¨دوو سكرتێره‌كانی جزبی شیوعی بۆیان نییه ده‌نگ بده‌ن. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له سه‌ره‌تای هه‌لبژاردنه‌كانداو له سایه‌ی ئازادییه‌كه‌ی هه‌ریم كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس تووشی گێچه‌ڵ و تێهه‌ڵدان ئه‌بنه‌وه‌و، ئه‌مجاره‌ش له رۆژی یه‌كه‌می ده‌نگدانی تایبه‌تی رۆژنامه‌نووس و، سه‌رنووسه‌ری ویستگه نیوز له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ئاسایشی شاری سلێمانیییه‌وه له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له سه‌رچنار هێرشی كرایه سه‌ر له كاتێكدا باجی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و باجی ویستگه نیوزی پێسووه‌و، كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كه له سیروانیان داوه‌و، سیروانیش سكاڵای له سه‌ر ئاسایشی سلێمانی تۆماركردووه‌و ، سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی كردووه‌و ، ئاگاداریكردون و، هه‌ر به‌و جۆره له بنكه‌ی ره‌وشه‌ن به‌درخان له سلێمانی هێرش كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووس و. په‌یامنیری كه‌نالی كه‌ی ئێن ئێن بریار نامیق و، له‌و باره‌یه‌وه به سپی میدیای رایگه‌یاند چه‌ند كه‌سێك كه جنسییه‌ی تازه‌یان پێبووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانییان پێبێت ، ویستیان له بنكه‌كه ده‌نگ بده‌ن و ،به‌و هۆیه پشێوی دروست بووه‌و ، كۆمه‌لێك چه‌كدار لێیانداوه
گه‌نده‌ڵكاران بۆ ده‌نگێك په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خراپه‌كاری و، له‌م هه‌ڵپژاردنه‌ی 30 سیپته‌مبه‌ر / ئه‌یلول كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم { ژماره‌یان زۆره} بیبه‌ش بوون و ، كه‌س له به‌رپرسانی حكومه‌ت یان كۆمسیۆنی باڵا ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه ناخاته ئه‌ستۆی خوێ.
له هه‌رێمی كوردستان شتی سه‌یر به‌دی ئه‌كرێت ، به درێژای ساڵ نه‌وت فرۆشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت نرحه‌كه‌ی ئه‌چێته باخڵی كام به‌رپرس یان له كام بانك دائه‌نرێت؟ و، رۆژانه سه‌دان و هه‌زاران تانكه‌ر نه‌وت ئه‌رواته ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌رپرسێك له شاشه‌ی كه‌ناڵێك ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌ڵێت تانكه‌ر نه‌وت ناگۆزێته‌وه. له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسێكی تر ئه‌ڵێـت 50 هه‌زار كه‌س دائه‌مه‌زرێنین !!.
كه‌س نازانێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن سه‌ربه‌خۆیه یان ده‌سته‌مۆی ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه و، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمسیۆن و حكومه‌ت جێی ره‌خنه‌و شه‌رمه‌زارین چونكه ریگیریان كردووه له دوو كه‌سایه‌تی پرشنگدارورۆشنبیرۆ ناسراو ده‌نگ نه‌ده‌ن. ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه به‌پێێ خۆیان چوونه‌ته بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ڵام ناویان له‌وێ سراوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هوێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن. به‌ڵێ، ئه‌م دوو تێكۆشه‌ره به پێی خۆیان گه‌یاندووه‌ته بنکه‌ی ده‌نكدان به‌بی پاسه‌وان (حمایه) له كاتێكدا به‌رپرسێك به به‌تالیۆنیك چه‌كدارو ئۆتۆمبێلی جامره‌ش دائه‌به‌زی و ناوی هه‌بێت یا نه‌بێت ده‌نگ ئه‌دات،..
به‌رامبه‌ر به‌م ره‌فتاره پر شه‌رمه‌زارییه ئه‌و دوو كه‌ڵه پیاوه به‌هاء ا‌لدین نوری سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق و، كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتیری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك دوو ئه‌ستیره‌ی پرشنگدار درێژه به تێكۆشان ئه‌ده‌ن له پێناو خاك و نان‌و ئازادی.
هه‌زاران سڵاو له تێكۆشه‌رانی رۆژانی سه‌خت و له هه‌ر دوو كه‌سایه‌تی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان، ریسوایی وشه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگی ئه‌و دوو چرایه ی زه‌وتكرد.