هۆکارەکانی دەوام هێنانی کۆمار دوای ئینقڵاب
کۆماری ئێسڵامی دوای هاتنە سەر کاری بە، بەکارهێنانی چەند ڕێگا توانی دڕێژە بە بەردەوام بونی خۆی بدا. ئێمە لێرەدا باس لە چەند هۆکار دەکەین کە بوون بە دڕێژەدەری ئەو حکومەتە دیکتاتۆرە.
۱ -تڕس و دڵەڕاوکێ
کۆمار دوای هاتنە سەر کاری بە دروست کردنی تڕس و دڵەڕاوکە توانی دڕێژە بە ئینقڵابەکەی بدا.
ئێران لە ڕێکەوتنامەی مافی مەدەنی و سیاسیەکانی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دایە کە لە سالی ۱۹۹٦ دەرچوە و دووبارە بۆتەوە و یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە واژوی کردوە تەنیا لە یاسای خۆیدا ئەوەی پئوە زیاد کردوە کە خۆپێشاندانەکان نابێ دژ بە ئایینی ئیسلام بن.
لە دوای ئینقڵاب بۆ ئەوەی کە شۆێن پێی خۆی زیاتر قائیم بکا بە کەڵک وەرگرتن لە ئایینی ئیسلام دەستی بە ترساندنی خەڵک کرد و بەو کارە تڕس و دڵەراوکێی خستە ناو کۆمەلانی خەڵکەوە.
هەر لە سەرەتاکان بە فەڕمانی خومەینی ڕێبەر و دامەزڕێنەری ئینقڵاب یەکەم کوشتاری گەورەی لە کوردستان لە ۲۹ گەڵاوێژی ۱۳۵٨ دا بە هێرش بردنەسەر کەسانێک کە تەنیا داوا مافی خۆیان دەکرد بە دژە ئینقڵاب ناوی بردن و بە کوشتن و ئیعدام توانی جێ پێی خۆی قائیم تر بکا و هەر بەوەش دانەمرکا و دواتر بە گوللە بەستنی لایانگران و ئەندامانی موجاهدینی خەڵق لە ۳۰ جۆزەردانی ۱۳٦۰ زۆر بە ئاشکرا بە خەڵکی گووت هەر کەسێک بە دژی یاساکانی ئینقڵاب بجولێتەوە ئەوە خەرابترین مردن چاوەرێیەتی.
دوای جئگر بوونی ترساندنی خەڵکی بردە ناو زیندانەکان و دور لە چاوی میدیا و ڕۆژنامەوانەکان بە هەمو شێوازێکی نا ئینسانی ئیدامەی بە کارەکەی خۆیدا و تا رادەیێکی باش توانی سەرکەوتو بێ و ئێستاش هەر بەردەوامە و هەول ئەدەن هەر خۆپێشاندانێک کە خەڵک بیکەن بە دژە ئینقڵاب و ئائینی ئیسلام یا تێکدەری ئاسایشی خەڵک ناوی بەرن و هەمو تواناکانیان بۆ سەرکوت کردن بە کار دێنن تا دڕێژە بە حکومەتە دیکتاتۆرەکەیان بدەن.
۲ ∓- شەڕی نێوان عێراق و ئێران
ئێستا بە تەواوەتی لە ناو خۆی وەڵات دا جێگای نەگرتبوو، بەردەوام لە گەل حیزب و ئۆپۆزۆسیۆنەکانی تر لە کێشە دا بو و بۆ سەرکوت کردنیان هەمو کارێکی دەکرد کە لە ۳۱ خەرمانانی ۱۳۵۹ دا عێراق هێرشی هێنا و ویستی بێتە ناو خاکی ئێرانەوە، کاربەدەستانی کۆمار لە حاڵێک دا بەرامبەر شەڕ بوون کە هێز لە ناو خۆدا لاواز ببوو و کۆمار نەیدەتوانی پشت بە ئەرتەش ببەستێ، بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ئەفسەرەکانی پێشو یان لە سێدارە درابوون یان لە زیندانەکاندا شەویان ڕۆژ دەکردەوە.
کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لەو شەڕە و بە ریکلام کە ئێستا کاتی کێشەکانی ناوخۆ نیە و دەبێ هەمو خەڵک بە یەکەوە روبەروی ئەو هێرشە ببینەوە و کەڵکی لە یەکپارچەی خاک وەرگرتو و توانی کۆمەڵانی خەڵک زیاتر بۆ لای خۆی رابکێشێ و دڕێژە بە ئینقڵابەکەی بدا.
۳- خێر و بەرەکەتی نەوت
نەوت یا زێری ڕەش ئەو کۆگایەی کە زۆربەی حکومەتەکانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوی ڕزگار کرد و بو بە مایەی ژیانیان.
دوای هاتنە سەرکاری ڕژیم بەو هەمو کێشانەی کە لە ناو خۆدا روبەرویان ببووە، لە لایێک و لە لایێکی تر شەری عێراق کە زور کەس دەیانگوت کۆمار دوا ڕۆژەکانی خۆی تێپەر دەکا، چۆن لە ناو خۆدا نەبونی کار و تەندروستی و بێ بەرنامەی دەولەت وایکردبو خەڵک قەول و بەلێنەکانی خومەینی لە بیر خۆ بباتەوە ، بەڵام لەو کاتەدا نەوت بە هانای کۆمار هات و توانیان لە فروشی نەوت داهاتێ دابین بکەن و لە برینەکانی خۆیان بدەن، هەر چەند داهاتی نەوت لە شەڕدا زۆر دابەزیبو بەڵام توانی جێگای خۆی بگڕێ و کۆمار لەو دۆخە دشوارە ڕزگار بکا و تا ئێستاش بە روونی و ئاشکرا رۆلی نەوت لە کۆمار دا دەبینین.
۴- مەزهەب و کولتوری تەشییۆع (شیعە)
کۆماری ئێسلامی بەردەوام هەولی داوە لە ناو موسولمانەکان ئاژاوە دروست بکا، هەر چەند ئەو کارەی بە ئاشکرا نەکردوە و بەردەوام لە میدیا و ڕۆژنامەکان وای نیشان داوە کە حەز بە یەکپارچەیان دەکا له ناو ئێران دا.
هاتنی مەزهەب بۆ ناو ئێران دەگەڕێتەوە بۆ هەزار سال لەمەوبەر.
هەرچەند بە پێی هەل و مەرج لە رابردوی ئێران دا بونیان لە ناو سیاسەت دا کەم و زۆری هەبوە، بۆ نمونە لە دەورانی پاشایەتی پێش ئینقڵاب روحانیەت کارێکی ئەوتۆی نەبوە، بەڵام دوای ئینقلاب لە هەمو پۆستە گرینگەکانی دەولەت، لە ڕێبەری را بیگرە تا پێش نوێژی لە مزگەوتەکان و تەنانەت دەست تێوەردانیان لە وەرزشیش دا زۆر بە روونی دەبیندرێ.
بە پێی ئاماری کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٨۰ دەرسەدی خەڵکی ئێران شیعە مەزهەبن و هەر ئەوەش وایکردوە شیعەکان لە ئێران دا رۆلی سەرەکیان هەبێ و کۆمار دوای ئینقلاب توانی لە مەزهەبیش کەڵک وەڕگرێ و دڕێژە بە حکومەتە دیکتاتۆرەکەی بدا.
لە ئێستادا دوای تێپەر بونی عومری نگریسی ئەو کۆمارە خەڵک بێزاری خۆیان لەو حکومەتە بە پێی توانایان لە هەمو شوێنێ نیشان دەدەن و نەبونی کار و ژیانێکی باش لە ناو ئێران دا وایکردوە نارازیەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بن.
بە هیوای نەمان و ڕوخانی کۆمار لەمسالدا.
رەحمەت مەحموودپوور