كــۆماری كــوردستان. به‌شێك له بیره‌وه‌ری‌یه‌كانی سه‌عید هومایون
كــۆماری كــوردستان. به‌شێك له بیره‌وه‌ری‌یه‌كانی سه‌عید هومایون
سه‌عید هومایوون، ساڵی ١٣٠٢ی هه‌تاوی له ئاوایی یه‌كشه‌وه‌ی بۆكان له‌دایك بووه. ناوبراو خۆشكه‌زای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده. قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تایی‌و دواناوه‌ندیی له شاری مه‌هاباد تێپه‌ڕ كردوه. ساڵی ١٣٢٢ بۆته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك و سوێندی وه‌فاداریی به كوردستان خواردوه. دوای پێكهاتنی كۆماری كوردستان له ده‌فته‌ری تایبه‌تی پێشه‌وادا خه‌ریكی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی بووه. هه‌روه‌ك بۆخۆی له بیره‌وه‌ری‌یه‌كانی‌دا هێناویه‌تی: “له زۆربه‌ی سه‌فه‌ره‌كانی قازی محه‌ممه‌د بۆ ته‌ورێز‌و ناوچه‌كانی باكووری كوردستان (ورمێ، شاپوور، خۆی‌و ماكۆ)و تاران له خزمه‌تیان دا بووم‌و كاری نووسین‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستووره‌كانی ئه‌وم له ئه‌ستۆ بوو.”
له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی ١٣٤٧ تا ١٣٥٥ به ئه‌ندامه‌تیی شوورای شاری مه‌هاباد هه‌ڵبژێراوه. له جۆزه‌ردانی ١٣٦٠دا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌و بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بۆ شاری دامه‌غان دوور خراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌نجام جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه خراوه‌ته به‌ر چاو بیره‌وه‌ریی سه‌عید هومایونه له دامه‌زرانی كۆماری كوردستان كه له كتێبی “پیشوای بیداری” وه‌رگیراوه.
گرنگترین‌و بێ‌وێنه‌ترین رووداو له مێژووی میلله‌تی كورددا رۆژی ٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی (١٩٤٦ی زایینی) واته رۆژی راگه‌یاندن‌و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به ده‌ستی به‌توانای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له شاری مه‌هاباد دابوو.
له به‌شێكی مه‌یدانی چوارچرا 300 پێشمه‌رگه وێڕای ده‌سته‌ی موسیقیی نیزامی كه له پێشه‌وه‌ی ئه‌وان بوون، له چه‌ند سه‌دمیتریی ماڵی پێشه‌وا جێگیر ببوون خه‌ڵك به تامه‌زرۆیی‌یه‌وه چاوه‌ڕوانی هاتنی به‌ڕێزیان بوون. دواتر له كاتێك دا كه ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به جلوبه‌رگی فه‌رمی‌یه‌وه له پشت سه‌ری پێشه‌وا راوه‌ستابوون به هه‌نگاوی له‌سه‌ره‌خۆ‌و پته‌و هاتنه نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
هۆتاف كێشان‌و چه‌پڵه‌ی قایم‌و رێكوپێكی به‌شداران‌و هاواری شادی وێڕای ده‌نگی مووزیك له شاردا ده‌نگی ده‌دایه‌وه. له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانیی مه‌هاباد به هه‌نگاوی پته‌و به‌ره‌وپیلی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د چوو. پاش دانه‌واندنی سه‌ری رێز‌و حورمه‌ت گوتی: ئه‌من غه‌نیی خوسره‌وی رێز له‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌گرم كه به دانی شه‌هیدگه‌لێكی بێ‌ئه‌ژمار‌و خۆڕاگری له‌هه‌مبه‌ر ژێرچه‌پۆكی‌دا، له سایه‌ی وشیاریی‌و لێزانی به‌ڕێزتان وه‌ده‌ست میلله‌تی كورد كه‌وتووه. هه‌روه‌ها به دڵێكی پاك‌و پڕ له خۆشه‌ویستی پیرۆزبایی له پێشه‌وای میلله‌تی ره‌سه‌ن، به حورمه‌ت‌و له‌خۆبوردووی كورد ده‌كه‌م.
تكاتان لـێ‌ده‌كه‌م له‌م كاته چاره‌نووسساز‌و مێژوویی‌یه‌دا رێوره‌سمی ئازادی‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد به ناوی خودای پاكه‌وه بكه‌نه‌وه.
به‌و ئاماده‌كاری‌و جموجوڵانه‌ی كه له چه‌ند رۆژ له‌وه پێشه‌وه له مه‌هاباددا ده‌بینران، چاوه‌ڕوانیی پێشهات‌و رووداوگه‌لێكی گرنگ ده‌كرا. سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و كه‌سایه‌تی‌یه ناسراوه‌كانی ناوچه رزگاركراوه‌كان بۆ مه‌هاباد بانگ كرابوون. به هاتنی نوێنه‌ری ناوچه جیاجیاكان بۆ شاری مه‌هاباد‌و ده‌ربڕینی پشتیوانی له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، رۆژی 2ی رێبه‌ندانیش گه‌یشت. سه‌رجه‌م چین‌و توێژه جیاجیاكانی شار‌و دێهاته‌كانی دوور‌و نزیك‌و هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه له هه‌موو شوێن‌و پارچه‌كانی كوردستانه‌وه هاتبوون له گۆڕه‌پانی چوارچرا له به‌رامبه‌ر كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكرات‌و نووسینگه‌ی تایبه‌تی قازی محه‌ممه‌ددا كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه پڕشكۆ‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سی‌یه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان، حاجی سه‌ید عه‌بدوڵڵا گیلانی‌زاده، مه‌لامسته‌فا بارزانی، حاجی باباشێخ، مه‌لا حسێن مه‌جدی‌و مامۆستایانی ئایینی‌و هه‌موو‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و نوێنه‌رانی عه‌شیره‌ته‌كان حیزب له سه‌رتاسه‌ری ناوچه ئازادبووه‌كان پێكهاتبوو، هه‌مووان به‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆیی‌و بێ‌ئوقره‌یی چاوه‌ڕوانی هاتنی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بوون. پێشه‌وا به جلوبه‌رگی نیزامی‌یه‌وه له نێو چه‌پڵه‌رێزان‌و ده‌ربڕینی هه‌ستی ئاماده‌بووان دا هاته گۆڕه‌پانی چوارچرا. پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د دوای سڵاو‌و به‌خێرهێنانی به‌شدارانی میتینگ له شوێنی تایبه‌تی كه له نێوه‌ڕاستی گۆڕه‌پان دیاری كرابوو، راوه‌ستا. له‌م رێوره‌سمه پڕشكۆیه‌دا پێشمه‌رگه‌كان له ریزگه‌ڵێكی رێكوپێك‌و قوتابیانی قوتابخانه‌كانیش به هۆتاف‌و چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی‌یان لـێ‌كرد.
قازی محه‌ممه‌د له شوێنه تایبه‌تی‌یه‌كه‌یه‌وه رووی له به‌شداران كرد‌و گوتی: “به ناوی خوا، كوردستان یه‌ك هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی هه‌یه، بێ‌ئه‌وه‌ی وڵاتێكی دیكه له نێوان پارچه‌كانی دابێ‌و میلله‌تی كورد لێك جیا بكاته‌وه نیشتمانێكی یه‌كپارچه‌و خه‌ڵكی ئێمه له یه‌ك كوردستان‌و یه‌ك نیشتمان دا ده‌ژین‌و میلله‌تی ئێمه چاره‌نووس‌و رابردوویه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه كه هه‌موو میلله‌تی كورد تێی‌دا هاوبه‌شن، خاوه‌نی دابونه‌ریت‌و رێوره‌سمی نه‌ته‌وایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. به‌خۆشی‌یه‌وه تا ئێستا رووداوگه‌لی رۆژگار هیچ چه‌شنه شوێنێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كی‌و بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دانه‌ناوه. گه‌لی كورد هه‌ر له كۆنه‌وه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات‌و حكوومه‌ت بووه‌و هه‌میشه میر‌و پاشا‌و حوكمڕانه‌كانی له خۆی بووه. له‌م كوردستانه ئازاده‌ی ئێستادا میرانی موكریان له میرسه‌یفه‌دینه‌وه ده‌ست پێ‌ده‌كا‌و سارم به‌گ‌و شێخ حه‌یده‌ر به‌گ‌و ئه‌میر پاشا، تا ئه‌م دوایانه قوباد خانی موكری خاوه‌ن هێز‌و ده‌سه‌ڵاتدار بوون.
میلله‌تی ئازاد‌و قاره‌مانی كورد له هه‌ر كات‌و ساتێك دا له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێك دا ویستبێتی ده‌ست به‌سه‌ر زێد‌و نیشتمانه‌كه‌ی داگرێ، راوه‌ستاوه‌و له دژی خه‌باتی كردوه‌و له هیچ چه‌شنه فیداكاری‌و گیانبازی‌یه‌ك چاوپۆشی نه‌كردوه.
ئه‌م میلله‌ته بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی به هه‌زاران قوربانیی داوه‌و به‌رده‌وام خه‌ریكی خه‌بات‌و به‌ره‌نگاری بووه‌و هیچ ئه‌زموونێكی تاڵ نیه كه تاقیی نه‌كردبێته‌وه. به‌و حاڵه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره پیلان‌و فرتوفێڵی دوژمنه‌كانی دا وه‌ستاوه‌و هیچ كات له داخوازی‌یه ره‌واكانی پاشگه‌ز نه‌بۆته‌وه‌و له پێناوی وه‌دیهێنانی ئازادی‌دا به‌رده‌وام بووه‌و به دڵێكی پڕ له هیوا‌و خۆزیا‌و ئیمانێكی پته‌وه‌وه له تێكۆشان وازی نه‌هێناوه.
محه‌ممه‌د (میره كوره)یان كوشت، میره‌كانی بابان سه‌ریان هه‌ڵ دا، بابانه‌كانیان سه‌ركوت كرد، ئه‌رده‌ڵانه‌كان راسته‌وه بوون، ئه‌رده‌ڵانه‌كانیان تێك شكاند بدلیسیه‌كان راپه‌ڕین، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا به تایبه‌ت دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌و هاتنه سه‌ركاری دیكتاتۆرگه‌لێك له ئێران، توركیه، عێراق‌و سووریه زمان‌و كولتوور‌و دابونه‌ریت‌و مه‌زهه‌ب‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌وته به‌رسووكایه‌تی‌و ژێر فشاره‌وه. دوژمنانمان له هیچ چه‌شنه وه‌حشیگه‌ری‌و دڕندایه‌تی‌یه‌ك دژی ئێمه نه‌پرینگاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌یانهێشت له هیچ جۆره مافێكی مرۆڤایه‌تی به‌هره‌مه‌ند بین. ئه‌وان رێگای خوێندن‌و وه‌ده‌ستهێنانی زانست‌و سه‌نعه‌تیان لـێ‌گرتبووین‌و هه‌ر رۆژه‌و به بیانوویه‌ك‌و هه‌ر ساتێك به تۆمه‌تێك پۆل پۆل‌و ده‌سته ده‌سته كوردی هه‌ژار‌و بێ‌ئه‌نوایان ده‌خسته گرتووخانه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كردن‌و دووریان ده‌خستنه‌وه‌و ده‌یان‌كوشتن‌و بێ‌سه‌ر‌وشوێنیان ده‌كردن، به‌رهه‌می كار‌و ماندوو بوونی ئه‌و میلله‌ته‌یان به تاڵان ده‌برد‌و ئه‌وانیان برسی‌و بێ‌ئه‌نوا راده‌گرت. تا وای لێهات له خه‌رمانانی ١٣٢٠ دا دادپه‌روه‌ری خودایی‌و فریشته‌ی ئازادی داموده‌زگاكانی دیكتاتۆری‌و فاشیستی ره‌زا شای تێكه‌وه پێچا‌و كورده‌كان له‌و هه‌مووه ئێش‌و ئازاره رزگاریان بوو، ئه‌وان زانیان كه چۆن له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و رێگه‌ی ئازادی‌و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی ئه‌و میلله‌ته كامه‌یه‌و ده‌بێ چ بكه‌ن؟
جوامێرانی به‌رپرسیار‌و به شه‌ڕه‌ف‌و نیشتمانپه‌روه‌ر كه له‌مێژ بوو زووخاویان ده‌چێشت‌وله خه‌می چاره‌نووسی خه‌مگین‌و دڵقرچێنی ئه‌م میلله‌ته‌دا بوون هه‌ر زوو زانیان كات كاتی هه‌نگاوی كرده‌یی‌یه‌و ده‌بێ ئه‌م هه‌له باشه بقۆزنه‌وه، ئێستا ئه‌و رۆژه‌یه كه‌وا باپیرانمان له مێژبوو چاوه‌ڕوانی بوون، ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بێ به‌فیڕۆدانی كات وه‌خۆكه‌وتن‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانیان دامه‌زراند‌و بوێرانه‌و ماندوویی‌نه‌ناسانه كه‌وتنه وه‌رێ‌خستنی كاره‌كان له به‌شه جیاجیاكان دا‌و به چاوێكی روون‌و ئاواڵه‌وه داخوازی‌یه‌كانی خه‌ڵكیان گه‌ڵاڵه كرد‌و بۆ جێبه‌جێ كردن كه‌وتنه‌خۆ. به‌ر له هه‌موو شتێك ناكۆكی عه‌شیره‌یی كه وڵاته ئیستعماری‌یه‌كان به یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی نێوخۆ‌و به پێی دروشمی “په‌رت كه‌و زاڵ به” ئه‌و برایانه‌ی له یه‌ك دایك‌و باوك بوون له‌نێو بردبوو هه‌موویانیان هێناوه باوه‌شی دایكی نیشتمان. ئێستا كه له سایه‌ی خودا‌و ئیراده‌ی میلله‌ته‌وه چاره‌نووسی خۆمان به ده‌سته‌وه گرتوه له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك خوێندنگه‌ی كچان‌و كوڕانمان دامه‌زراندوه‌و خوێندنگه‌ی شه‌وانه‌شمان كردۆته‌وه. كتێبه‌كان به زمانی كوردی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه. كوڕان‌و كچان‌و گه‌وره‌كان له قوتابخانه‌ی شه‌وانه‌دا به زمانی كوردی ده‌خوێنن‌و به جێی ئه‌وه‌ش حه‌وت ساڵ خه‌ریكی خوێندن‌و فێربوونی زمانی غه‌یره زگماك بن، پاش دوو سێ مانگ ده‌توانن به زمانی زگماكی خۆیان بخوێننه‌وه‌و بنووسن. بۆ ناساندنی توانا‌و لێهاتوویی میلله‌ت‌و سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگیی كورد‌و بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆمان به گوێی جیهانی شارستانی‌و یه‌كسانخواز پێویستیمان به كه‌ره‌سه‌ی چاپ‌و ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه بوو كه به دامه‌زراندنی چاپخانه له‌مه‌ودوا به زمانی خۆمان گۆڤار‌و رۆژنامه ده‌رده‌كه‌ین كه ئه‌م بڵاوكراوانه داخوازییه‌كانمان ده‌خه‌نه روو‌و ده‌یانگه‌یه‌نێته بیروڕای جیهان.
داهات‌و به‌رهه‌مه نه‌ته‌وه‌یی‌یه به‌رچا‌و‌و به‌نرخه‌كانی ئێمه‌یان له چنگ ده‌رهێناین‌و تاڵانیان ده‌كرد. وڵاته كۆلۆنیاییه‌كان‌و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانیان ببوونه له‌مپه‌ر له نێوان ئێمه‌و بازاڕی جیهانی‌دا، رێگاچاره‌ی ئه‌وه‌شمان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌مه‌وبه‌دوا بازرگانی‌و ئابووریی كوردستان به‌باشی بره‌و پێ ده‌ده‌ین‌و بۆ بوژاندنه‌وه‌ی تێ‌ده‌كۆشین. له سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی ره‌زاشادا سه‌ره‌ڕای ئه‌ستاندنی مالیات‌و باجی جۆراوجۆر دیسانه‌كه‌ش له‌شساغی‌و ده‌رمان‌و دوكتور‌و نه‌خۆشخانه بێ‌به‌ش بووین. خودا حه‌ز بكا به‌م زووانه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ینه‌وه‌و باری له‌شساغی‌و ده‌رمان له ناوچه‌كه باش ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شێكی نه‌ته‌وه‌یی سازكراوه كه به بوێریی‌و قاره‌مانه‌تی‌یه‌وه وڵات‌و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌پارێزێ. ئاشكرایه كه سه‌ركه‌تنه‌كانمان به پشت به‌ستن به خه‌ڵك، جێگیركردنی دێموكراسی، پشتیوانیی دنیای پێشكه‌وتوو وه‌ده‌ست هاتوون. كه‌وابوو تێكڕا ده‌ڵێن بژی دیموكراسی.
میلله‌تی كورد به سه‌دان به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌ری له‌سه‌ر رێ بوو. دار‌و ده‌سته‌ی دیكتاتۆری بێ‌وچان تێكده‌رییان ده‌كرد‌و له ئاست ئێمه هه‌رچه‌شنه كارێكی نامرۆڤانه‌یان به‌ڕه‌وا ده‌زانی. ناكۆكی‌یه عه‌شیره‌یی‌یه‌كان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ ئێمه خوڵقاندبوو، به‌ڵام هیچكام له‌م كۆسپانه نه‌یان‌توانی له‌و رێیه‌ی گرتوومانه‌ته پێش سستمان بكه‌نه‌وه، به وره‌یه‌كی به‌رز‌و باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه به‌رگری‌و خۆڕاگریمان كردوه‌و هه‌وڵ‌و تێكوشانی خۆمان درێژه پێ‌داوه، تاكوو سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادیی میلله‌تی كوردمان وه‌ده‌ست هێناوه. دیاره هێشتاش شوێنه‌وارگه‌لێك له‌م مه‌ترسی‌و كۆسپ دروست كردن له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا ماونه‌ته‌وه. بۆیه خه‌باتی خۆمان دژی ئه‌وان درێژه پێ‌ده‌ده‌ین‌و به پشتیوانیی خودا سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌مڕۆكه نوێنه‌رانی ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان بێ‌له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازیی چینایه‌تی له ئاغا‌و جووتیار‌و گه‌وره‌و چووكه له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه‌و یه‌ك دڵ‌و یه‌ك زمان دروشمی دیموكراسی‌و ئازادی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و ئاوه‌دان ده‌چینه پێشه‌وه.”
وته‌كانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له نێو هۆتاف‌و چه‌پڵه‌ڕێزانی به‌شداران‌و ته‌قه‌ی خۆشیی پێشمه‌رگه‌كان‌دا كۆتایی‌یان هات‌و دواتر محه‌ممه‌د حسێن خانی سه‌یفی قازی فه‌رمانده‌ری هێزه نیزامی‌یه‌كانی كوردستان‌و هێندێك له به‌رپرسانی حیزب‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و نوێنه‌ری ژنان په‌یامی خۆیان خوێندنه‌وه پاشان رێوره‌سمی رێژه‌و سانی قوتابیان‌و هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا‌و میوانان دا به‌ڕێوه چوو كه له نێو هه‌لهه‌له‌ی خۆشی، چه‌پڵه‌ی توندی به‌شداران درێژه‌ی كێشا‌و دواتر شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی به‌شداران له شوێنی میتینگه‌كه‌دا به چه‌ند سه‌عات پاشتریش به‌رده‌وام بوو. به‌م جۆره رێوره‌سمی خۆشی ده‌یان رۆژ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به به‌شداری هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك درێژه‌ی هه‌بوو.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا به راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان به ده‌نگ‌و په‌سندكردنی هه‌موو به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه مه‌زن‌و مێژوویی‌یه‌دا قازی محه‌ممه‌د به سه‌رۆكی كۆماری كوردستان هه‌ڵ‌بژێردرا.
سەرچاوە ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٤٠٥