرویژ، ده‌بێته هۆی نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند‌‌ه‌کان به که‌یفی خۆیان ده‌توانن به پار‌‌یه‌کی زۆر ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ بکڕن.
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار له وڵاتی نۆرویژ
ڕێکه‌وتی ٩/٣/٢٠١٨ زاینی
تێبینی، من وه‌ڵامی وتاری گارد لۆکێن فرۆڤۆڵ م به زمانی نۆرویژی داوه‌ته‌وه‌و له رێکه‌وتی٢١/٢/٢٠١٨ له رۆژنامه‌ی نۆرویژ به ناوی گلۆمدالن چاپ کراوه. هه‌روه‌ها من وه‌رمگێرا سه‌ر زمانی کوردی