ھۆ جەنەراڵ. عەبدوڵا پەشێو بۆ مەزڵووم کۆبانێ

وەک ئەژدیھا ڕادەچڵەکێن توڕە و ھار و کەڕیان کردووم
ھۆ جەنەڕاڵ
ناو و شێوەت

قسە و جوڵەت
وەک کوردێکی بێ ماڵ و جێ وردیان کردووم
ھۆ جەنەراڵ
فەرماندەکەی بێ ئەستێرە و بێ شێر و داڵ
ئێستا کە کورد بەس تۆی ھەیە
کەس ناتوانێت ترس و شکان یا دۆڕانی بداتە پاڵ
ھۆ جەنەراڵ
ڕۆحم بۆ تۆ چاوم بۆ تۆ
دەتوخوا دەی بیپارێزە گەلی کوردی بێ ماڵ و حاڵ
ھۆ جەنەراڵ
b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_peshewmezloom.jpgپێمان ناڵێی تۆ لەکوێ بووی
بۆچی ونبووی ئەی بێ ویژدان
تۆ گەورەتری لە گیڤار و جەنگیز خان و عومەر موختار
تۆ دەزانی؟
چل ملیۆن کورد ھاوار دەکەن ھۆ جەنەراڵ
ڕۆژی کوردت
لە ڕۆژئاوا توند گرتووە
باش بزانە مەزڵوومێ مە
سەردەکەوێت بەسەر تورک و کۆڵۆنیال و سوپای قاجار
ھۆ جەنەراڵ
نەباشوور و نە ڕۆژھەڵات و نە باکووری خاکی کوردان
وانامێنن ڕۆژێک ھەر دێت ئازاد دەبن
ئەوکات بڵێ من مەزڵوومم کوڕی بێشکەی خاکی کوردان

عەبدوڵا پەشێو
١٧تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
فینلەند