هەتەرێ مەتەرێ نەورۆزانە چم دەدەنێ ئاواڵەکان ؟

هەتەرێ مەتەرێ نەورۆزانە چم دەدەنێ ئاواڵەکان ؟
هەڵۆکان ومەلۆکان ،
دایک و بابی جندۆکان
، ناردوویانم بۆ هێلکان
هەتەرێ و مەتەرێ
نەورۆزە وەرنەدەرێ
نەورۆزانەمان دەنێ
هەلاوە مەلاوە
بێستانی سوورو ساوا
کوڕتان ببێ بە زاوا
کچتان نەبێ بە چاوا
سەری ساڵێ ، بنی ساڵێ
یاخوا نەمرێ ، گەورە ماڵێ
گشت نەورۆزێ لەگەڵتانم
لەسەر کولانەی ماڵتانم
پشتێندم شۆڕ دەکەمەوە
مێوژ و خورما دەبەمەوە
پڕ بە گوندی دەگوڕێنم
عەرشی خودا دەلەرزێنم
“هەلاوە، مەلاوا
کچتان بووک و کوڕتان زاوا
هەتەرێ و مەتەرێ
هاتووم نەورۆزانەم بەرێ
گشت نەورۆزی دەگەڵتانم
لەبەر دەرگای ماڵێتانم
بانگ دەکەمە پوور خەزاڵێ
“سەری ساڵێ، بنی ساڵێ
یاخودا نەمرێ گەورەی ماڵێ
شێعری فولکلۆر

هەلاوە مەلاوە
چەپکێ گوڵی ڕازاوە
بێستانی سوور و ساوا
گەزیزەمان هێناوە

ئەم شەو شەوی نەورۆزە
ساڵی تازە پیرۆزە
هەموو دەستی یەک دەگرین
خۆشی بۆ گەل و هۆزە

هەلاوەیە و مەلاوە
ساڵی تازە گەڕاوە
ئاوەدانی هێناوە
گوڵ بوونە برازاوا

نەورۆز بووکی بەهارە
شادی بۆ لادێ و شارە
وەرنەدەرێ مناڵان
چەپڵە لێدەن ئەمجارە

مامۆستا سەلاح نیساری