تراجیدیای نائومێدی … !. حەمید عەزیزی

ئەگەر من و تۆ وەکو مرۆڤ زۆریش گەشبین نەبین لەژیاندا بەڵام ئەوە بزانە وەکو ئەرکی مرۆڤبونیمان دەبێت ڕێگە نیشاندەری هیواو بەختەوەریی بین بۆ ئەوانیتر بەواتایەکیتر من و تۆی مرۆڤ بۆ هیوا بەخشینە کەبەیەکەوە دەژین بۆیە من بەئەرکی سەرەکی خۆمی دەزانم کەهەمیشە دڵی هاوڕێ و کەس و نزیکەکانم خۆش بکەم ئەگەر تەنها بەوشەیەکیش بێت بۆیە پێچەوانەکەی ژیانی خۆت و دەوروبەریشت تێک دەدات و خاپوری دەکات ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەیە کەمرۆڤین .

ناخی ئادەمیزاد دونیایەکی سەیرو گەورەو گرنگە ژیان و کەونێکی تری ناوەوەی مرۆڤەکانە کەبەپێچەوانەی گۆی زەمینی ئاسایی یە لەبەر ئەوەی دونیای ناخی یان ناو دەرونی ئادەمیزادە خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن و دەیگۆڕن و چاک و خراپی دەکەن کەخۆیان لەدواییدا سودمەندو بەختەوەر دەبن یان بەپێچەوانەوە . بۆیە دونیای ناوەوەی تۆو ناخی تۆ هەروەکو کەونەکەی دەرەوەی ناخی تۆ زۆر گرنگە لەوەش گرنگتر ئەوەیە کەتۆ خۆت حاکمی وڵاتی ناوەوەی دونیای خۆتی بۆیە بڕیاری نائومێدی هەڵوەشێنەرەوەو دەستوری ژیان و گەشبینی بنوسەرەوە دەبینیت سەرکەوتوو بەختەوەر دەبیت .

هزرو بیرو ئەندێشەکان خۆیان باجی هەڵەو بەرهەمی ڕاستیی و هەموو کارە ڕەش و سپی یەکان دەدەن بۆیە ئەگەر عەقڵ تەواو بوو هزرو بیر ڕاستەوخۆ تەریب و هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ ژیان و بونماندا ئەوکات باجی کەمتر دەدەین و کەمتر ماندو دەبین و ناڕەحەتیەکان کەمتر دەبن بۆیە ئەگەر توانیمان هاوسەنگیەک لەنێوان دونیای دەرەوەو ناخی خۆماندا دروست بکەین و لەسەری ڕابێین و ئاسایی ژیان بکەین ئەوکات تراجیدیا ڕونادات و ئەو ژیانە ئاسایی و سروشتی یەی کەبەمرۆڤەکان بەخشراوە تۆش بەشدارێکی سەلیم دەبیت تێیداو بەختەوەیی یان گەشبینیەکی نیمچە ئاسایی وەردەگریت و پێی دەژیت بۆیە سەرکەوتوو کامەران دەبیت لەژیاندا .

تراجیدیای نائومێدی وەکو خۆکوژی وایە بەواتایەکیتر تۆ خۆت بێ ژیان دەکەیت و لەهەمان کاتدا دەتەوێت بژیت چونکوم ئەوەتا ئێستا تۆ هەیت بۆیە وەکو مرۆڤێکی ئاسایی نیت لەبەرئەوەی هیچ هیوایەکی ژیانت نی یە چاوەڕوانی مردنیت ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کەتۆ هێدی هێدی سست و کەم هەنگاو دەبیت بۆ سبەینێ یەکی جوانترو خۆشتر هیچ ئامادەییت تێدا نی یە بۆیە کاتەکانت وەکو مردنێکی لەسەرخۆ بەسەر دەبەیت .
بۆیە تراجیدیای نائومێدی یەعنی ژیانی بێ هیواو بێ ئامانج بۆیە ەکو بینینی هەورو بارانێکی زستانەی تاریکە لەئاسمانێکی ساف و جواندا بەدڵنیایی یەوە بەڕای من مادام ژیانێکت پێ بەخشراوەو هەیت لەسەر گۆی زەمین هەوڵ بدە بەئارامیی و بەجوانیی و بەهیواوە سبەینێ یەکی جوانتر ببینە بۆیە تۆ تەنها خۆت نیت کەبەختەوەریی و هیوات دروست کرد دەوروبەریشت کامەران دەبن و تۆ دەبیتە هۆکاری ژاین و بەختەوەریی بۆ ئەوانیتر .

لێرەدا زۆر پێویستە باسی عەقڵ و هزری مرۆڤبونیمان بکەین کەجیاواز لەبونەوەرانیتر ژیان و بوون دەکەین هەربۆیە ئەوەش جیای کردوینەتەوە لەونیتر لەهەمان کاتدا ئادەمیزاد فەرهەنگی جوانی و پاکیی و شارستانیەتە ئەگەر وانەبوو لەگەڵ بونەوەرانی تری سەر گۆی زەمین جیاوازیمان نابێت . ئاسان بوونی ژیان و یارمەتی دەری مرۆڤایەتی و ئاسانی هەموو ڕێگرە دەستی یەکانی مرۆڤ کەلەکۆندا هەبوون و ئازارو مەینەتی و ماندوبونیان دروست دەکرد بۆ مرۆڤەکان ئێستا نەماوەو ئاسانکاری زۆر تەکنەلۆجیا دروستی کردوە هەموو جیهانی گەورەی حەوت ملیار کەسی بچوک کردۆتەوەو چی ڕوبدات کەلەمەوبەر دوای ساڵێک دەزانرا یان نەدەزانرا ئێستا هەر ئەو دەقەیە دەزانرێت و .. هتد ئەمە هەمووی بەرهەمی هزری مرۆڤە کەعەقڵ دەیکات لەپێناوی خزمەت و ئاسانکاری ژیان بۆ مرۆڤایەتی و بونەوەرانیتر بۆیە مرۆڤ جیاوازە لەبونەوەرانیتر .
بەدڵنیایی یەوە کەعەقڵ بوونی هەبوو ژیان ئاسانترو باشترو کێشەکان کەمترن بۆیە زۆر گرنگە هەر دەوڵەتێک گرنگی بەتاک و ڕۆشنبیریی و پەروەردە بدات یان مرۆڤاکان خۆیان هەوڵ بدەن ببنە خاوەنی عەقڵێکی باش ئەوکات ژیانیان خۆشترو نائومێدیش کەمتر دەبنەوەو بەختەوەریش مسۆگەرە ، ئەگەریش بەختەوەر بووین ژیانمان خۆش دەوێت و بەهیواوە بۆی دەڕوانین .

لەڕاستیدا ئێمەی ئادەمیزاد ژیانێکمان پێ بەخشراوە دەبێت بەئاسایی بەڕێیی بکەین بۆیە باشترە مرۆڤ بەهزرو بیری جوانەوە یان بەئایدیاو بۆچونی مرۆیی یەوە ژیان بوونی خۆی دروست بکات باشترە لەوەی هەمیشە بەڕەشبینی بمێنێتەوەو ئەو کورتە بوونەیشی کەهەیە لەکیس خۆی بدات بۆیە هەروەکو سروشت و بەوەی کەنازانین لەکوێ وە هاتوین و بەهەمان شێوە نازانین بۆ کوێ دەچین بەڵام لەو نێوەندەدا خۆشەویستی و گەشبینیی ژیان و واتایەکمان پێ دەبەخشێت بۆیە هیواو بەختەوەریی مرۆڤەکان دروست دەکات و نائومێدی و تراجیدیا کەسەکان دەڕوخێنێت بۆیە مادام دەژیت هەوڵ بدە باش و بەئومێدەوە تەمەنت بەڕێ بکەیت هەڵبەت واتایەکی گرنگ هەیە لەبوون و ئامادەییت بۆ ژیان بۆیە لەم کاتەدا هەردوو کەونە هاوسەنگەکەی دەرەوەو ناوەوەی تۆ یەکسان بوون یان نزیک بوونەوە لەیەک بەدڵنیایی یەوە بەختەوەریی دەدۆزێتەوە .

بەواتایەکی تر ئێمەی مرۆڤ هەمیشە دوو کەسین وەکو من و خۆم یان تۆو خۆت یان ئەوو خۆی یان ئەوان و خۆیان هەربۆیە زۆرجار لەدونیای تەنهاییدا ئەو خۆم و خۆتە دەدۆزینەوەو قسەی لەگەڵ دەکەین هەروەکو لەکوردەوارییدا دەڵێین : لەگەڵ خۆت قسە دەکەیت .؟. یان لەگەڵ خۆمدا قسەم دەکرد بۆیە ئەو دونیای دەرەوەو ناوەوەیە واتای ئەوەیە کەمرۆڤ زۆر بونەوەورێکی گەورەو مەزن و جوانە بۆیە شایانی ئەوەیە بڵێین خواداوەندێکی گەورەو میهرەبان دروستی کردوەو پێویستە بەختەوەر بژی .

حەمید عەزیز