مردنێکی لهبیرکراو . فەهد گردەوانی
شهکیب عهقراوی سهندوقه داخراوەکهی پاراستن
یهکێک له کهسایهتیه گرنگهکهی پاراستن پاش مهسعود بارزانی ، کۆچکردوو شهکیب عهقراوی بوو لهسهرەتای دروست بوونی ئهو دەسگایه ههتا ساڵی 1975 و ئاشبهتاڵی شوڕشی ئهیلوول دەوری گرنگی بینی لهو دەسگایه و به دڵسۆزی خۆی کارەکانی جێ بهجێ دەکرد .
دەزگای پاراست دەبێت کهسانی لێوەشاوە و باوەڕپێکراوی ماڵی مهلامستافای بارزانی بێت ، ئهگهرنا ئهو ئهرکهی پیناسپێردرێت . دیارە دڵسۆز و باوەرپێکراوی ئهوانیش ئهو شهکیب عهقراوی یه بووە که باسی لێوەدەکهن .
لە خێزانێکی دیاری شارۆچکەی ئاکرێ ساڵی 1938 لە دایک بووە .
لە 23 ئۆکتۆبەری 2017 گوایە بە نەشتەرگەری کۆچی دوایی کردووە . لە ئەمریکای هیندە پێشکەوتوو لە بواری پزیشکی کەچی گیانی رزگارنەکراوە و مردووە . لە شەستەکان لە بەغدا بەشی یاسای تەواو کردووە . لە ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی .
ساڵی 1974 کۆچکردوو مەلا مستەفای بارزانی داوای خوازبێنی لە شەهید
صالح یوسفی دەکا کە نارین کچی بداتە شەکیب عەقراوی ، دیارە سەیدا صالح داواکەی مەلامستەفا بە دایکی نارین دەڵێ ئەویش حەزی نەکردووە ئەو خوازبێنە سەربگرێت لەبەر دەور و شوێنی شەکیب عەقراوی ، پاشان بەدەستخەتی خۆی مەلامستەفا نامە دەنیرێ و داوادەکات ڕازی بن بەو خوازبێنیە چونکە شەکیب وەکو یەکێکە لە کوڕەکانی ، بۆیە لە ئاداری 1974 لەگەڵ کچی شەهید صالح یوسفی کە ناوی [نارین]ە هاوسەرگەری دەکات . دوو منداڵیان پێکەوە هەیە بە ناوی {سەعید و میدیا} .
ماوەیەک کە لە ئێران رایکرد لە سوریا ژیا پاشان چووە میسر و لەوێش دەستبەسەرکرا ، لە رێگای پارێزەر نەجیب بابان لە میسرەوە سەفەری کرد بۆ ئەمریکا . دوا سەفەری بۆ کوردستان ئایاری 2017 بوو . واتە پینج مانگ بەر لە کۆچی ئەبەدی . گەلۆ مانگی ئایار لە کوردستان کێی بینیووە و نان و چای لای کێ خواردووە هەمووی دەکەویتە ژێر پرسیار ، بە تایبەت ئەو ماوەیە نەخۆش نەبوو. ئەوانەی لە نزیکەوە بینیوویانە یان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردووە دەتوانن وەڵامی گەلێک پرسیار بدەنەوە .
دروست بوونی پاراستن :
لە کتیب و ڕۆژنامەکان دەربارەی ئەو دەسگایە نووسراوە ، ئێمە هەر بۆ زانیاری جارەکی تر لێرەوە دەربارەی دەنووسین . یەکێک لەو ناوانەی لە دروستبوونی ئەو دەسگایە باسدەکرێت و دەنووسرێت کۆچکردوو شەکیب عەقراوی یە . دیارە لەو کەسانەشم زۆرجار ناوی بیستووە کە باسی پاراستنیان بۆ دەکردم . ئەو دەسگایە بە یارمەتی موسادی ئیسرائیلی و ساڤاکی ئێرانی دروست کراوە . هەندێک دەڵێن ساڵی 1965 و هەندێکی تر دەڵێن سەرەتای 1966 دروستکراوە . سەرەتا ناوی مەسعود بارزانی و شەکیب عەقراوی و فەرەنسۆ حەریری و کەریم شەنگاڵی و ئازاد محەمەد نەجیب بەرواری و محەمەد هەرسین و عەزیز عەقراوی دێت کە لەو دەسگایە بوون . یەکەم جاریش بۆ زانیاری وەرگرتن و سوود بینین لە مۆساد سەفەری ئیسرائیلیان کرد شەکیب عەقراوی و محەمەد هەرسینی و عەزیز عەقراوی بوون . هەرسێکیان لە ژیان نەماوون . ئەو محەمەد هەرسینە ساڵی 1979 بەدەستی خویان کوژراوە بۆ ئەوەی نهینیەکانیان ئاشکرانەکات دیارە دەیانزانی لەملاو لەولا قسەی دەربارەی یان دەکرد . شەکیب عەقراوی پەیوەندی ئیسرائیل و ئێران و بارزانی بوو ، شوینی خۆی لای ساڤاک و مۆساد کردبۆوە ، بۆیە کاتێک شٶڕش تێکچوو لە ئێران نەیتوانی وەکو ئەوانەی تر بژیت و ناچار خۆی لەدەستی ساڤاک ڕزگارکرد .
لە بیرکراو
ئەو کاتەی دەبوایە لە بەرەی مەسعود بارزانی بێت و ببێتە دەستە ڕاستی ، خۆی لە ئەمریکا شاردەوە و نزیکی ماڵی بارزانی نەکەوتەوە ئەو نهێنیە لەو کتێبە باس نەکراوە گەلۆ لەساڵی 1975 هەتا ساڵی 1992 چ کارێکی کردووە و لەگەڵ کێ کاری کردووە . هەروەها لە کتێب و نووسینەکانی کۆچکردوو شەکیب عەقرای بۆی باسنەکردووین بۆ ئیتر بای بای لە شۆڕش و لە کوردایەتی و لە ماڵی بارزانی کردووە . بەگوێرەی قسەی کەسوکاری داوای لێکراوە جارەکی تر حزبایەتی بکات و دەوری خۆی ببینی بەڵام خۆی رازی نەبووە و دەستی لە حزبایەتی هەڵگرتووە . لە گەلێک سەرچاوەی نادروست کە باسی پاراستن دەکرێت و ناوی شەکیب عەقرای هاتووە بە هەڵە نووسراوە لە ئەمریکا ژەهرخواردکراوە یان لە ماڵەکەی کوژراوە میژووەکەش دەگەڕێننەوە بۆ ساڵانی 2000 و 2006 کە بەداخەوە میژووەکە بە هەڵە نووسراوە . سەرچاوەکانیش ئەو نووسینانەن کە بە نادروستی و نازانستی باسی لێوەکراوە .
نووسینی کتێبیک دەربارەی مەسەلەی کورد بووە سەرەتای دەستپێکردنەوەی چاڵاکی کۆچکردوو شەکیب عەقراوی .
لە شاری هەولێر لە چاپخانەی منارە ساڵی 2007 کتابی [سنوات المحنه فی کردستان] چاپکردووە و 525 لاپەرەیە . بۆ ئەوانەی لە نزیکەوە شارەزای ڕووداوەکان نەبن زانیاری چاکی تێدایە دەربارەی رووداوەکان و مێژووەکان کە بەخۆی لە نزیکەوە ئاگاداربووە لەبەر ئەوەی لە دەسگایەکی تایبەتی نزیک بارزانی کاری کردووە ، دەربارەی بارە سیاسی یەکەی کە کوردستان پیدا ڕۆیشتووە بە شێوەیەکی سەرەتایی خۆی لێبردووە و باسی کردووە هیندە بە ڕەخنەگرانە لە سەرکردایەتیکە نزیک نەبۆتەوە ، دیارە ئەوەش هەر بۆیە خۆی لە نزیکی ئەو بنەماڵەیە داناوە و مەسعود بارزانی بە سەرۆکی بزووتنەوە دادەنێت و وێنەی مەلا مستەفاشی لە لاپەرەی یەکەمی کتابەکەی داناوە . من کتێبەکەم لە هەولێر ساڵی 2008 بە دەست کەوت و کتابەکەم لەگەرخۆم هیناوە سوید بەڵام دەیانگووت ماڵی بارزانی ئەو کتابەشیان لە بازار کۆکردیتەوە ، دیارە حەزیان نەکردووە بڵاوببیتەوە . بەکەم و زۆر خۆی لە دەسگای پاراستن و کارەکانی نەداوە ئەوەش ڕەنگە بۆ ئەوەی بیت خۆی زیاتر ناشرین نەکات لەلایەن پارتی و ماڵی بارزانی . ئەگەر دەسگای پاراستن ساڵی 1965 دروست بێت و ساڵی 1975 یش ئاشبەتاڵی شۆرشی ئەیلول بێت ئەوا دەکرا نهینیەکانی 30 ساڵە بنووسرێتەوە و باسی لێوەبکرێت . ئەو کتابەی 32 ساڵ دوای ئاشبەتالەکە یە و 42 ساڵیش پاش دروست بوونی دەسگای پاراستنە . کاک شەکیب بۆخۆی پارێزەر بووە و دەزانی لە ئەمریکاش هیندەک نهینی پاش 30 ساڵ تەمەن نهینی خۆی لەدەست دەدا بۆ خۆی لەوباسانە دزیتەوە ئەوە بەداخەوە نەکرا لە ڕۆژنامەکان پرسیارەکی ئاوای لێبکرێت و بەدەمی خۆی و بە نووسینی خۆی ڕوونکردنەوە بدات .
دیارە نووسینی بابەتی ئاوا پێویستی بە سەرچاوەی گەلێک گرنگتر هەیە بۆیە ئەوەش لێدەگەڕێم بۆ ئەو دەرفەتە. تەمەنی درێژ بۆ هاوسەرەکەی و هەردوو منداڵەکەی .
فەهد گردەوانی 3/6/2018ستۆکهۆڵم