بەبۆنەی رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵان
ئەمڕۆ 12ی فیبریوەری رۆژی جیهانی دژ بە چەكداركردنی منداڵانە لە جیهاندا, چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ بە پێی پەیمانامەی رۆما وەك تاوانی جەنگ
سەیر دەكرێت، هەمو مرۆڤێك بە پێی یاسای مرۆیی جیهانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك.
كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی منداڵان هەموو ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە لە ململانێی چەكدارییەكان بەشداریان پێ نەكرێت و ئەمن و ئاسایشیان پارێزراو بێت.
ئێستا لە جیهاندا دەیان هەزار منداڵی كەمتر لە 18 ساڵ چەكداركراون و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكار دەهێنرێن, عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە,وە تا ئیستا چارەنوسی هەزاران منداڵی ئێزیدی نادیارە لە ساڵی 2014 ەوە , بەشێكیشیان لە كردارە چەكدارییەكان بەشدارییان پێەكرێت,لە لایەن داعشەوە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزای قورسی دیاریكردووە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی منداڵان چەكدار دەكەن و لە ململانێ چەكدارییەكان بەكاریان دەهێنن, یاخود ئازریان دەدەن یان وەك داعش دەیان رفێنن.
تۆماس لۆبانجۆ” سەركردەی سوپای نیشتمانی رزگاری كۆنگۆ” بە 14 ساڵ زیندانی و قەرەبووی قوربانیان حوكم درا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە , بەتاوانی چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ لە 10 ی یۆلی 2012 دا.
لێرەوە داوا لەسەرجەم پارتە كوردستانیەكان دەكەین پابەند بن بە هەڵوێستی نێونەتەوەییەوە منداڵانی كەمتر لە 18 ساڵ لە ریزەكانیان بەهیچ بەهانەیەك وەرنەگرن, سزا بەهانەكان نازانێت, هەركردارێك وا دەیانباتە ریزی تاوانكارانی نێونەتەوەییەوە, بەتایبەتیش منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ.
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی” Koncicc”
تۆڕی ” ican Kurdistan netwerk “
رێكخراوی بەرەنگاربونەوەی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
12-2-2020