ئەویستا، ماندانا و تێگەیشتن. برایم فەڕشی

ئەویستا، ماندانا و تێگەیشتن

ئەز ژیانم،هەر ژنێک سیاسی نەبێ، دەحەلێ!ئەوە وتەکانیئەوێستایە، سەماکەر، شانۆگێڕ، شەڕوان . ئەو ماندانا، پرسۆناژی شانۆکەیمن نییە، کە بە دەستی هاوسەرە نووسەر و ڕۆشنبیرەکەی کوژرا، ئەو خۆیبڕیار لە سەر ژیانی خۆی، مان و نەمان دەدا و ئێمە لە گەڵ پرسیار ڕووبەڕودەکات. یەک زەمی دەکا، یەک دەیلاوێنێتەوە!

فەیلەسووفەکانی مۆڕالیست، نووسەر و دەروونناسەکان، لەمەڕ پرسیاریخۆکوشتن، دەمێننەوە، کلیسای سەردەم لە حاند کۆتایی هێنان بە ژیانینەخۆشە بێ چارەسەرەکان، بێدەنگ دەمێننەوە!

بە پێی ئامار لە هەر چل چرکەدا(سانیە) یەک کەس خۆی کۆتایی بە ژیانیدەهێنێت و لە هەر سێ چرکەدا، کەسێک حەولی خۆکوشتن دەدات. یەکمیلیۆن خۆکوشتن لە ساڵ، پترە لە ژمارەی ئەو کەسانەی دەکوژرێن یان لەشەڕدا گیان لە دەست دەدەن. ئەمە ڕاستی جیهانی مودێرنی ئێمەیە!

دەگوترێ، تەنیا مرۆڤ توانایی خۆکوشتنی هەیە، ئەمەش بە مەیل و ویست وخواستی خۆی. هۆی خۆکوشتن و مەبەست لە خۆکوشتن، جیاوازە و ئەوکەسانەش کە خۆیان کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن، جیاوازن. لە ناو ئەویەک ملیۆن کەسە، کەسی ئاسایی، ژن، پیاو، نووسەر، شاعیر، بیرمەند،فەیلەسووف، دوکتور، موهەندیس، سیاسی، هونەرمەند، بازرگان دەبیندرێ.

هیچ فەیلەسووف، نووسەر، شاعیر، سیاسی، هونەرمەند و هیچ دام ودەزگایەک لە سەر گۆی زەوی خۆکوشتن پێشنیار ناکات. بەڵام ئیدئۆلۆژی،ئایین و تێگەیشتنی گرووپی هەیە کە خۆکوشتن بۆ ئامانجی ئایینی،ئیدئۆلۆژی و سیاسی تەبلیغ، دەکات، کە ئەوە دەچێتە خانەی جەنایەت. حکومەتی ئیسلامی ئێران سەتان و هەزاران منداڵی لە بەرەکانی شەڕ بەرەومین کێشا،. داعش، تالیبان، موجاهیدینی ئێران و گەلێک گرووپی تر ئەمکارەیان کرد، سێکتەکانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئامریکا زۆرجار دەستیانداوەتە خۆکوژی بە کۆمەڵ.

ئێمانۆئل کانت دەبێژێخۆکوشتن پاشگەزبوونەوەیە لە بەرپرسیارەتیبەرانبەر بە خۆتکانت وڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە، کە گەر کەوتییە چرکەساتێکەوە و هەستت بە بەرپرسیارەتی لە بەرانبەر ڕزگاربوونی گیانیکەسانی دیکەدا کرد، چۆن مامەڵە لە گەڵ بەرپرسیارەتی خۆت نیسبەت بەخۆت و نیسبەت بە کەسانی تردا دەکەی؟

کارمەندێکی ئاورکوژانەوە، نازانێ لە کاتی ڕزگارکردنی کەسانی دیکە،ڕەنگە گیانی لە دەست بدات؟ مەگەر سەرباز کە لە شەڕدا بەشداری دەکات،نازانێ کە ڕەنگە بکوژرێ؟ ئەم کوشتن و ئەو کوشتن، کە هەرکیان مەیلیکەسەکەی تێدایە، جیاوازیان چییە؟ ئەڵبەت جیاوازی گەلێک زەریف هەیە،سەرباز چەک بەدەستە و لە حاڵەتی دووهەمدا خۆی دەبێتە چەك، دەبێتەکەرەسە، دەبێتە ئۆبیەکت، گەر خۆی بتەقێنێتەوە، کە ئەمە باسێکی نوێدەخوڵقێنێ، کە بۆ سوبژێکت خۆی دەکاتە ئۆبیەکت بۆ ئەوەی سوبژێکتبمێنێ؟

زۆر جار شانازی بەو کەسانە دەکرێ کە گیانی خۆیان فیدای ڕزگاری دەیانکەسی تر دەکەن، لێرە ژمارەی ژیانی چەند کەس لە گەڵ ژیانی تاکە کەسێکواتە ژیانی تاک و کۆ بەراوەرد دەکرێ. ئەم هەڵسەنگاندنە کە لە کۆمەڵگاداپەسەند کراوە، چەندە پێوەری ئینسانی، فەلسەفی و تێگەیشتنی لە دوایە؟پێوەری هەر کام لە ئێمە کە ناتوانین خۆمان لە جێگای ئەو کەسە دابنین،جیاوازە و ئەم جیاوازییە دیاردەکانی تریش وەک ئازادی، نیشتمان، خەڵکدەگرێتەوە.

لەم بەستێنەدا هیچکام لە ئێمەی دەرەوەی ئەو کەسانە، ناتوانین لەو کەسانەتێبگەین. گەر هەڵوێستیش بگرین بە پێی تێگەیشتنی خۆمان کە هەڵقوڵاویئیدئۆلۆژی، فەلسەفە، ئایین، فەرهەنگە، بڕیار دەردەکەین. هەر بۆیە لە گەڵپرسێکی ساکار و وڵامێکی ساکار ڕووبەڕوو نین!

چرکەکانی شەڕ و هەڵوێستگرتنی شەڕوان لە چرکەساتەکانی چارەنووسسازدا، بە پێی هیچ فەلسەفە، ئایین و ئیدئۆلۆژییەک نییە و لە هیچسناریۆیەکدا ناگونجێ. تانکێک بەڕێوەیە، رەنگە لەو چرکەساتەدا ببێتە هۆیکوشتنی دەیان کەس، شەڕوانێک هەموو گیانی دڵەخورپە دایگرتووە، پرسیارمێشکی تەنیوەتەوە، چ بکا، تانکەکە لە گەڵ خۆی بتەقێنێتەوە و کەسانی دیڕزگار کات و پێشڕەوی دوژمن بوەستێنێت، یان کارێکی تر بکات، چ کارێک؟کەس ناتوانێ جگە لە شەڕوان لەم چرکەساتەدا وڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە.

خۆکوژیی، خۆقوربانیکردن لە فەرهەنگی ئایینی و داب و نەریتی گەلێکمیللەتدا هەیە و تایبەت بە ئیسلام نییە، بەڵام ئیسلامی قیزێونی ئەم سەردەمەکردۆیەتە مەبەستێکی سیاسی. ئەوەی لە مێشکی هەر کام لە ئێمەدا ومێشکی شەڕوانیش پاشماوەی بیروفەرهەنگی ئیسلامی هەبێ، نکۆڵیلێناکرێ. ئەوەی ئێمە لە سەر ئەم باسە بکەوینە باسێکی فەلسەفی، بەوئاکامە دەگەین، کە دژی بوەستیین. ئەوەی ئەم شێوە تاکتیکی هەر حزبێکیکوردی بێت، دەبێ دژی بوەستین.
ئەوەی کەسێک بە سەری خۆی کارێکی وا بکات، بۆ ئێمە دەتوانێ ببێتەپرسیار و جێگای بیرلێکردنەوە. لەوە زیاتر لە گەڵ کەسێک رووبەڕووین کەگیانی فیدای خەڵک و خاک و نیشتمان کردووە. بەڵام بە هەموو شعوورمان،ئاواتەخوازی زیندوومانەوەی مرۆڤێکی وەها فیداکار بووین، بەڵامبڕیارئەو داویەتی.

یەک میلیۆن کەس لە ساڵدا بۆ ڕزگاری خۆی گیانی خۆی دەگرێ،کەنیشکێکی کورد بۆ ڕزگاری وڵات و خەڵک گیان دەبەخشێ. منی بیسەر وبینەر، گەر بتوانم لە هەست و بیری ئەو کەنیشکە بەرانبەر بە نیشتمان وخەڵک و ئازادی تێبگەم، لانی کەم نڕخی ئازادی لای خۆم و ئەو دەتوانمبەراوەرد بکەم. کێ دەتوانێ بێژێت گەر هەر کام لە ئێمە لەم چرکە ساتەدا لەگەڵ ئەوێستا بایەین، چمان دەکرد؟

برایم فەڕشی
٢/٢/٢٠١٨

ویدیۆی سەمای ئەوێستا، شانۆگێڕێک کە تانک شانۆکەی وێرانکردووە، کە ئازادی لێ زەوت کردووە، کە ژیانی لێئەستاندووە. گەر ئەوتانکە و تانکەکان لە ئاڵمانەوە بەرەو ئانکارا و بەرەو ئەفریننەکێشرابان، سەمای ئەوێستا بەردەوام دەبوو، سەمای ئەوێستابەردەوام دەبوو!
* شانۆنامەی ماندانا،ساڵی ١٩٩٧ لە شاری کۆڵن بە زمانی کوردی لە لایەن ناوەندی شانۆی کۆچەر پێشکەش کرا و دەوری نوخبەی کورد لە مێژوویی نەتەوەی کورددا تاوتۆ دەکات.
ڕۆژانە لە وڵاتی ئێمە کچ و ژن خۆیان دەکوژن، بە بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەم بارەوەیەوە بکرێ یان ببێتە باس لە مێدیای کورد و ناوەندەکانی زانستی، سیاسی و کۆمەڵایەتی!