ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاک غەفوور زەکی باوکی کاک ئەمیر زەکی

هەروەک پێشتر ڕامان گەیاند بوو بە داخەوە ڕۆژی ٢٣ ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کەسایەتی خۆشناو و مامۆستای ماندوویینەناسی شاری سەردەشت بەرێز کاک غەفوور زەکی ، باوکی کاک ئەمیر زەکی ئەندامی هەڵسوور و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی لە ئامیزی بنەماڵەکەیان دا لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
کاک غەفوور لە ئامێزی بنەماڵەیەکی خۆشنا و و دیاری شاری سەردەشت لە دایک بووە و وەک زۆربەی خەڵکی ئەو سەردەم لە تەنیشت ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی ژیانی ئاسایی خۆی بەرێوە بردووە.
کاک غەفوور مامۆستا و کارمەندێکی چالاک و هەڵسووری ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش بوو، مرۆڤێکی بە خزمەت و قسەخۆش و لەبەردڵان بوو، ناوبراو وەک مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی سەردەشت و دەوروبەری تا کاتی ماڵئاوایی یەکجاری و بە پێی توانایی خۆی لە خزمەت خەڵک دابووە و ئەوەش وایکردووە کە خەڵک وەک خەمخۆری گەل و نیشتمان سەیری بکەن و ڕیزی لێبگرن.
b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_ghefoor_zaki.jpgبە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک غەفوور لە لایەن بنەماڵەی ئەمیر زەکی و نەرمین عەزیزی و خزمان کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری یوتۆبۆری بۆ دانیشتووانی یوتوبۆری و دەروبەری بەرێوە دەچێ، وەک بنەماڵەی ئەمیر و نەرمین داوا لە هەموو خزمان و دۆستانی ڕێگای دوور دەکەین بە هۆی دووری ڕێگا و پشووی هاوینی ، زەحمەتی بەشداری کردن نەکێشن و لە ڕێگای تەلەفوونەنی خوارەوە ، دەتوانن هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان بگەیێنن.
لە گەل رێزماندا ، بنەماڵەی ئەمیر زەکی و خزمان و هاورێ و دۆستانی ئەمیر
ژمارە تەلەفوونی ئەمیر زەکی 0046720154153
کات و شوێن :
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٩
کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە
ئادرەس:
Vassgatan 3 Göteborg
لە لایەن هاورێ و دۆستان و خزمانی ئەمیر زەکی سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەین و هیوادارین کە ئێوە هەردەم شاد و سەربەرز بن و ئێوە تەمەن درێژ بن.


بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک غەفوور زەکی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێزان کاک ئەمیر زەکی و خاتوو نەرمین عەزیزی و هەروەها منداڵ و نەوە و خزمانیان و برا و خوشک و کەس و کاریان لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە گشتی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی لە دەستدانی ئەو کەسایەتی‌یە دەزانین.

ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیارەنگ