کۆماری کوردستان. نووسێنی: هه‌ژار
کۆماری کوردستان. نووسێنی: هه‌ژار
لە ئارشیوی گیاڕەنگەوە
له ناو گه‌لانی جیهاندا زۆر رۆژی مێژوویی هه‌ن كه هه‌میشه وه‌ك رۆژی پیرۆز یادی ده‌كرێته‌وه‌و له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا هه‌تا هه‌تایه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
٢ی رێبه‌ندان لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌ستدا كه سه‌دان ساڵه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانی”ژیان به ئازادی” خه‌بات ده‌كا. ٢ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ٥٩ هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژێكی پیرۆزه كه له‌ودا كۆماری كوردستان له مه‌هاباد دامه‌زرا. كۆمارێك كه بوو بو قیبله‌گای هه‌موو ئازادیخوازان به تایبه‌تی گه‌لی بن ده‌ستی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا.
له باره‌ی ههلو مه‌رجی پێكهاتنی كۆماری كوردستاندا زۆر وتار‌و بابه‌ت له لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌م بواره نوسراون، بۆیه من تێده‌كۆشم زۆر به كورتی ته‌نیا بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه، ئه‌م كۆماره ساوا كه‌م ته‌مه‌نه ئاماژه به هێندێك بابه‌ت وه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمار‌و ئه‌نجامه‌كانی بكه‌م.
له ٣ی خه‌رمانانی ١٣٢٠ی هه‌تاوی ١٩٤١ی زایینی وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا وڵاتی ئێرانیان له باكوور‌و باشووره‌وه داگیر كرد. دیكتاتۆری‌و ملهوڕی حكوومه‌تی ره‌زا شا تێك پێچرایه‌وه. له كوردستانی ئێران ناوه‌نده سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمی په‌هله‌وی ئاسه‌واری نه‌ما. هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان چه‌كدار ببوون. ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له‌م كاته‌دا كه هێندێك كرده‌وه‌ی ناپه‌سندی به دواوه بوو، ببووه هۆی پێژهاتنی كهشو هه‌وایه‌كی شۆڕشگێڕی‌و سیاسی له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستاندا كه یه‌ك له سێی هه‌موو خاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌گرته‌وه.
له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان زۆر به هێز ببوون، توانیبوویان سه‌رنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ لای خۆیان رابكێشن. هێزه دێموكراتییهكانی ئێران به راده‌یه‌ك بووژابوونه‌وه كه ببوونه هۆی پێكهاتنی كه‌شی دێموكراتی له به‌شه‌كانی ئێران‌دا به چه‌شنێك كه حكوومه‌تی بێ ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له حاست یه‌كگرتوویی فهزاوكهشی دێموكراتی ئێران بێ ده‌سه‌ڵاتتر كردبوو.
له باره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه، هاو په‌یمانان به سه‌ر ئاڵمانی نازی‌و ئیتالیای فاشیستدا سهركهوتبوونو ئیمپراتۆری ژاپون به چۆكدا هاتبوو. به‌ره به‌ره وڵاتانی ژێرده‌سته رزگار دهبوونو ده‌ره‌تان له زۆر شوێن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی سوسیالیستی ئاماده ده‌بوو. كه‌وا بوو باری نێوخۆیی كوردستان‌و ئێران‌و نێونه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ك‌و، دۆستایهتیو په‌یوه‌ندی كورد له گه‌ڵ یه‌كیه‌تی سۆڤیهتیو هاتوچۆی نوێنه‌رانی كورد بۆ باكۆو وت‌و وێژی به‌رده‌وام له گه‌ڵ كار به‌ده‌ستانی سۆڤیه‌ت له لایه‌كی دیكه‌وه( به سه‌رنج دان به‌و راستییه كه سۆڤیه‌ت به هۆی شكستی نازیسم‌و فیداكاری له راده بهدهریانو دانی به میلیون كوژراو، خاوه‌ن نفووز‌و ئیعتبارێكی له راده به ده‌ر بوو). هه‌موو تێكڕا زه‌مینه‌یه‌كی له باری بۆ دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد خۆش كرد. بۆیه قازی موحه‌مه‌د به وه‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م ههلو مه‌رجانه‌ی باسكرا وه‌ك شه‌خسیه‌تێكی به ناو بانگی شاری مههابادو سه‌رۆكی ح.د.ك.پشت ئه‌ستوور به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌ر وه‌ها پشت ئه‌ستوو به پشتیوانی حیزب‌و هێزه دێموكراتییهكانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و وه‌عده‌و به‌ڵێنی هاوكاری ماددی‌و مه‌عنه‌وی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی له ٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی ٢٢ی ژانڤییه‌ی ١٩٤٥ له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد به به‌شداری پیاوه ئایینییه‌كان، سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و نوێنه‌رانی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا كۆماری كوردستان به ره‌سمی راگه‌یاند.
كۆماری كوردستان له ژێر كارتێكه‌ری بارودۆخی سه‌رده‌مدا به سه‌رنجدان به هۆكاره‌كانی درێژه‌ی ژیانی خۆیداو قۆڵی بۆ دابین كردن‌و جێ به جێ كردنی ئاوات‌و ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد هه‌ڵماڵی. هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی ١١ مانگ بوو به‌ڵام له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانی زۆر كاری به سوود بكا كه كه له تاقه‌ت به‌ده‌ر بوو. ئه‌وه له لایه‌ك نیشانه‌ی ئۆگری خه‌ڵك‌و ئه‌وینیان به كۆماری كوردستان‌و قه‌درزانین بوو‌و له لایه‌كی دیكه‌ش نیشانه‌ی بیری رووناك‌و بزری به‌رینی قازی موحه‌مه‌د وه‌ك سهركۆمارو سه‌رۆكی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو.
له‌م ماوه كه‌مه‌دا زۆر گۆڤار‌و رۆژنامه به زمانی كوردی چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه كه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به رۆژنامه‌ی كوردستان زمان حاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه ئێستاش هه‌ر زیندووه‌و ته‌مه‌ن درێژ بێ. گۆڤاره‌كانی كوردستان، هه‌ڵاڵه،گڕوگاڵی منداڵ،هاواری كورد، نیشتمان كه به گشتی له به‌ره‌و پێش بردنی ئهدهبو زمانی كوردیدا ده‌ورێكی باڵایان هه‌بوو. هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نیان كورت بوو به‌ڵام توانیان زۆر شاعیر‌و نووسه‌رو ئه‌دیب له ئامێزی خۆیاندا په‌روه‌رده بكه‌ن.
له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان توێژی ژن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌خوێنده‌وارانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان پێكدێنا. به‌ڵام به كرده‌وه توانیان له ده‌وری یه‌ك كۆ ببنه‌وه‌و له رێكخراوی یه‌كیه‌تی ژیانی كوردستاندا نه‌خشی خۆیان له بنیات نانی كوردستانێكی ئاوهدانو وه‌ده‌ست هێنانی مافه زه‌وت كراوه‌كانی خۆیاندا بگێڕن. كچهكانو خێزانی قازی موحه‌مه‌د پێشڕه‌وی ئه‌م بزاڤه بوون‌و جێگا‌و شوێنیان كونجی ماڵه‌وه نه‌بوو. به چه‌شنێك كه هه‌تاو لێیان نه‌داو كه‌س نه‌یان بینێ. بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كورددائهم یه‌كیه‌تییه پێكهاتو ژنان چالاكانه له ده‌وری خۆی كۆ كرده‌وه.
دامه‌زرانی سوپای میللی یه‌كێك له ده‌سكه‌وته گرینگه‌كانی كۆماری كوردستان بوو. هێزی پێشمه‌رگه رێكخراو توانی به‌م ده‌ستكه‌وته‌ی له پادگانو ناوه‌نده نیزامی‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمی په‌هله‌وی وه‌چنگ كه‌وتبوو، به‌ردی بناخه‌ی له‌شكری كوردستاندابمهزرێو هێزی پێشمه‌گه‌ی ته‌یار به بیر‌و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه پێك بێ. له‌م به‌ینه‌دا نابێ ده‌وری ئه‌فسه‌رانی به ئه‌زموونی كوردستانی باشوور‌و ئه‌زموونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمێن له یاد بكه‌ین كه له داڕشتن‌و رێكخستنی سوپای میللی‌دا ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بوو.
پێك هاتی كۆمه‌ڵی كوردهواری پێك هاته‌یه‌كی نه‌خوێنده‌وار بوو. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شۆڕشگێڕی له ناو دڵ‌و ده‌روونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ببزوێ شانۆی كوردی بۆ یه‌كه‌مین جار نیشان درا كه له روون كردنه‌وه‌و پێگهیاندنو گه‌شه پێدانی هزرو روانگه‌و روانینی كۆمه‌ڵدا ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو. شانۆی دایكی نیشتمان وه‌ك بیره‌وه‌رێكی زیندوو له بیر نه‌كراوه‌و ئێستاش له مێشكی به ساڵدا چواندا ماوه‌و وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كی شیرین‌و زیندوو بۆ نه‌وه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
كۆماری كوردستان له باری ئابووریشه‌وه هه‌ست ده‌كرا به‌ره‌و گه‌شه كردن ده‌چێ به تایبه‌تی ئه‌وه كه له گه‌ڵ سۆڤیه‌تی بازه‌رگانی راسته‌وخۆی ههبووو شتومه‌كی ئاڵووێر ده‌كرد.
ئهمیهتو ئاسایش له‌و شوێنانه‌ی كۆماری كوردستان به ده‌سه‌ڵات بوو له‌و په‌ڕی خۆیدا بوو. برایهتیو هه‌وێنی ژیانیان بوو. دیارده‌ی ناشیرینی دزی، تاڵان،كوشتوبڕو ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ماڵ‌و نامووسی خه‌ڵك به ته‌واوی بنه‌بڕ ببوون. فه‌سادی ئیداری‌و به‌رتیل خواردن نه‌مابوو. له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی جووله‌كانی سابڵاخ كوژرا كه زۆرجار وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵ تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می كۆماری كوردستانیان دیتووه گه‌ر ده‌كوترێته‌وه.
میوانداری له خوشك‌و برا كورده‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌ریتێكی جوانوشۆڕشگێڕانه بوو. له لایه‌ك خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆماریان به هی خۆیان دهزانیو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری كوردستان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمار ئه‌وانیان به خۆشهویستو پشتوپه‌نای خۆیان داده‌نا. كاریان پێ ده‌سپێردراو له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی پێ ئهسپێردراوهكاندا فیداكار‌و خۆبه‌ختكه‌ر بوون. نموونه‌یه‌كی هاتنی مه‌لا مسته‌فا به‌رزانی‌و هاهڕیانی بۆ مه‌هاباد بوو كه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی سوپای میللی كوردستانیان پێك ده‌هێنا. ئیتر خه‌ڵكی به‌شه‌كانی كوردستان له‌م به‌شه‌ی ئاڵای كۆماری كوردستان ده‌شه‌كایه‌وه، بێ حورمه‌تیان پێ نه‌ده‌كرا،تێرۆر‌و ره‌شه‌كوژ نهدهكرانو به چاوی سووكه‌وه سه‌یریان نه‌ده‌كردن. ئه‌و نه‌ریته‌ی ئێستاش ده‌رحه‌ق به خوشك‌و براكانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌به‌رچاو ده‌گیرێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌وان به یه‌ك خوێن له یه‌ك خاك‌و یه‌ك نیشتمان ده‌زانن.
كۆماری كوردستان له‌م ماوه كورته‌دا توانی په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ حیزب‌و رێكخراوه دێموكراتییهكانی ئێران‌دا پته‌و بكا‌و له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا كۆ بێته‌وه.
هه‌رچه‌ند كۆماری كوردستان نه‌یتوانی هه‌نگاوێكی بڕبڕشتانه بۆ چین‌و توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهاوێ. بۆ نموونه نه‌یتوانی ئیسلاحاتی زهویو زار بكا‌و له هێزو توانای سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه‌م بكاته‌وه. به‌ڵام دیسان وره‌و هێزو توانای شۆڕشگێڕی په‌ره‌ی ئه‌ستاند بوو، كوردایه‌تی په‌ره‌ی گرتبوو. ره‌نگه كۆماری كوردستان ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی پتر درێژه‌ی هه‌بوایه تونیبای بۆ ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌تی به قازانجی چینی وه‌رزێر كه زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵی كورده‌واریان پێك ده‌هێنا هه‌نگاو باوێژێ. به داخه‌وه ده‌بێ بكوترێ ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان ته‌نیا ١١ مانگ واته ٣٣٠ رۆژ بوو. شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كۆتایی هات. هاوپه‌یمانان له لایه‌ك سۆڤیه‌تیان خسته ته‌نگه‌ژه‌وه كه ده‌بێ ئێران چۆڵ بكا. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قه‌وام السلته‌نه سه‌رۆك وه‌زیری فێڵبازو كۆنه سیاسه‌تمه‌داری ئه‌و سه‌رده‌مه قه‌وڵی ده‌رهێنانی نه‌وتی شیمالی ئێرانی دا به سۆڤیه‌تییه‌كان له له پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی سوور له خاكی ئێران‌و پشت كردن له كۆماره‌كانی ئازهربایجانو كوردستاندا ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بوو.
به دوای ئه‌م رووداوه‌دا چه‌ند جار نوێنه‌رانی كۆماره‌كانی ئازهربایجانو كوردستان بۆ رێك كه‌وتن هاتو چۆی تارانیان كرد. به‌ڵام بێ كه‌ڵك بوو. حكوومه‌تی شا بڕیاری هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌م دوو كۆماره دا. ئه‌رته‌شی كهنفتو بێ هێزی ئێران له رێگای زه‌نجانه‌وه به‌ره‌و ئازهربایجانو كوردستان وه‌ڕێ كه‌وت. له زه‌نجان هێزه فیدایییهكانی ئازه‌ربایجان خۆیان نهگرتو زه‌نجان كه‌وته ده‌ستی له‌شكری شا‌و به‌مجۆره به‌ردی بناخه‌ی بێ ورهییو ئاش به‌تاڵ له نێو دڵی فیدایییهكانی ئازه‌ربایجان دانرا. به پێچه‌وانه ئه‌رته‌شی شا له‌و سه‌ركه‌وتنه كوتوپڕه وره به‌رز بوو. به‌ره‌و تهورێزو هێرشی كرد‌و له 21ی سه‌رماوه‌ز راست له سڵوهگهڕی كۆماری ئازه‌ربایجاندا ته‌ورێز كه‌وته ده‌ستی ئه‌رته‌شی شا‌و پیشه‌وه‌ری‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی رایان كرد. قه‌ڵاچۆ كردنی فیدایییهكانو لایه‌نگرانی كۆمار ده‌ستی پێكرد.
پاش داگیر كردنی ئازه‌ربایجان نۆره‌ی كوردستان هات. له‌شكری ئێران به فه‌رمانده‌یی سه‌رله‌شكر همایونی گه‌یشته میاندواو. كۆماری كوردستان له به‌ر بڕیارێكی چاره‌نووس سازدا بوو. كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ده‌كرا. پرسوڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرا. هێندێك
پێیان وابوو كه پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌رته‌شی بێ هێزی شادا به‌رگری بكرێ. هێندێك كه‌سیش وه‌ك چه‌ند پیاوی ئایینی‌و چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌ت له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوون كه به‌ربه‌ره‌كانی بێسووده. به‌مجۆره فكری ئاش به‌تاڵ له مێشكی خه‌ڵكدا گه‌رای داكوتا. له‌م لاشه‌وه هێندێك له ۆیاوه ناسراوه‌كانی مه‌هاباد كه دژی كۆمار بوون به‌ره‌و میاندواو بۆ پێشوازی له‌شكری شا وهڕێكهوتن.
قازی موحه‌مه‌د كه‌وتبووه دوو رییانهوه: له لایه‌ك هیوای به پشتیوانی سۆڤیه‌ت نه‌مابوو، له لایه‌كی دیكه‌ش هێندێك سه‌رۆك عهشیرهتو پیاوی ناسراو هه‌ڵگه‌ڕابوونه‌وه‌و ناهومیدیان له ناو خه‌ڵكدا پێكهێنابوو. له‌م لاشه‌وه كۆماری ئازه‌ربایجان تێك شكا بوو. كۆنه په‌رستانی ده‌سه‌ڵاتدار هێرشێكی به‌رینیان بۆ سه‌ر حیزب‌و رێكخراوه دێموكراتییهكان ده‌ست پێكردبوو. به‌م شێوه‌یه ده‌لاقه‌یه‌كی رووناك له به‌رده‌م قازی موحه‌مه‌دو به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆاردا نه‌مابوو.
پاش راوێژ‌و مه‌شوه‌ره‌ت قازی موحه‌مه‌د بڕیاری خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی دا‌و بارزانییه‌كانیش به‌ره‌و شنۆ وهڕكهوتن. رۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٩٤٦ راست ساڵوه‌گه‌ڕی گرتنی شاره‌وانی مه‌هاباد( به ته‌عبیرێكی دیكه ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان) ئه‌رته‌شی شه‌كه‌تی شا گه‌یشته مههابادو رێبه‌رانی كۆمار خۆیان به ده‌سته‌وه دا.
رۆژی ٢٦ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٢٥ی هه‌تاوی ١١ كه‌س له سه‌رۆك ئێڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵا به‌گی سه‌قز له شاری سهقزو له رۆژی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی دوای دادگایه‌كی قازی سه‌ر كۆماری كوردستان‌و حه‌مه حسێن خان سه‌یفی قازی وه‌زیری بهرگریو سه‌دری قازی نوێنه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد له پارلمانی ئێران له‌و شوێنه‌ی كۆماری كوردستانیان راگه‌یاند بوو( مه‌یدانی چوارچرا) له سێداره دران. به‌ڵام ناویانو رێبازیان به پاش چه‌ند ده‌یه‌و سه‌دان ده‌یه‌ی دیكه‌ش به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان
بژی ئازادی، بژی كوردستان