لە ساڵیادی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەد دا، گوێتان لە چیرۆکە نەبیستراوەکانی کۆماری کوردستان دەبێ. لەو پەیوەندییەدا سێ کچی شەهید پێشەوا قازی محەممەد باس لە ڕۆڵ و کاریگەری شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە ناوچە و لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان و هەروەها هەڵسوکەوتی پێشەوا لە نێوخۆی بنەماڵە و گەڕەک و کۆڵان دا دەکات و هاوکاتیش ئاوڕ لە بەشێک لە ژیانی پڕ سەروەری شەهید پێشەوا دەدرێتەوە.
شایانی باسە کە ئەم وتووێژە لە لایەن کاک عەلی جوانمەردی ئامادەکراوە.