دۆناڵد ترەمپ (Donal Trump) یان “کامڵا هەریس”(Kamala Harris). سولیمان ڕەحیمی

دۆناڵد ترەمپ (Donal Trump) یان “کامڵا هەریس”(Kamala Harris). سولیمان ڕەحیمی
کێ سەرکەوتن دەستەبەڕ دەکات؟
بۆ ئەو مەبەستە، هەوڵدەدرێ لە دوو سەرچاوە ڕا زانیاری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا شیکاریی و هەڵسەنگاندنیان لەسەر بەکرێ:
– مەیدانی یەکەم زانیاریی دەرئەنجامەکانی سەرۆکۆماریین لە ٢٠ – ٠١ – ٢٠٠٩ بۆ ٢٠ – ٠١ – ٢٠٢٠
– بەشی دووهەم تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی ڕاپرسییەکانی گشتی پێش هەڵبژاردنەکانن، پێش و داوی وازهێنانی بایدن لە ئەرکی کاندیدا بوون و ئەگەری هاتنەکایەی Kamala Harris وەک کاندیدا دیموکراتەکان.
بەشی یەکەم
زانیاری لەسەر دوو کاندیدای پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا
ئەو بابەتە شیکاریین لەسەر تەوەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرواری ٢٠ – ٠١ – ٢٠٠٩ بۆ قۆناغی٢٠ – ٠١ – ٢٠٢٤ بەپێی بنەمای زانیاری و ڕاستییەکان کە هەن، بەڵام لە چوار بەشدا توێژینەوەیان لەسەر بکرێ.
لە کۆتاییدا نووسەر هەڵسەنگاندن و بووچوونی خۆی لەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ٥ی نوامبەری ٢٠٢٠ ی ئەمریکا ئاڕاستە خوێنەران دەکات.
Kamala Harris تەمەن ٥٩ ساڵ لە ٢٠ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٤ لە Oakland, California لە دایک بووە، بە ڕەگەز کەچی پیاوێکی جامەئیکانی و دایکێکی هیندییە، هەنووکە جێگری سەرۆک کۆمار بایدنە.
بەڵام TrumpDonald سپی پێست، تەمەنی ٧٨ ساڵە و لە ١٤ مانگی جوون ساڵی ١٩٤٦ لە شاری نیویۆرک لە دایک بووە، بابی کۆری کۆچبەریێکی ئاڵمانییە و دایکی ئەمریکایی سپی پێستە.
گریمان، ئەگەر Kamala لە کێبەرکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٥ی نوامبەری ٢٠٢٤ سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات، یەکەم سەرۆک کۆماری ژن دەبێ لە مێژۆوی ٢٤٨ ساڵەی ئەمریکادا پۆستی سەرۆکۆ کۆماری بەدەستهێناوە، کە سپی پەست نییە و بە رەگەز هیندی جامائیکانییە.
جێی ئاماژەیە، کە سەرۆک کۆمار بایدن دوای یەکەم بەرەڕووبوونی تەلەفیزیون(دیبەیت) دەگەڵ ترامپ لە ٢٧ – ٠٦ – ٢٠٢٤ بەهۆی کێشەی تەمەن و تەندرووستی ووتاردان، لە ژێر گۆشاری هاوحیزبییەکان و لایەنەکانی یارمەتیدەری ماڵی دیموکراتەکان وازی لە کاندیدا بوون هێنا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ خولی دووهەمی کۆشکی سپی لە ٥ی نوامبەری ٢٠٢٤، بەڵام کامالا هاریسی پێشنیارکرد بۆ کاندیدابوون بۆ پۆستیسەرۆک کۆماری ئەمریکا.
کامالا هاریس کە جێگری سەرۆک کۆمار بایدنە قەرارە لە کۆنگرەی دیموکراتەکان لە مانگی٨ ی ٢٠٢٤لەپرۆسەیێکی هەڵبژادنی ئانلایندا بە فەرمی پەسەند بکرێ،وەکو کاندیدای حیزبی دیموکراتەکان بۆ رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانیپۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
بەر لە لێدوان و شیکاریی پرسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا، بە پێویستم زانی ئاماژە بە چەند هۆکار بکەم، کە دەتوانن کاردانەوەیان بێ لەسەر دەرئەنجامەکانی پرۆسەی دەنگدانی، دەنگدەرانی ئەمریکایی بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی شیاو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
یەکەم؛ڕێژەی دانیشتوانی ئەمریکا ٣٤١،٥٢٤،٠٣٧ میلیون کەسە، کە ٤٩.٤% پیاون، بەڵام ٥٠،٦%ژنن. لە سەرجەم دانیشتوانی ئەمریکایی١٦١.٢ میلیون کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
خشتەی ١ڕێژە دەنگدەرانی ئەمریکایی نیشاندەدات بە پێی تەمەن

خاڵی دووهەم؛ ڕێژەی دەنگدەران بە پێی مەزهەب برتیین لە، مەسیحییەکان ٦٦%، بێ باوەڕان ٢٢% ، جوڵەکە ٢%، مەزهەبەکانی تر٦%، مۆرمۆنیسم ١%، و نەیاندەرکاندوە کە لە چ مەزهەبێک پەیڕەون ٣% دە.

خاڵی سێهەم؛ڕێژەی دەنگدەرانی ئەمریکا بەگوێرەی نەتەوەکان کە لە ئەمریکا دەژین بریتیین لە، نەتەوەی سپی پێست ٥٩.٣%، نەتەوەAmericans Hispanic & Latino دانشتوانی بەرەگەز ئەمریکای لاتینی کە بە زمانی سپانیایی قسە دەکەن١٨.٩%، ڕەش پێستەکان ١٢.٦% ئاسیاییەکان٥.٩%، و نەتەوەکانی تر ٣.٣% دەن.

بەڵام لە خشتەی ٢ لە خۆارەو دەردەکەوەی کە ڕێژەی دەنگدەران بەپێی نەتەوەکان کە خۆیان تۆمار کردووە بۆ دەنگدان لە هەلبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەرز و نزمبوونەوەی هەیە.
پێشبینی دەکرێ ڕێژەی بەشداریی کردنی نەتەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٥ نوامبەری ٢٠٢٢ بە دوو هۆکار بەرز بوونەوە ئەزموون بکات.
یەکەم Donald Trumpسپی پێستە،و باس لە سیاسەتی گەراندنەوەی ئەمریکا بۆ ئەمریکاییەکانی سپی پێستدەکا، و ئەوە سەرباسە وەکو هێمای هەڵبژاردنەکان بەکاری دەهێنێ بۆ ڕاکێشانی نەتەوەی سپی و ڕەگەپەرەستەکان، کە بەمەبەستی ڕزگارکردنی ئەمریکا لە هێڕشی کۆچبەران “کەم نەتەوەکان” واتە ئەمریکا بۆ ئەمریکاییەکانی ڕەسەنە ئەزموون دەکرێ.

بەڵام Kamala Harris کە ڕەگەزی هیندی ئەمریکایی لاتینە، بێگومان تیشک و جەخت لە سەر هێمای ئەمریکا بۆ هەموو ئەمریکاییەکانە دەکاتەوەو هەوڵدەدات بە زەقکردنەوەی ئەمریکای یەکگرتوو، و ترس لە هێمای بیرۆکەی هەڵبژاردنەکانی Donald Trump سرنجی بەشێک لە دەنگدەرانی ئەمریکایی ڕابەکێشێ.
بێگومانKamala Harris ترسی گۆشەگیرکردنی ئەمریکا لە دوونیادا زەقدەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەڵێنیی دەنگدەرانی سپی و بەتایبەتی ژنان و دەنگدەرانی نەتەوەAmericans Hispanic & Latino و ڕەشپێستەکان و ئاسیایی موسگەر بکات.
خشتەی ٢ جووڵەی دەنگدەرانی کەم نەتەوەکان

دووهەم
لە شیکاریی و بەدواداچوون لەسەر زانیاریی هەڵبژاردنەکانی تەوەری ٢٠ – ٠١ – ٢٠٠٩ بۆ قۆناغی ٢٠ – ٠١ – ٢٠٢٤ دەردەکەوێ، لە یەکەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی ٨ نوامبەری ٢٠١٦ ڕەکابەرییDonald Trump بووە بە رامبەر بە خاتووHillary Clinton کاندیدی دیموکراتەکان، کە Trump توانیویەتی بە ڕێژەی ٤٩.١% بە ٤٨.٨% سەرکەوتنی دەستەبەڕ بکات، بەڵام ڕێژەی ٣.١% ی ڕای دەنگدەران بۆ کاندیدای غەیر لە Trump وClintonبووە.
هەروەها، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ٣ نوامبەری ٢٠٢٠ کە Biden کاندیدای دیموکراتەکان بوو، توانیویەتی بە ڕێژەی ٥١.٣% سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات، لەبەرامبەری ڕەکابەر Trump کە ٤٦.٨% ڕای دەنگدەرانی ئەمریکای هێنابووە.بەڵام ڕێژەی ١.٩% ی دەنگدەراان بە کاندیدای غەیر لە Biden و Trump دەنگیان داوە.
جێی سرنج و تێڕوانن، لە هەڵبژاردنەکانی ٨ی نوامبەری ٢٠١٦ Donald Trump بە ٠.٣% زیاتر لەHillaryClinton سەرکەوتنی دەستەبەڕ کردووە، بەڵام جیاوازیی دەنگەکانی Biden و Donald Trump ٤.٥% د بووە.
لەلایێکی تر نرخی دەنگەکانی غەیر لە دوو کاندیدای دیموکراتەکان و کۆماریخۆازەکان لە ساڵی ٢٠١٦ بە بەراوردی ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی ٣.١% بە ١.٩% بووە.
بەشی سێهەم
هەڵبژاردنەکانی ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤
ڕێژەی دانیشتوانی ئەمریکا بەپێی رەگەزی نێرو مێ، پیاوان ٤٩.٤% ، ژنان ٥٠،٦ ٦%دە.
بەڵام، لە ڕووی مەزهەبەوە، ڕێژەی دەنگدەرانی ئەمریکایی ٦٦% مەسیحیین، و بێ باوەڕان ٢٢% دەن و جووڵەکە ٢% و مەزهەبەکانی تر٦%، و مۆرمۆنیسم ١%، و ئەوانەی رەنگی مەزهەبیان نەدەرکاندوە ٣% دن.
ئەمریکا وڵاتێکی فەرەنەتەوەییە و ڕێژەی دەنگدەرانی بە پێی ڕەگەزەکانی بەرچاو بریتیین لە، نەتەوەکانی سپی ٥٩.٣%، نەتەوە لاتینەکان کە بە وانەی سپانیایی قسەدەکەن ١٨.٩%، ڕەش پێستەکان ١٢.٦%، ئاسیاییەکان٥.٩%، و نەتەوەکانی تر ٣.٣% دەن.
پرسیارە سەرەکییان ئەوەیە:
– کێ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆ کۆماریی ٥ نوامبەری ٢٠٢٤ دەباتەوە؟
– ئایا مێژووی ٢٤٨ ساڵەی ئەمریکا گەیشتۆتە ئاستێک، کە بۆ یەکەم جار سەرۆکۆ کۆماری ژن هەڵبەژێرێت؟
– لە کاتێکدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەمریکا واتە ٥٩.٣% سپی پێستن و ٦٦% یان مەزهەبی پەیڕەون لە ئاینی مەسیحییتن، پرسیاە ئەوەیە ئایا ئەو پێکهاتە Kamala Harris ی بەرەگەز هیندی و جامائیکانی بەرەوەڕووی کێشەی رەگەپرستی ناکاتەوە؟
لە ڕەوتی لێکۆلینەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە تەوەری ٢٠ – ٠١ – ٢٠٠٩ بۆ ٢٠ – ٠١ – ٢٠٢٠ دەردەکەوێ، کە پێشتر Barack Obama ی بەرەگەز ڕەش پێستتوانیویەتی بۆ دوو خۆل سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکای دەستەبەر بکات، ئەوەش دەکرێ بەستری و ڕێخۆشکەرە بێ بۆ پالێوراو Kamala Harris کە سپی پەست نییە و ڕەگەزی هیندی جامائیکانی هەیە.
لە لایێکتر، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی ٨ نوامبەری ٢٠١٦ کە خاتون Hillary Clinton سپی پێست و بە رەگەز ئەمریکایی کاندیدی دیموکراتەکان بوو، Trump توانیویەتی بە جیاوازی ڕێژەی ٤٩.١% بە ٤٨.٨% سەرکەوتنی دەستەبەڕ بکات. کەوابوو زۆرینەی کۆمەڵگای سپی پەستی مەزهەبی ئەمریکایی کاندیدای ژنیان لە کێبەرکێیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکادا ئەزموون کردووە، ئەوەش دیساندەکرێ خاڵێکی ئەرینی بێ بۆ خاتو Kamala Harris.
بەڵام ئایا خاتوو Kamala Harris توانایی بەربەرەکانی و دەستەبەڕکردنی سەرکەوتنی بەسەر Trump دا هەیە؟
شاراوە نیە کە Trump کاندیدێکی سەرسەخەتی چەنەبازی کۆڵنەدەر،ناسراو بە مۆرکردنی تاوانبار کردنی کاندیدای بەرامبەریەتی و خاوەنی ئەزموونی ٤ ساڵ سەرۆکۆماریی ئەمریکایە.
بێگومان ترامپ لە ژێر دروشمی ئەمریکا بۆ ئەمریکاییەکان دەگەرێنمەوە، ڕەکابەرێکی ئاسان نابێ بۆ Kamala Harris، بە تایبەتی دوای دەستدرێژی چەکداریی بۆسەر ترامپ، کە جەماوەرییەت و پێگەی ترامپی لەکۆمەڵگای ساویکەی ئەمریکادا فەراوانتر و بەهێزتر کردووە.
بێگومان ترامپ کە خاوەن ئەزموونی ٤ ساڵ سەرۆک کۆماریی ئەمریکای هەیە، خاڵەکانی کۆچبەران، پرسی ناوەندی سەربازی ئاتڵانتیک ناتۆ، شەڕی ئۆکراین و ڕاکێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵات ناوەڕاست، و شەڕی ئیسرائیل دەگەڵ حەماس، و حیزبوڵڵا، و حۆسییەکان و گرۆپەکانی هاوپێمانی ئێران لە عێراق و تایبەت لاوازی هەڵوێستی بایدن لە بەرامبەر ئێران دا وەک ئامرازی کێبەرکێیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دژ بە کامالا بەکار دەهێنێ. بەتایبەتی کە ئێران پێشتر ترامپی تۆمەتبار کردووە بە کۆشتنی قاسم سولیمانی کردووە.
لە لایەکەی تر، کامالا کە پێشتر سیناتۆر و دواتر دادوەری گشتی کالیفۆرنیا بووە، و هەنووکە جێگری سەرۆک کۆمار بایدنە، بێگومان لە گۆشەی دادوەرییەوە هێڕش دەکاتە سەر ترامپ، کە ڕابردووی پڕن لە کێشەی تاوانباریی ماڵی و ئەخلاقیین.
لە لایێکی‌تر، Kamala Harrisوەک ژنێک هەوڵدەدات چارەسەری کێشە لەبارچوونی ژنانی ئەمریکایی لە باری یاساییەوە چارەسەریی بکات، و هەروەها پرسی بنەماڵەیی خێزانی ئەمریکایی و تەندروستی گشتی توێژی کەمداهات زەق بەکاتەوە بۆ ڕاکێشانی زیاتر دەنگدەرانی ژنان و توێژی کەمداهاتی ئەمریکا.
زیاتر لەوەش، کامالا هەوڵدەدات بەئاماژەدان بە پڕۆپاگاندای ترامپ واتە نانەوەیترس لە ناوخۆی ئەمریکا و گۆشەگیرکردنی لە جیهاندا، و بە تایبەتی هەڵوێستی ترامپ بەرامبەر بەهاوپەیمانانی ئەرووپایی، و مترسیچین و کۆرەیای باکوور و ئێران لەسەرئەمریکا بکار بەهێنێ بۆ هێڕشکردن بۆسەر ترامپ.
لەلایێکی تر کێشەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ واتە هێڕشی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر ساختمانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ شێواندن و قەبووڵ نەکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان سەرۆک کۆماریی و تۆمەتبارکردنی بایدن بە فێڵکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان خاڵێکی بەرچاو دەبێ کە کامالا دژ بە ترامپ بەکاریی دەهێنێ.
بەشی چوارەم
شیکاریی و بۆچوونی نووسەر
ڕاستە ئابووری و تیکنوڵۆژی مەدەنی و سەربازی ئەمریکا باشتر و بەتوانان لە دوونیادا، و ئەمریکا خاوەن دەوڵەمەندترین ڕێبازی دیموکراسی و پێشکەوتووترین دامودەزگایی کارگێڕیی بەڕێکۆپێکی بەڕێوەبردنە.
بەڵام خاڵی لاوازی کۆمەڵگای ئەمریکا ملکەچی تاکی ئەمریکاییە بەرامبەر بە پرۆپاگاندای تۆمەتبارکردن ونانەوەی درۆی حیزبە سیاسییەکان و ڕێبازیبەئەنقەست بەڵاردابردنی پرۆسەی بڕیاردانی تاک ئەمریکایین لە لایەن تۆری ڕاگەیاندنەوە، ئەوەش کاردانەوەی نەرینی داناوە لەسەرڕەفتاری بڕیاری دەنگدەرانی توێژی مام ناوەندی ئەمریکا.
لە بەردەوامی شیکاریی ڕێبازی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە تەوەری ٢٠ – ٠١ – ٢٠٠٩ بۆ ٢٠ – ٠١ – ٢٠٢٠ دەردەکەوێ، کە پڕۆپاگاندای کاندیدای سەرۆکۆماریی حیزبەکان، پێشتر لە سەر ئاستی درۆ، و فێڵکردن و سووکایەتی و تۆمەتبارکردنی یەکتر دارشتنەوەی بۆ دەکرێ.
بەڵام، لە لایێکی تر تێچوونەکانی پڕۆپانگاندای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بە کە سەدەکان میلیون، بەگرە میلیاردە، دەوری لایەکلاکەرەوە دەگێڕێ لە دەستەبەڕکردنی سەرکەوتنی کاندیداکان.
سەرچاوەی تێچوونەکانی پڕۆپاگاندای هەڵبژاردنەکان، کەسایەتیێەکان دەوڵەمەند و کۆمپانییەکان، و ئەندامان و لایەنگران حیزبەکانن.
لە بەردەوامی بەدواچوون و شکاریی لەسەر زانیاری هەڵبژاردنەکان دوو کاندیدای دیموکرات و کۆماریخۆازکانخەڵەکانی بەرچاوی هەر دوو لایەن زەقکرانەوەو شیکاریی کران.
بەڵام، پێشبینیدەکرێ Donald Trump بە کارهێنانی هێمای ئەمریکای یەکگرتوو، و گەراندنەوەی ئەمریکا بۆ ئەمریکاییەکانی سپی پێست، و پرسی کۆچبەران و زەقکردنەوەو وەرووژاندنی هەستکردن بە ترس لە ژمارەی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین، و بەڵێنیدانی کۆتایی هێنان بە شەری ئۆکراێن و نێزیک بوونەوەی ترامپ لە پۆتین، هەروەها تۆماتبارکردنی بایدن و هێڕشکردن بۆ سەر کەسایەتی Kamla Harris هەوڵدەدات سرنجی دەنگدەران ڕابەکشێ.
بەڵام Kamala Harris کە پێشتر داواکاری گشتی دادوەری بووە، و ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە مەیدانەکانی تاوانکاری مەدنی هەیە، بێگومان لەو گۆشەیەوە هێڕش دەکاتە سەر Donald Trump کە خاوەنی کۆمەڵێک دۆسیەی دادوەری و ڕابردوویێکی شێواوە.
لەلایێکی تر کاندیدا Kamala Harrisبە بەڵێنیدان بە ژنان بۆ چارەسەریی وبە یاسایکردنی کێشەی لەبارچوونی ژنان، و سرنج دان بە چارەسەریی کێشەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بنەماڵەیی توێژی کەمداهات و ڕێبازی بیمەی گشتی بۆ هەموو کەس، هەوڵدەدات دەنگدەرانی ژن و توێژی مام ناوەندی بۆ لای خۆیی ڕابەکێشێ.
سیاسەتی ناوخۆیی و دەروەی سەرۆک کۆماری براوەی هەڵبژاردنەکانی.
٥ی نوامبەری ٢٠٢٤ ی ئەمریکا چ ئاراستەیەک دەپێکێ؟
– ئەگەر Donald Trump هەڵبژاردنەکان بەباتەوە، چ گۆرانکاریەک ڕوو دەدات لەسیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی ئەمریکا؟
– بەڵام لە حاڵەتی بە سەرۆک کۆماربوونی Kamala Harrisچ گۆرانکاریی لە سیاسەتیناوخۆیی و دەرەوەی ئەمریکا ڕوو دەدەن، و ئایا نوێگەریی دەکرێ لە سیاسەتی چوار ساڵەی بایدن؟
بەواتایێکیتر، ئەگەر Kamala Harris سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات، پەیڕەو دەبێ لە سیاسەتی بایدن، یا نویگەریی و گۆرانکاریی دەکات لە ڕێرەوی چوارساڵی ڕابردوو کە جێگری بایدن بووە؟
گریمان، ئەگەر ترامپ سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات و بەگەرێتەوە کۆشکی سپی، پێشبیندەکرێ ئەو خاڵەنەی خۆارەو بەپێکێ.
– سرنجدان بە ئابووری ناوخۆیی و بەئەمریکاکردنی ئەمریکا بۆ ئەمریکاییەکانی سپی پێست.
– ترامپ بێگومان بەڵێنی بۆژانەوەی ئابووری ناوخۆیی و پەیڕەوبون لە سیاسەتی ئابووری پارێزگاریخۆاوزی دەدات.
– بێگومان ترامپ باس لە ڕاکێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکایی دەکات، کە لە درەوەی ئەمریکا کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوپەمانانی ئەمریکایی جێگر کراون. نمونەی ئەرووپا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن. ئەگەری ڕاکێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا پێشبنیدەکرێ.
بەڵام دوور نییەکۆریا باشوور دەرسەدی پێدانی یارمەتی بە ئەمریکا بەرز بکاتەوە لە بەرامبەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایی بۆ پاراستنیکۆریا باشوور، لە بەرامبەر مەترسییەکانی کۆریا باکووردا.
– بێگومان ترامپ زۆرینەی بڕیارەکانی بایدن بەتاڵ بەکاتەوە. بۆ نموونە ڕێکەوتننامەی پاراستنی ژینەی پاریس.
– بڕینی یارمەتیدانی ئەمریکا بە ئۆکراین بۆ شەڕ دەگەڵ رووسیا و ئەگەری نێزیک بوونەوەی ترامپ لە پۆتین و ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ ئۆکراین و رووس پێشبینیدەکرێ.
– پشبینی دابینکردنی باجی زیاتر لەسەر هەناردەکردنی کەول پەلی چینی بۆ ئەمریکا، ئەوەش دەتوانێ کێشەی بەرامبەری لێدرووست بن.
– گۆشار خستنە سەر وڵاتانی ئەندامی ناوەندی سەربازی ئاتڵانتیک، ناتۆ بۆ تەرخانکردن ٣% یارمەتی بابەتی کڕین کەڵ و پەل و ئامرازی سەربازی لە ئەمریکا.
بەڵام ئایا کشانەوە، و یان لاوازکردنی ناوەندی ناتۆ، کە ناوەندییەکی ئاتڵاتیک و بیرۆکەیێکی ئەمریکاییە بۆ بەرەنگاربوونەی زلهێزانی چین و رووس گوجاوە؟
هێمای ناتۆ لە سەرەتای دامەزراندنی بەوشێوەیە بوو “ئەگەر تۆ خۆت پڕچەک نەکەیت دووژمەنەت خۆی پڕچەک دەکات”.

– لە لایێکی تر پێشبینیدەکرێ ترامپ سیاسەتی زیادکردنی باجداسەپاندن لەسەر بەشێک لە هەناردەکردنی کەلوپەلی ئەرووپایی بۆ ئەمریکا لە بەرچاو بگرێ. ئەوەش کێشەی بەرامبەری لێدرووست دەبێ و کاردانەوەی خراپی دادەنێ لەسەر پێوەنییەکانی هاوپەیمانانی ئەرووپایی ئەمریکا.
ئەگەر ترامپ سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات چ ڕوودەدات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟
– خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، قۆناێکی پڕ دژوار و مەترسیدار تێپەر دەکات، زیاد بوونی هێژەمۆنی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە عێراق و لە یەمەن، سووریا و لوبنان، و بەتایبەتی شەڕی ئیسرائیل دەگەڵ حەماس و ئەگەریی بلاو بوونەوەی شەڕ بۆ لوبنان کێشەن بۆ هەریەک لە کاندیداکانی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا.
پشتگریی بەتەواوی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە شەڕ دەگەڵ حەرماس و گرووپەکانی بە نیابەتی ئێران و ڕەوانەکردنی هێز و جەبەخانەیێکی بەرچاوی ئەمریکا بۆ کەنداو ڕاستیەکەن حاشایان لێناکرێ، بۆیە پاشەکشە و چولکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو کێشەیەکی پڕئالۆز و مەترسین لەسەر سەقامگیریی داهاتووی خۆرهەڵاتی ناوڕاست، و بەتایبەتی ئیسرائیل.
گەراندنەوەی هێزکانی ئەمریکایی لە کەنداو، کارێکی ئاسان نابێ و کێشە لێدرووست دەبن، هەنوکە ئیسرائیل هەستی بە مەترسی جددی کردووە لە لایەن ئێران و گرۆپەکانی بە پشتوانی و یارمەتی ئێرانەوە.
ئیسرائیل دۆخی شێواوی سنوورەکانی و ئەگەری دووپات بوونەوەی هێڕش لە جۆری ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ی هەستپێکردووە، کەوابوو هەموو بابەت هەوڵێک دەدات کۆتایی بەهێنێ بە دووپاتبوونەوەی هێڕشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بێگومان هەموو بابەتە هەوڵێک دەدات ئاسایشسنوورەکان و ناوخۆی ئیسرائیل بەتەواویی و بۆ هەمیشە مسوگەر بکاتەوە.
سەربارت بە ئێران کێشەی ترامپ و کۆماری ئیسلامی دوای کۆشتنی قاسم سولێمانی، گەرانەوە بۆ دۆخی ئاسایی نێوان ئەمریکا و ئێران کارێکی ئاسان نابێ، پێوەندی دەبێ بە هەڵوێست و باروودۆخی داهاتووی ئێرانەوە.
گریمان، ئەگەر Kamala Harris سەرکەوتن دەستەبەڕ بکات و بەبێتە سەرۆک کۆماری داهاتی ئەمریکا، چ روو دەدات.
– بێ شک Kamala Harris پەیڕدەو دەبێ لە بەردەوامی ستراتیجی و سیاسەتی ناوخۆیی ودرەوەی ئیدارەی بایدن، و دەستێوەردان و گۆرانکاریی لە بنەماکانی ستراتیجی بایدندا ناکات.
پێشبینیدەکرێ کامالا ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕابەگەیەنێ.
– یەکەم Kamala Harris هەوڵی بەڵێنی چارەسەریی کێشەی لەبارچوونی ژنای ئەمریکایی دەدات، کە تا ئێستا چارەسەری نەکراوە.
– بەڵێنیدانی بە یاساکردنی پرسی لەبارچوون ژنان دەکرێ خاڵێکی براوە و دەستکەوت کامالا بۆ ڕاکیشانی دەنگدەرانی ژنانی ئەمریکایی کە بەشی زۆرینە کۆمەڵگا ئەمریکان.
– بەڕێکوپێک کردنی کێشە بنەڵەکانی کەمداهات، و دەوڵەمەندکردنی ڕێبازی بیمە تەندرووستی گشتی کە لە بەرژەوەندی توێژی کەمداهاتە.
– سەبارت بە سیاسەتی دەروەی ئەمریکا، گۆرانکاریی بەرچاو پێشبینناکرێ، یارمەتی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و بەتایبەت بۆ ئیسرائیل بەزیادەوە بەردەوام دەبێ.
-پێوەندییەکان دەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداو، بە تایبەتی عەرەبەستانی سعوودی پتەوتر و چرتر دەکرێنەوە.
-کامالا هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی زیاتر چڕدەکاتەەوە.
– سەبارەت بەئێران ئەگەر کێشەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کۆتایی بێت و شەڕی حیزبوڵلا و ئیسرائیل ڕوو نەدات، Kamla Harris هەوڵدەدات کێشەی ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکات.
ئاکام:
لە قۆناغی ئێستادا پێشبینکردنی بڕاوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکو کۆماری ئەمریکا پڕ دژوارە. بە هۆی کاراکتری و ڕەفتاریی تاکی ئەمریکایی و گرینگی دەوری پرۆپاگاندا دوو حیزبی دیموکرات و کۆماریخۆاز لە لایەک، و لایەنگریی تەلەفیزیونەکان لە کاندیدان و دەستگەیشتن بە بڕی یارمەتی ماڵی بە کاندیداکان، ئەوەش پرۆسەی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ پڕ توند و دەرئەنجامەکانی زیاتر لە ڕابردوو چر و نێزیک لە یەکتر کردوونەوە.
لە شیکاریی بەشی یەکەمی زانیارییەکان دەردەکەوێ Kamala Harris توانیویەتی درووست بۆشایی ڕاپرسی گشتی کە دوای بەرەوڕووبوونەی بایدن و ترامپ لە بەرژەوەندی ترامپ بوون، تا ڕادەیەک پڕ کاتەوە و لایەنگەرانی نارازیی لە بایدن بەگەرێنێتەوە بۆ حیزبی دیموکرات.
بەڵام ئایا کامالا دەتوانێ سەرکەوتن بەسەر ترامپدا موسگەر بکات، ئاسان نابێ بەڵکو سەخت و دژوارە.
لە ئەنجامی شیاریی بەشی دووهەم و توێژینەوەی ڕاپرسییەکانی دوای وازهێنانی بایدن دەردەکەوێ، کەلێنی نێوان ترامپ و کامالا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، تەنانەت لە یەکەم ڕاپرسی دوای یەکەم ووتاردانی کامالا، ترامپ بە ٢% لە دوای کامالا بوو. ئەوەش دەکرێ خاڵێکی ئەرینی بێ بۆ کامالا، کە ماوەیەکی زۆرنییە دەستی بە ڕەکابەریی ترامپ کردووە.
بەڵام، دوایین ڕاپرسییەکان نشاندەدن لە ویلایەتانەی کە یەکلاکەرەوەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا،وەک Arizona, Georgia, Michigan Nevada, Pennsylvania, Wisconsin, جیاوزی ڕاپرسی دەنگدەران لە نێوان ترامپ و کامالا لە ئاستی ٢% دەرسەدە لە بەرژەوەندی ترامپدایە.
ئایا کامالا لە سێ مانگی داهاتوودا دەتوانێ کەلێنی ٢% پڕ بەکاتەوەو لایەنەکانی دابینکردنی یارمەتی ماڵی کالاما تێچوونەکانی پرۆسەی پڕۆپاگاندەی کامالا تا چ ئاستێک دەگرنە ئەستۆ.
لە لایێکتر ڕاستە دەنگدەرانی جوولەکە ٢% لە دانیشتوانی ئەمریکان، بەڵام لۆبیکاریی جوولەکان لە ئەمریکا کاردانەوەی بەرچاوی هەیە لەسەر پرۆسەی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
هەڵوێستی جوولەکەکانی ئەمریکایی لە ڕێبازی هەڵبژاردنەکان بەگرینگ شیکاریی و هەڵسەنگاندی لەسەر دەکرێ.
ئایا کۆمەڵگای جوولەکە، بەتایبەتی ناوەندنی AIPACکە یەکێک لە بەهێزترین ناوەندییەکانی لۆبیکارییە لە ئەمریکا، لەکام یەک لە کاندیدکان پشتگریی دەکات؟
هەنوکە بنیامین نەتانیاهو سەردانی ئەمریکا دەکات، بایدن و کامالا و ترامپی دیدار و چاوپێکەوتننیان کردوون.
لەلایێکتر، پێشبینیدەکرێ ناوەندییەکانی لۆبیکاریی ئورووپایی لە ئەمریکا لە نهێنیدا هەوڵ بەدەن لە بەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتەکان پڕۆپاگاندا بکەن.
لە بەردەوامی شیکاری و توێژینەوەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢٠ دەردەکەوێ، کە هەر دوو حیزبی دیموکرات و کۆماریخۆاز لە بەینی ٤٠% بۆ ٤٢% لایەنگری بەردەوام و هەمیشەیییان هەن، کە دەنگ دەدەن بە کاندیدی حیزبەکەیان.
بەڵام ماوەی دەنگدەرانکە دەنگ نەدەن بە کاندیدای حیزبەکان، دەتوانێ یەکلاکەرەوە بێ لە سەر دەرئەنجامی هەڵبژرادنەکانی سەرۆکۆ کۆماری ٥ی نوامبەری ٢٠٢٤
بێگومان تائیستا ترامپ شانسی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ی٥ نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ ی بە جیاوازی ٢% تا ٣% زیاتر لە کامالا مسوگەر کردوون.
بەڵام، ئەگەر Kamala Harrisبەرەوڕووی کێشەی تایبەت بە ڕابردووی نەبێتەوە“Scandal” و هەڵەی ووتار دان لە سەر پرسی ئیسرائیل و حامەس و ئێران، و چین و رووسیا نەکات، و دەستەی ڕاویشکاریی ووتارەکانی Kamala Harrisبەباشی کارگێڕیی و ئاراستە بکەن، و لە کاتی بەرەوڕوو بوونەوەی کێبەرکێی تەلەفیزیون دەگەڵ Donald Trumpدڕ و بێباک بێ، دوو نییە بڕاوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆلی ٥ نوامبەری ٢٠٢٤ بێ.
پرسیار، ئایا دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بۆ کورد چی لێبەرکەوت دەبێ؟
بەداخەوە هیچی لێ بۆ کورد لێ پێشبینی ناکرێ، کێشێی کورد وەک پێشوو دەمێنێتەوە و باشتر بوون دەستەبەڕ ناکات، لەبەرئەوەی کورد لە ئاستی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی لاوازەو پەراوێز و ڵێکترازانی سەرکردەکانی کورد پێگەی کوردی لە هاوکێشەکانی نێودەوڵەتیدا وەن کردووە، و کورد بەهەند ڕەچاوناکرێ.
لە ئەگەری بە سەرۆک کۆمار بوونیDonald Trumpیا Kamala Harris هیچ جیاوازیێک ڕوونادات بۆ کورد. کورد بێ بەش دەبێ لە ئەگەری هەر ڕووداوێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکاری سەرەکی خۆدی کوردە و کێشە سەرکردەکانی کورد و نەبوونی هاوکێشی و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کوردن.
بایدن لە پەیامی وازهێنان لە کێیبەرکێیی هەڵبژاردنەکاننی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٤ دا دەڵێ:
“کاتی ئەوە هاتووە بەڕێوەبردنی وەڵات ڕادەستی نەوەی نوێ بکرێ”.
“بەڵام ئایا کەی نەوەی دوێنێی کورد هەست بە ڕادستکردنی دەسەڵات بە نەوەی نوێ دەکات!!!!!! پڕ کێشەیە.
“پرسی نوێگەری لە مێژوو خەباتی سەد ساڵەی کوردا تائێستا نامۆیە، و لە ئارشیوەکانی نادیاری کوردا ناشتراوەو سەرکردەکانی کورد خۆیی لێ گێل و دەرباز دەکەن.
ڕێدینگ، ٢٧ – ٠٧ – ٢٠٢٤
سولیمان ڕەحیمی