سوڵتانی بەختەوەریی .! بەشی ٢١ و ٢٢ … حەمید عەزیز

دڵشکان کارەسات و جەنگێکی ڕۆحی و داڕزانێکی دەرونیی و کوشتنی مرۆڤەکانە بەهێمنی و مردنێکی خاوی هەستە جوانەکانی مرۆڤایەتی‌یە بەهیوای ئەوەی دڵی کەسمان نەشکاندبێ و دڵێشمان نەشکابێت کەئەمە لەژیاندا زۆر کەمەو دڵشکان و ئومێدو نائومێدی لەهەموومان ڕودەدات و ئاسایی یە بۆیە تەمەنی مرۆڤەکان لێوان لێوە لەجوانیی و بەهەمان شێوە نشێوی و تاقی کردنەوەو هەوڵدان و فێربون و سەرکەوتن و هەستانەوەیە .

دڵ شکان کاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر هێزی هه‌بوایه‌ دنیای هه‌پرون هه‌پرون ده‌کرد ، بۆیە فیشه‌کێکه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی هه‌بوایه‌ دنیای هه‌موو کەڕو کاس ده‌کرد ، دڵشکان کوشتنی مرۆڤه‌کانه‌ بۆیه‌ مردن دڵ شکانه‌و دڵ شکانیش تەواو کارەسات و مردنه بەجۆرێکیتری مردن‌ . دڵشکان بێ هه‌ستی یه‌ بۆیه‌‌ مردن کۆتایی یه‌ به‌هه‌موو هه‌سته‌کان . ‌بەدڵنیایی یەوە هەوڵدانمان ئاواتمان دەبێت بۆ ئەوەبێت کەزۆر هێمنانە ڕەفتار لەگەڵ یەکتردا بکەین و ئاگامان لەهەست و نەستی یەکتربێت چونکوم مرۆڤین . کەواتە با دڵی یه‌کتر نه‌شکێنین یه‌کترمان خۆش بوێت … !! .
هۆشمەندیی :
ئەوە هەست و ئیدراکی مرۆڤی هۆشمەندو کەسی هەستیارە کەغەمگین دەبێت و هەندێکجاریش دڵتەنگ و بێزاری دەکات ئەوە بەو کارەی پێداچونەوەی کێشەکان دەکاتەوە بەعەقڵ ، بۆیە عەقڵ و هەستی جوانەوە بیردەکاتەوە ئەو بیرو هۆشە ئازاری دەدات ئەو هەستەی بەهەمان شێوە ناڕەحەتی دەکات کەچی بەهەمان عەقڵ و هەستەوە کێشەی ژیانی هاوسەنگ دەکاتەوە و هەستە جوانەکانی جێگیر دەکات لەکۆتاییدا ئەو هاوسەنگی یە بەختەوەری دەکات بۆیە زۆربەی مرۆڤە وردبین و خاوەن هزرەکان دڵخۆشن جوان دەژین هێمن و پاراو ژیان دەگوزەرێنن لەهەمان کاتیشدا هەندێکجار ناڕەحەت و دڵتەنگ دەبن چونکوم هەستیان پێیان دەڵێت عەقڵیان پێیان دەڵێت : کەدەبێت بزانین لەکوێ وە هاتوین و بۆ کوێ دەچین ژیانی خۆم تەنها گرنگ نی یە ئەی خەڵکانیترو ژیان و گوزەرانیان و .. هتد . بۆیە ئەو کەسانەی بەهەست و مرۆڤدۆستن خەڵکانی هۆشمەندو بیرمەندن لەهەمان کاتدا سوڵتانی بەختەوەرین و لەهەمان کاتدا خەمخۆرو مامەخەمەی خەمەکانی مرۆڤن .
بەڵام مخابن هەتا ئێستا هیچ بیرمەندێک نازانێت و ئەوەی لەسەر گۆی زەوی دەگوزەرێت و دەوترێت ڕێژەیی یەو کەس زانیاری تەواوی لەسەر مێژوی گۆی زەوی و مرۆڤایەتی پێ نی یە ئەم باسەش باسێکی زانستی یەو دورە لەنوسینەکەمانەوە بۆیە لێرەدا کۆتایی بەم باسە دەهێنم .
ئەوە هۆشە ئەوە درکە ئەو هەست و توانایە لەهەموو مرۆڤەکاندا بوونی نی یە تەنها مرۆڤە زرنگ و هۆشمەندو بیرمەندەکان نەبێت . ژیانی خەڵکانیتریش پێویستە باشترو جوانتر بکرێن بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە ژیان و بونمان بڕازێنینەوە بەخەندەو ڕێزو خۆشەویستی بۆیە مرۆڤەکان بونەوەری کۆمەڵایەتین بەیەکەوە ژیان جوانتر دەکەن . ئەمە حەقیقەتی مرۆڤی زرنگە زۆر بەسادەیی شیکاریم بۆ کرد بۆیە بەپێچەوانەی مرۆڤی گێل و کۆیلەو کەمتەرخەم کەهەمیشە بەختەوەرن و بیر لەکەسانیترو ژیانی خەڵکیتر ناکەنەوە تەنها بۆخۆیان دەژین

………………………….
بەشی بیست و دوو
دوربن لەدوو جۆر لەمرۆڤەکان بەهێمنی و جوانیی کاتەکان گوزەر دەکەن بەختەوەر دەبن ئاسودە دەژین :
یەکەمیان زۆردار :
دووهەمیان بێعار :
یەکەمیان لەبەر ئەوەی بێ عەقڵەو دووهەمیان لەبەر ئەوەی کەم هەستە بۆیە مرۆڤە ژیرەکان بەهۆی ئەمانەوە توشی کێشەی گەورە دەبن و هەتا کۆتاییش لەیەکتر حاڵی نابن لەبەر ئەوەی دوو جۆر مرۆڤی جیاوازن و بەهیچ شێوەیەک نزیکبوونەوەیان نی یە لەگەڵ مرۆڤی ئاساییدا هەم لەعەقڵداریی و هەم لەهەستداریدا بۆیە ژیان لەگەڵ ئەم دوو جۆرەدا یان مامەڵەو گفتوگۆ لەگەڵیاندا وەکو ئەوە وایە شاخی سەفین بەفڵچەی ڕیش تاشین بۆیاخ بکەیت … !!! .
بەلای کەسە ئاسایی یەکانەوە ئەم گەردون و ژیانەی هەیە هەیەو هیچ بیری لێ ناکەنەوە بەڵام ئەم گۆی زەمین و بوون و ژیان و ئادەمیزادە پرسیار زۆر هەڵدەگرێت لای مرۆڤە هۆشمەندو خەمخۆرو خاوەن مەعریفەکان بۆیە ئەم ژیانەی ئێمەش سەدان پرسیاری بێ وەڵامی تێدایە چ لەباری ژیانی کۆمەڵایەتیمانەوە یان نیشتمانی زەوت کراومانەوە یان ئەو هەموو درۆی سیاسیانە دەبینیت و .. هتد . ئاخر چۆن پرسیاری ئەم کەونەت لەلادروست نابێت کەکەسمان نازانین لەکوێ وە هاتوین و بۆ کوێ دەچین .؟. بەواتا فراوانەکەی وجودیەت دەڵێم کەکۆڵن ولسن و ئەلبێر کامۆو فردریک نیتشە باسی لێدەکەن … !!! . ئەمەو بێجگە لەو هەموو ناعەدالەتیەی یان ئەو هەموو نایەکسانیەی یان ئەو هەموو زوڵمەی لەسەر گۆی ئەم زەمینەدا هەیەو هێشتا کەمم وتوە … !! . ئەوە تەنها هونەرمەندو هۆشمەندو عاشقەکان پەی پێ دەبەن کەژیان خۆشەو چ واتایەکی هەیە .؟. نەزان و سیاسی و سەرمایەدارەکان بەختەوەرن مخابن مرۆڤە زرنگەکان لەشکدان هەمیشە لەناڕەحەتیدان بۆ مرۆڤەکانیتر بۆیە لێپرسراوێتی ژیان هونەرمەندان و نوسەران هەڵیدەگرن خەمی پێ دەخۆن و پرسیاری زۆریان لەلادروست دەکات .
ئەم فلیمە کورتە زۆر شتی ژیانیمان نیشان دەدات نزیکیشە لەخۆمانەوە بەتایبەت پارتە سیاسی یەکان کەملی یەکتر دەشکێنن بۆ سامان و پارەو .. هتد . مرۆڤەکان بەیەکەوە جوانن هیچ سەروەت و سامانێک هێندەی میهرەبانیی و پێکەوە ژیانی مرۆڤەکان جوان نی یە . تەماح زۆر خراپە هەموو شتە جوانەکان دەکوژێت زۆربەی مرۆڤەکانیش بەسروشتی ژیانیان حەزیان بەماڵ و سامانە بەڵام نازانن هەستە جوانە مرۆیی یەکان زۆر بەنرخترن لەشتە مادیەکان . ئێمەی مرۆڤ دەبێت هاوسەنگی ڕاگرین لەنێوانماندا بۆ هەموو بوارەکانی ژیان .
بۆیە مرۆڤی ژیر هێندەی ئەوە بەختەوەریی دەچێژێت و هەوڵی بۆ دەداو هەستی پێ دەکات چونکوم ژیانێکی پێ بەخشراوە بۆچی نرخ و واتای بۆ دانەنێت .؟. کەواتە بەم هەموو کێشمەکێش و ئاڵۆزی و جەنجاڵی یەوە ژیان و مرۆڤەکان خۆشەویستن سوڵتانی بەختەوەریش ئەو کەسانەن کەهەردەم گەشبینن بۆ سبەینێ و ژیان و خۆشی یەکانی .
حەمید عەزیز