جوانترین پیرۆزبایی لە سایتی گیاڕەنگ دەکەین . ڕەزا شوان

بە بۆنەی شانزەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی سایتی ” گیارەنگ” وەکو رۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی ئینتەرنێتی، لە ناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری سایتی گیاڕەنگ کاک حەمەرەسول کەریمی و لە سەرجەم نووسەران و خوێنەرانی دڵسۆزی سایتی “گیاڕەنگ”ی رەنگین دەکەم.. هیواداریشین بە دەیان مۆمێ گەشی تری تەمەنی دابگیرسێنێت و بکوژێنێتەوە.. گیاڕەنگ ئەو سەکۆ ئـازادەیە.. ئەو ئەسـتێرە گەشە پرشنگدارەیە.. ئەو گوڵزارە گوڵ هەمەڕەنگە و جوان و بۆنخۆشەیە.. کە پێگەیەکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن لە بواری رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی کوردی و لە گەشەکردنی رۆشنبیری گشتی کوردیمان.. شانزە ساڵ بەبێ دابڕان، ساڵ لە دوای ساڵیش خوێنەر و نووسەرانی زیاتر بەشداری تێدا دەکەن، ئەمەش مایەی شانازی و رێزە.. پێویستە هەمووشمان پێزانینمان بۆ ئەم ئەرک و خزمەتە پیرۆزە هەبێت و هیوای تەمەندرێژی و زیاتر رەنگینی و زەنگینی و پێشکەوتنی بۆ بخوازین.
بێگومان ئەم تەمەنەی رەنگین و ئەم خزمەتەی پێشکەشی کردووە، دەگەڕێتەوە، بۆ دڵسۆزی و پەرۆشی برای دڵسۆزمان، پێشمەرگەی دیرین و پێشمەرگەی تازەی بوار و مەیدانی رۆشنبیری کوردیمان کاک “حەمەرەسول کەریمی” کە وەکو سەربازێکی ون لە پشت سەرکەوتن و پێشکەوتنی “گیاڕەنگ”ەوەیە.. لە سایەی ئەرک و ماندووبوون و شەونخوونی ئەودایە، کە گیاڕەنگ بەبێ وچان و دابڕان درێژە بەم خزمەتە پیةرۆزەی دەدات. رازانەوە و درێژەدان بە سایتێکی وا ئاسان نییە و قوربانیدان و ماندووبوونێکی زۆری دەوێت.. بە گەرمی سوپاس و پیـرۆزبایی و دەستخۆشی لێدەکەین و ئەوپـەڕی پیزانینمان بۆ دڵسۆزی و بۆ ئەم خزمەتە پیـرۆزەی کاک حەمەرەسول کەریمی هەیە.. تەمەندرێژیشی بۆ دەخوازین.. هەر بـژی.
براتان/ رەزا شوان