شێعری پاییز. نووسینی ناسر حیسامی
شێعری پاییز
دیسان پاییز هات، خه‌زه‌ڵ هه‌ڵوه‌ری
دیسان شاخی به‌رز، ته‌م هاته سه‌ری
له پێده‌شتی دوور، ده‌نگ و هه‌رایه
شه‌ڕی زریان و پووشی ده‌م بایه
ده‌شت و باغ ڕووت و هه‌وارگه چۆڵن
جێی گێژهڵوووکه و ڕێی تۆزوخۆڵن
له‌و دوورانه‌وه، بۆنی باران دێ
بۆی قه‌وزه‌ی قه‌دی پیرهداران دێ
ئیدی نابینی مه‌لان بخوێنن
له بن په‌ساران هه‌ر ده‌جریوێنن
پاییزه، پاییز، ڕوخساری زه‌رده
ته‌زیو و له‌رزۆک، ئاهێکی سه‌رده
سه‌رده‌می سه‌رمای ده‌ر و ده‌روونه
ده‌ورانی ده‌ردی دیده ته‌ڕبوونه
ئه‌و شاخه پیره، لووتکه و بناری
هاکا دیت نوای به‌فری لێ باری
کوانێ کوانوویهک؟ ئه‌ی ئومێدی دوور!
گڕ سه‌ما بکه‌ن له‌سه‌ر سکڵی سوور
کوانێ ئاگردان، ئه‌ی پیری پیرۆز!
ئه‌ی ودمی ژیانی پڕ له عیشق و سۆز!
به‌ژنی گڕگرتووت، ئه‌ی چناری ژان!
ئه‌ستوونی ئاگر له بن ئاسمان
ئه‌و ئاتهشگهیهی تینی ژیان بوو
ماڵی دڵی مەی پێ ئاوەدان بوو
نه‌بینم هه‌رگیز سه‌رد و وێران بێ
کوانووی، گوزه‌رگای به‌فروباران بێ
ناسری حیسامی
پاییزی ٢٠٠٨