لە سەر کار لە بردنی وەزیرەکان حکومەتی نۆرویژ، عوسمان کەوکەبی‌شاد

لە سەر کار لە بردنی وەزیرەکان حکومەتی نۆرویژ، عوسمان کەوکەبی‌شاد
هەڵبژاردنی پارلەمانی نۆرویژ لە ١٣ی مانگی ٩ی ٢٠٢١ بەرێوەچوو. ژمارەی ئەندامانی پارلەمان ١٦٩ ئەندامە. هەروەها ١١ حیزب ئەندامانی لە پارلەمان دا هەیە.

دوایی هەڵبژاردنی پارلەمان حکومەتی وڵاتی نۆرویژ لە ١٤ی مانگی ١٠ی ٢٠٢١ دامەزراوە. حکومەتەکە لە دوو حیزب پێک هاتووە، کە بریتین لە حیزبی کرێکاران و حیزبی سەنتێر پارتی. حیزبی کرێکاران ٤٨ ئەندام و حیزبی سەنتێر پارتی ٢٨ ئەندامی لە پارلەمان دایە. هەروەها حیزبە چەپەکانیش پشتیوانی ئەو دوو حیزبەن کە پێکەو یەکیەتێکی هاوبەشیان لە ناو پارلەماندا بە ناوی ( سوور و کەسک) پێکهێناوە. حکومەتی نۆرویژ لە ٢٠ وەزیر پێکهاتووە. سەرۆک وەزیرانی حکومەت ناوی ” یوناس گار ستۆرە” یە و سەرۆکی حیزبی کرێکارانە. لە بەر پێشێل کردنی یاسا هەتا ئێستا شەش وەزیر لە سەر کارەکانینان لابراون.

ـ وەزیری کار و گشتگیری ” هادییا تاجیک” سەر بە حیزبی کرێکاران لە ٢ی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ لە سەر کارکەی لابرا. ئەو شوقەی پارلەنی وەرگرتبوو و بەڵام باجی لێنەدابوو. دوایی ئەوەی کە “رۆژنامەی ڤەردێنس گانگ” ئاشکرایی کرد، لە سەر کاری وەزیری لاچوو. هەروەها ئەو باجەی کە

نەیدابوو، هەمووی دایەوە بە حکومەت. هەروەها ئەو لە جیاتی لە شوقەی پارلەمان دا بژیت بە دزی هۆدەیەکی لە شاری ئۆسڵۆ پایتەختی نۆرویژ بە کرێ گرت بوو، کە ئەوەش سەرپێچی لە یاسایە بۆ وەزیرێک یان پارلەمانتارێک.

 

وەزیری بەرگری” ئۆد رۆگێر ئێنۆکسۆن ” سەر بە حیزبی “سەنتێر پارتی” دوای ئەوەی کە “رۆژنامەی ڤەردێنس گانگ” لە ٨ ی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرای کرد کە ئەو پەیوەندی خۆشەویستی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە گەڵ کچێکی زۆر گەنجتر لە خۆوە هەبووە، لە سەر کاری وەزیری لابرا. لەو کاتەدا ئۆد رۆگێر ئێنۆکسون ٥٠ ساڵ بوو و کچەکەش تەمەنی ١٨ ساڵ بوو.

 

 

ـ وەزیری کلتور و یەکسانی ” ئەنێتا ترێتەبەرگستویەن” لە ٢٣ی مانگی ٦ی ٢٠٢٣ دوایی ئەوەی کە رۆژنامەی ” ڤەردێنس گانگ” ئاشکرای کرد، ئەو چەند کەسێکی لە هاوڕییانی لە وەزارەتی خۆی دامەزراندوە، دەستی لە کاری وەزیری کێشایەوە. دامەزراندنی ئەندامانی ماڵ و خزم و کەس و کار و هاورێ لە وەزارەتەکان بە کاری نایاسای دادەنرێت. ئەو سەر بە حیزبی کرێکارانە.

 

 

وەزیری توێژەر و خوێندنی باڵا ” ئۆلا بۆرتن مویە” سەر بە حیزبی سەنتێر پارتی لە ٢١ی مانگی ٦ی ، ساڵی ٢٠٢٣ لە سەر کاری وەزیری لابرا. هۆی لە سەر کارلابردنی ئەوە بوو، کە رۆژنانەی ئیلکترۆنیکی “ئێ ٢٤” ئاشکرایی کرد کە بایی ٤١٥٠٠٠ کرۆنی خستۆتە ناو کارخانەی ” کۆنگسبەرگ گروپن، کە چەک و تەکنۆلۆگی دروست دەکات. ئەو پارەی بۆیە دانا بوو بۆ قازانج کردنی خۆی و ببوو یەکێک لە هاوبەشی کارخانە. لە بەر ئەوەی کە حکومەت بەشی لەو کارخانەدا هەیە، وەزیرەکانی مافیان نیە کە بەشیان لەوێ دا هەبێ و بە کاری نایاسای ناودێر دەکرێ.

 

 

وەزیری دەروە ” ئەنیکن هۆیتفێلد” سەر بە حیزبی کرێکاران لە ٢٣ ی مانگی١٠ی ٢٠٢٣ لە سەر کاری وەزیری لابرا. بە هۆی ئەوەی کە مێردەکەی پارەی لە کارخانەیەک بۆ قازانج کرد دانا بوو. هەروەها ئەو ببوو بە هاوبەشی ئەو کارخانە. ئەو کارخانە بەشی حکومەتی تێدایە، بۆیە مێردەکەی مافی نەبووە کە پارە لەو کارخانە دانێت کە هاوسەرەکەی وەزیرە لە حکومەت.

 

 

وەزیری توێژەر و خوێندنی باڵا ” ساندرا کونستانسە نیگۆرد بۆرچ ” سەر بە حیزبی سەنتێر پارتی رۆژنامەی ئێلکترۆنیکی ” ئێ ٢٤” ئاشکرای کرد، کە ئەو لە ساڵی ٢٠١٤ لە زانکۆ خەشی کردووە. ئەو لە کاتی نووسینی تێزی بڕوانامەی ماستەر نووسینیدا کەڵکی لە تێزی ماستەری تر وەگرتووە، بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکە بکات. بەو جۆرە لە نووسێنی تێزی ماستەرەکەی کۆپی لە شەش بڕوانامەی ماستەری تر کردووە. زیاتر لە بیست دەرسەدی نووسینی بڕوانامەکەی ماستەری راست کۆپی شەش بڕانامەی ترە. هەر بۆیە لە رێکەوتی ٢٠٢٤/١/١٩ دا لە سەر کاری وەزیری لابرا.

 

لە وڵاتە دێموکراتەکاندا وەک نۆرویژ، یاسا یەکسانە بۆ هەموو کەسێک. هەر کەسێک یاسا پێشێل بکات، دادگای دەکرێت و جەزای خۆی وەردەگریت. وزیرەکان، پارلەمانتارەکان، ئەندامانی ئەنجومونی پارێزگا و شارەوانیەکان بە دەنگی گەل هاتونە سەر کار و مێدیایەکان بە وردی چاودێریان دەکەن. هەر هەڵەیەک و پێشێل کردنی یاسایەک بکەن، بە راشکاوی ئاشکرای دەکەن.

ئێستا خەریکن لە تەواوی وەزیرەکان کە بروانامەی خوێندنیان هەیە، وەک ماستەر، یا دکتۆرا بکۆڵنەوە، کە ئایا ئەوانیش لە نووسینی تێزی بڕوانامەکانیاندا خەشیان کردووە و یان نا.

نووسینی: عوسمان کەوکەبی‌شاد

شاری هامار، وڵاتی نۆرویژ

رێکەوتی ٢٠٢٤/١/٢٢

وێنەکان لە لایەن نووسەرەوە لەگەڵ بابەتەکە نێردراون.