مام نه‌ورۆز، سەعی سەقزی
مام نه‌ورۆز (ئه‌مساڵ) تاج به‌سه‌ره
هی ئازادی نا، هی ڤیروسی له‌سه‌ره
له بری جلی جوانی نه‌ورۆزی
جلی شینی ماته‌مینی له‌به‌ره
ماته، به خهمبارییهو ئه‌ڕوا
ئه‌بڕێت رێگای دۆڵ و چیا
ئه‌شێلێ به‌فری کوێستان
روو ئه‌کاته کوردستان
رائه‌وه‌ستێ له به‌ر ماڵان
به ماتی ئه‌کا سه‌یریان
دائه‌نێ گه‌زیزه‌ی ژاکاو
تێئه‌په‌ڕێ به پڕتاو
ئه‌ڵێ به گیژ و کوڕان
ئه‌ڵێ به گه‌نج و کاڵان:
په‌تا که‌وته‌ته جهان
خۆ بپارێزن، ئامان!
گوێڕادێرن بۆ پزشکان
بۆ گه‌وره و پچوکیان
چی‌یان پێوتن ئه‌وان
بیخه‌نه دڵی گوێتان!
نهورۆزێتر من دێمه‌وه
به شادی و پێکه‌نییه‌وه
پێتان ئه‌ده‌م نه‌ورۆزانه
نه‌ورۆزانه‌ی خنجیلانه
له‌و کاته‌دا خه‌ڵک گشت
هاوار ئه‌که‌ن وردودرشت:
هه‌رچی بێژن پزشکان
وه‌ها ئه‌که‌ین هه‌موومان
17/3/2020
**
مام نه‌ورۆز
مام نه‌ورۆزی کۆڵ به‌کۆڵ
ئه‌بڕێ رێگای ده‌شت و دۆڵ
ئه‌شێلێ به‌فری کوێستان
روو ئه‌کاته کوردستان
له‌به‌ر ده‌رکی هه‌ر خان‌و
رائه‌وه‌ستێ به بیانو
ئه‌ڵێ به گیژ و کوڕان
ئه‌ڵێ به گه‌نج و کاڵان:
سبه‌ی رۆژێ پیرۆزه
رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزه
بڕون بێنن ئێوه‌یش دار
بۆ پێشوازی له به‌هار
با بکه‌ینه‌وه ئاگر
کانگای بڵێسه و گڕ
له ده‌ور گڕ و بڵێسه
رائهویستین به ده‌سه
به به‌سته و گۆرانی
به خه‌نده و شادمانی
ئه‌ڵێن به خه‌ڵکی جهان:
شاد بن ئێوه‌یش هه‌مووتان!
له‌و کاته‌دا مناڵان
هه‌موو به چه‌پڵه‌لێدان
دێنه ده‌رۆ له ماڵان
ئه‌ڵێن پێکه‌وه هه‌موان
مامهنهورۆز هاته‌وه
نه‌ورۆزانه‌ی هێنایه‌وه
بژی، بژی مام نه‌ورۆز
نه‌ورۆز له هه‌مووان پیرۆز!
**
ئه‌مه‌یان هی ساڵانی نه‌وه‌ده (1990) و له به‌شی (نه‌ورۆزنامه) بڵاو کراوه‌ته‌وه
**
وێنه له کاره هونه‌رییه‌کانی (مزه‌فه‌ر نامداری)
**
سه‌عی سه‌قزی