مێژووی فەلەستین و له دایک بوونی زایۆنیزم، ڕۆڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان له زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیسرائیل. بەشی دووهەم و کۆتایی
مێژووی فەلەستین و له دایک بوونی زایۆنیزم، ڕۆڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان له زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیسرائیل
بەشی دووهەم و کۆتایی
ئامادەکردنی : هیوا ئەحمەدی
کۆتایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست
به هاتنی سه‌رده‌می مودێرنیته و که‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی ئایین و مه‌زهه‌ب، نه‌ته‌نیا کێشه‌ی یه‌هوودییه‌کان که‌متر و که‌م ڕه‌نگتر نه‌کرا، بگره زۆر له جاران دۆخه‌کە هاڵۆزتر ده‌رچوو.چوون ته‌نیا بواری مه‌زهه‌بی نه‌بوو که یه‌هوودییه‌کان که‌وتبوونه به‌ر شاڵاوی ڕق و نه‌فره‌تی ڕۆژئاواییه‌کان، به‌ڵکه له په‌نا ده‌نگۆی ناراست و تۆمه‌تی نابه‌جێ وه‌ک منداڵ دزین و ته‌جاوز به مه‌سیحییه‌کان، پووڵداریی و ئێحتکار واته گلدانه‌وه‌ی شتوومه‌کی بازار تا کاتی گران بوون، به‌شێکی گه‌وره له هۆکاری ئه‌و ڕق و نفره‌ته بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کاتێ له سه‌ده‌ی ١٩، وڵاتانی ئوروپایی پێکه‌وه تووشی شه‌ڕ بوون، یه‌هوودییه‌کان به هۆی ئه‌و هه‌موو ئازاره، هیچ هه‌ستێکیان بۆ داکۆکی کردن له وڵاتی خانه‌خوێ نه‌بوو. له ڕاستیدا له هه‌موو وڵاته‌کان بێلایه‌ن ده‌رکه‌وتن. بۆیه زیاتر له جاران بەسەرباریان دەزانین و لێێان پڕتر ده‌بوون.
له ئاکامدا له ساڵی ١٨١٩ یه‌که‌م شۆڕشی دژه یه‌هوودی له ده‌ورانی مودێڕنیته له شاری وڵسبێرگی ئاڵمان به کرده‌وه ده‌ستی پیکرد. هه‌رچه‌ند له‌وکاتیدا تاوانی دین و مه‌زهه‌ب واته سته‌می مه‌زهه‌بیان لەسەر که‌مڕه‌نگ ببوو، وزۆرتر له بواری ئابووری و نه‌بوونی هه‌ستی هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی که‌وتبوونه ژێر ڕه‌هێله‌ی ڕق و تووڕه‌یی ئه‌وانه‌وه.
ئه‌و شۆڕشه دژه یه‌هوودییه که‌وته باقی وڵاتانی ئوروپا و وه‌ک دژکرده‌وه، ناوه‌نده ئابووری و بازرگانییه‌کانیان لێ ئاور تێبه‌ردان. ئه‌و هه‌ڵوێسته هێشتا نه‌یتوانی نفره‌تی ئوروپاییه‌کانی دامرکێنێ. بۆیه تیتاڵێکی تازه‌تریان تێهاڵاندن وگوتیان ئه‌وانه له نیژادی سامین . ( سام کوڕی نه‌وح ) . بۆیه پڕۆسه‌ی ( ئانتی سمیتیسم واته دژه سامی بوون) له سه‌ده‌ی ١٩دا تاقی کرایه‌وه. ئه‌و دژایه‌تییه له ده‌ورانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ( قرون وسطایی ) که به تاوانی یه‌هوودییه‌ت ئازار ده‌دران، ده‌کرا به ڕاست یا ناڕاست ببیایه مه‌سیحی تا ده‌ستت له کۆڵ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له ده‌ورانی مودێڕنیته‌دا، کێشه‌که مه‌زهه‌ب نه‌بوو، به‌ڵکه کێشە‌ی نیژادی و پاکتاوی ڕه‌گه‌زیی بوو. یه‌هوودییه‌ت به هیچ ئاوێک نه‌ده‌شۆراوه. بۆیه هیچ فێڵێک یا ڕێگاچاره‌یه‌ک نه‌بوو په‌نای بۆ به‌رنو خۆ له‌وڕق و نفره‌ته قووتار بکه‌ن..
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دژایەتێکی نیژادپه‌رستانه‌تر له گه‌ل یه‌هوودییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و نۆخبه‌کانی ئاڵمانی وه‌ک دوورینگ ( فیلسوف) و ڕیچارد واگنێر( موسیقیدان ) پێیان وابوو که ئه‌وان دژی نیژادی ژه‌رمه‌ن و به گشتی نیژادی ئوروپایین و له داهاتوودا ده‌یانهه‌وێ ئوروپا به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمان داگیر بکه‌ن! ته‌نانه‌ت نه‌زه‌ریه‌ی داروین که پێی وابوو بۆ گه‌شه‌ی نه‌سل ونیژادی مرۆیی ده‌بێ نیژاده په‌سته‌کان له‌ناوبچن، نیژادی یه‌هودیان بۆ له‌ناوچوون دانابوو. که نه‌کا ئه‌وان نیژاده‌کانی دیکه له‌ناوبه‌رن و وه‌ک له ته‌وڕاتدا هاتووه، ئه‌وان خۆیان به نیژادی سه‌رتر دەزانن! ئه‌و تئۆریه‌ش به‌ناوی داورێنیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دڵی ئوروپادا وه‌ک دیارده‌ییه‌کی دژه یه‌هوودییه‌ت سەری هه‌ڵدا تا ئه‌وه‌یکه شه‌پۆلی دژه یه‌هوودییه‌ت گه‌یشته ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا و روسیه و ته‌نانه‌ت ئامریکاش که به‌شێک لە یەهوودییەکان به کۆچی زۆرەملی گه‌یشتبوونه ئه‌وێندەرێ.
به‌و پێیه هیتلێر که ته‌ره‌فدار و لایه‌نگری په‌روپا قورسی راکنێر بوو و هه‌میشه له ئۆپێرای واگنێردا به‌شدار ده‌بوو، ئه‌و تئۆرییه‌ی به‌ته‌واوی باوه‌ڕ کردبوو. بۆیه به‌ته‌واو مانای وشه دژیان ڕاوه‌ستا و ئه‌وه‌ی پێی کرا له‌گه‌ڵی کردن.
له ساڵی ١٨٨١ کاتێک ئیمراتۆری روسی تزاری ــ ئه‌لێکساندری دووه‌م ــ تیرۆر کرا و چه‌ند که‌سێکی یه‌هـ‌وودی له‌گه‌ڵ ده‌سته یا گروپی ئه‌و تیرۆره بوون، ئه‌و تیرۆره به ناوی یه‌هوودییه‌کانی روسیه ته‌واو بوو. بۆیه ئه‌و کاره ڕه‌وایی به کوشتاری به‌ربڵاوی یه‌هوودییه‌کانی ئه‌و وڵاته دا و ده‌ستیان به قه‌تڵ و قه‌ڵاچۆیان کرد. ماڵ و سامانیان لێ زه‌وت کرا و ئاگر درا.
به‌وکاره کێشه‌ی یه‌هوودییه‌کان له کێشه‌ی مه‌زهه‌بی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و نیژادییه‌وه گه‌یشته قۆناخێکی تازه‌تر و به‌رگێکی سیاسی و تیرۆریستانه‌ی به‌خۆوه گرت. له‌پاش ئه‌و رووداوه، یەهوودی‌ستیزی یا دژه یەهوودییه‌ت شکڵ و شێوه‌ی فه‌ڕمی و یاسایی به‌خۆوه گرت و له به‌شێک له‌و وڵاتانه به ڕه‌سمی په‌سند کرا…
له ساڵی ١٨٨٢ یه‌که‌م کۆنگره‌ی ڕه‌سمی دژه یه‌هوودییه‌ت له ئاڵمان به به‌شداری نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی گیرا و بەرە بەرە ئه‌و کۆنگرە و کۆبوونەوانە زۆرتر بوون تا دژایەتییەکان زیاتر‌و چڕتر بکرێت. له ئاکامی ئه‌و هەموو جەورو و جەزایەدا ، یەهوودییەکان که ئه‌وکات ده میلیۆن کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی ئوروپا دەژیان و خوێنده‌وار و نوخبه وسه‌رمایه‌داری گه‌ورەی وه‌ک ئه‌نیشته‌ین ، زیگمۆندگڕۆید، مه‌کس پلانک و زۆر که‌سی به‌ناوباگی تریان تێدابوو، بیریان له ڕزگاریی ڕاستەقینەی خۆیان کردەوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ره‌و ئامریکا و وڵاتانی ئامریکای باکوور ملیان له کۆچ کردن نا که له‌وێ هه‌م گۆشاره‌کان که‌متر و هه‌م ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ئابووری ئازادتریان هه‌بوو.بۆیه ئه‌وانه‌ی توانیان خۆ دەرباز بکەن ڕۆیشتن که ڕادده‌یان به سێ میلیۆن که‌س گه‌یی. ئه‌وان له‌وێ هه‌ر زوو خۆیان گرت و ڕایه‌ڵکه‌یه‌کی به‌هێزی یه‌هوودییه‌تیان درووست کرد که پشتیوانی سه‌ره‌کی یه‌هودییه‌کانی ئوروپا بوون. ئه‌وان له وڵاتانی ئامریکایی زۆر چاک گه‌شه‌یان کرد و ورده ورده به پۆست و پله‌ی ده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی گه‌یشتن. له‌و ڕێگایه‌وه هه‌ر زوو لغاوی ئابووری ئه‌و وڵاته‌یان گرته ده‌ست و ده‌ستیان به لابیگه‌ریی بۆ باقی یه‌هوودییه‌کانی په‌ڕاکه‌نده‌ی دنیا کرد. ئه‌و توانایه‌ی ئه‌وان و هه‌ستی بن ده‌ستی جوولەکەکانی ئوروپا و له دایک بوونی هیندێک وڵاتی تازه له دنیا به‌تایبه‌ت له ئوروپا، وایکرد ئه‌وانیش هه‌ستی ناسیۆنالیستیان به ته‌واوی کانالیزه بکه‌ن . سه‌ره‌تا له ڕێگای داستان و نه‌قل و زه‌یله، تێکستی ئاگرین و شێعری حه‌ماسی ، خه‌ون و خه‌یاڵی ده‌وڵه‌تی یه‌هوودیی له ئۆرشه‌لیم وێنا بکه‌ن که به ” ارض موعود” واته سه‌رزه‌مینی به‌ڵێن دراو له ته‌وڕات ئاماژه‌ی پێ کرابوو. ڕۆمانی به‌ناوبانگی دانیاڵ درۆندا ـ به‌رهه‌می نووسه‌ری بریتانیایی یه‌هوودی‌ته‌بار به‌ناوی جورج ئه‌لیووت ، نموونه‌ی به‌ڕچاوی ئه‌و ڕاستییه.
بۆ ڕاست فەلەستین؟
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، دوو یه‌هوودی میلیۆنێری ئه‌نگلیسی، مڵک و ماڵێکی زۆریان له سه‌لاتینی عووسمانی و عه‌ره‌به خاوه‌ن مڵکه‌کانی فەلەستین کڕێ که ئه‌وکات فەلەستین له ژێر ده‌سته‌لاتی عوسمانییه‌کاندا بوو. داوایان له یه‌هوودییه‌کانی ده‌ره‌وه کرد که بگه‌ڕێنه‌وه فەلەستین و ئه‌و مڵکه کڕدراوانه ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند له ئارژانتینیش ئه‌وکاره کرابوو، به‌شێکی زۆر له جووه‌کان مه‌یلی ئارژانتینیان هه‌بوو، به‌لام بیری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و درووست کردنی ده‌وڵه‌تی دیفاکتۆ له غووربه‌تدا و هه‌روه‌ها هه‌ستی مه‌زهه‌بی یه‌هوودییه‌ت، پێشی به کۆچی جوولەکەکان بۆ ئارژانتین گرت.
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جوولەکەکان بۆ فەلەستین و به نیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌هوودی، هێرتسێل چووه لای ده‌سته‌ڵاتدارانی ئیمپراتۆری عووسمانی که ئه‌و کات فەلەستینیش له ژێر حوکمڕانی ئه‌واندا بوو. داوای لێکردن که ئیزنی هاتنی جووه‌کان بۆ فەلەستینیان پێ بده‌ن و له به‌رابه‌ردا جووه‌کانیش به زانست و سامانی خۆیان ئه‌و وڵاته ئاوه‌دانتر بکه‌ن و ماڵیاتێکی باشیش به عوسمانییه‌کان بده‌ن.! به‌ڵام نه‌یدرکاند به ته‌مای دامه‌زراندنی حکوومه‌تی یه‌هوودییه‌کانه…
ئه‌وکات ئیمپراتۆری عووسمانی له‌وپه‌ڕی لاوازییدا بوو. چوونکه ده‌ردی گه‌وره‌تری هه‌بوو، فەلەستینی زۆر بۆ گرینگ نه‌بوو که چی به‌سه‌ردێت. به‌وحاڵه‌ش سه‌ره‌تا ئه‌و ئیزنه‌ی به هێرتسێل نه‌دا.
زایۆنیزم( صهیونیزم) چۆن پێکهات؟
کاتێ عووسمانییه‌کان ئیزنیان به هێرتسێل و باقی یەهوودییەکان نه‌دا بچنه فەلەستین، بۆ نێونجیگه‌ریی ده‌سته‌و داوێنی قه‌یسه‌ری ئاڵمان و حاکمی بریتانیا بوو، به‌ڵام ئه‌وانیش خۆیان له‌و ناوبژیوانیه بوارد. ئینگلیسییه‌کان پێشنیاری چوونه ئۆگاندایان به هێرتسێل دا، به‌ڵام هێرتسێل هه‌ر خۆی ده‌یزانی بۆ ده‌یهه‌وێ بچێته فەلەستین، بۆیه ئۆگاندای ڕه‌د کرده‌وه. له‌ولاشه‌وه یه‌هوودییه مه‌زهه‌بییه‌کان پێیانوابوو ده‌بێ بچنه ئۆرشه‌لیم که له ته‌وڕاتدا به سه‌رزه‌مینی مه‌وعوود ناوی هاتووه، به‌ڵام له ژێر ئاڵای حه‌زره‌تی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ر نه‌ک هێرتسێلی دژه دین و سکۆلار !
له وه‌ها دۆخێک‌دا که نه ئیمپراتۆری عوسمانی ڕازی به چوونی جووه‌کان بۆ ئۆرشه‌لیم و سه‌رزه‌مینی فەلەستین بوو و نه ئاڵمان و ئینگلیس و نه یه‌هوودییه مه‌زهه‌بییه‌کانی خۆیان، ئه‌و پرسیارانه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌هوودییه‌کان کرده‌وه که تاکه‌ی ده‌یانهه‌وێ چاوه‌ڕێی ڕزگاریده‌رێک بن که خوا نه‌بێ که‌س نازانێ که‌ی و له کوێوه سه‌رده‌ردێنێ! بۆ تا ئه‌وکاته نادیاره جوو ده‌بێ هه‌رسه‌رکووت وقه‌ڵاچۆ بکرێ؟! بۆ نابێ خۆیان ڕزگاریده‌ری خۆیان بن و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و هه‌رچی زووتر بچنه ئۆرشه‌لیم که خوا به‌ڵێنی پێداون؟
ئه‌و پرسیارانه له بیر ومێشکی یه‌هوودییه‌کاندا گه‌رای گرت و خێرا کانالیزه کرا. به‌ڵێن درا له ڕیگای سیستمێکی سیاسی و به هه‌ستێکی میللی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ رزگاریی یه‌کجاریی و هه‌میشەیی خۆیان، بیر له درووست کردنی ده‌وڵه‌تێکی یه‌هوودی بکه‌نه‌وه. ناوی ئه‌و بیره گه‌ڵاڵه کراو و سازماندرا وناویان نا زایۆنیزم. به‌و جۆره دیارده‌ی زایۆنیزم له کۆتایی سه‌ده‌ی١٩ له دایک بوو. زایۆن هەم ناوێ کێوێکه له ئۆرشه‌لیم وهەمیش به مانای میللی‌گه‌رایی و سیستمێکی سیکۆلار هاتووه.
له ساڵی ١٩٧٥ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ٧٥ ده‌نگی موافق و ٣٥ ده‌نگی مخالیف وه‌ک ڕێکخراوێکی نیژادپەرست ناسێندرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رێکخراوه ساڵی ١٩٩١ به ١١١ ده‌نگی موافق و ٣٣ ده‌نگی مخالیف ، ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵوه‌شاندەوە و به‌ڕه‌سمیان ناسی.
به‌دوای ئه‌و گه‌ڵاڵه فکرییه که درووست کردنی ده‌وڵه‌تی سیکۆلاری یه‌هوود بوو، له ساڵی ١٨٩٧ یه‌که‌م کۆنگره‌ی ته‌شکیلاتی زایۆنیزم به سه‌رکردایه‌تی هێرتسێل له شاری بازه‌ڵ له وڵاتی سوئیس گیرا و هێرتسێل له‌و کۆنگره‌دا به رێبه‌ری زایۆنیستی یه‌هوودییه‌کان هه‌ڵبژێردرا. له‌و کاتییه‌وه تا ساڵی ١٩٠٤ شه‌ش جار کۆنگره‌یان گرت و هه‌رجاره زیاتر و زۆرتر له وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌که‌یان که ده‌وڵه‌تی یه‌هوود بوو، نیزیکتر ده‌بوونه‌وه. به‌ڵام ڕاست له‌و ساڵه‌دا واته ساڵی ١٩٠٤ هێرتسێل له ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به مه‌رگی هێرتسێل، بۆ وه‌فاداریی به ڕێبازی هێرتسێل و گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواته‌کانیان ، سه‌هیۆنیزم و بیری ده‌وڵه‌تی یه‌هوودی خۆی به‌هێزتر کرد.
ڕاست له‌وکاته‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک میسر، لیبی، سودان، مه‌غریب ، و بۆسنی و هێرزه‌گوین و بڵغارستان به هۆی لاوازیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ژێر ئیمپراتۆریی عوسمانییه‌کاندا نه‌مابوون. خودی ئیمپراتۆی عوسمانیش له کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له ساڵی ١٩١٨ به یه‌کجاری رووخا و جگه له تورکیه هیچکوێی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما. ئه‌وکات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ل بۆ کڕینی مڵک و ماڵ له فەلەستین له په‌نا سی چل هه‌زار یه‌هوودی که له کۆنەوە لەوێ ده‌ژیان و زۆربه‌یان کرێکار و جووتیار بوون، له‌بار بوو. .سەرەتا تەنیا بیریان له کڕینی خانوو و مڵک و مال ده‌کرده‌وه. تا بتوانن یه‌هوودییه‌کانی ده‌رەوە ڕابکێشن و له‌وێ نیشته‌جێییان بکه‌ن. هاوکات بەهۆی سه‌رمایه و زانست و پسپۆرێکی زۆر که له‌بواره جۆراوجۆره‌کان هه‌یانبوو، توانیان هه‌م سرنجی فەلەستینییهکان بۆلای خۆیان ڕاکێشن و هه‌میش ئه‌و وڵاته به‌ره‌و گه‌شه و ئاوه‌دانی زیاتر به‌رن. بۆیه فەلەستینیه‌کان که زۆر هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان بوون و له پشتیوانیی عوسمانیه‌کانیش بێ هیوا ببوون، هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به هاتنی جووه‌کان نیشان نه‌دا. به‌و جۆره هه‌م له ژێر سته‌می دینی و هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریان دەبوو و هەمیش هاتبوونه‌وه شوێنێک که به‌قه‌ولی خۆیان ته‌وڕاته‌که‌یان ئاماژه‌ی پێ کردبوو.. ( ارض موعود)
به زۆر بوونی ڕێژه‌ی جوولەکه‌کان ، ورده ورده فەلەستینییهکان زگیر و نیگه‌ران بوون. کاتێ یه‌هوودییه‌کان هه‌ستیان بەو نیگه‌رانیه کرد، به‌فێڵ گوتیان ئێمه نه‌ته‌نیا له لایه‌ن هیچ حکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتێکه‌وه پشتیوانی ناکرێین، بگره هه‌موو دنیا دژی ئێمه ڕاوه‌ستاوه و گیانمان له خه‌ته‌ر دایه، بۆیه په‌نامان بۆ ئێوه هێناوه و ئێوه به هیچ شێوه‌یه‌ک نیگه‌رانی ئێمه مه‌بن…
کاتێ بێ‌هه‌ڵوێستی و قه‌ناعه‌تی فلستیینییه‌کان له لایه‌ک و له‌بار بوونی دۆخه‌که له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ست پێکرا، ڕێبه‌رانی زایۆنیزم که به پلان و به‌رنامه خۆیان ده‌فەلەستین د‌ه‌خزاند، له ئوروپا به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ، خۆیان ده‌ستیان به پیلانگێڕی دژی جوولەکه‌کان کرد تا زیاتر له‌به‌ر چاوی ئوروپاییه‌کان ڕه‌ش بن و زۆرتر بکه‌ونه به‌ر زه‌بر و زه‌نگی ئه‌وان تا زیاتر به‌ره‌و فەلەستین کۆچ بکه‌ن. کاتێک ئه‌و پلان و پیلانه‌یان سه‌ری گرت و شه‌پۆلی کۆچی یه‌هوودییه‌کان به‌ره‌و فەلەستین تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو، ڕێبه‌رانی زایۆنیزم به هاوکاری جووه سه‌رمایه‌دره‌کانی ئامریکا، بۆ نیشته‌جێ کردنی ڕه‌سمی و فه‌ڕمی ئه‌وان له فەلەستین ، سازمانێکیان له ژێر ناوی ” ئاژانسی یه‌هوود ” پێک هێنا که ئه‌رکی ئه‌و سازمانه ڕاگواستنی یه‌هوودیه‌کان و نیشته‌جێ کردنی ئه‌وان به‌شێوه‌ی ره‌سمی و بێ بەرانبه‌ر بوو. نه‌ته‌نیا هیچ پارەیه‌کیان لێوەرنەدەگرتن، بگرە ماڵ وژیان و کار و هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانیشیان بۆ ته‌رخان و دابین ده‌کردن.
له نێوه‌راستی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا ( ١٩١٦) که ئینگلیس خه‌ریک بوو له ئاست ئاڵمان لاوازتر ده‌بوو، پێویستی به پشتیوانی و یارمه‌تی مه‌یدانی هاوپه‌یمانه‌که‌ی واته ئامریکا هه‌بوو، به‌ڵام ئامریکا به ئاسانی و به کرده‌وه خۆی تێکه‌ڵاوی ئه‌و شه‌ڕه نه‌ده‌کرد. بۆیه بۆ ڕازی کردنی ئامریکا و کێشانیان بۆ ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه، لوید جۆرج ـ سه‌رۆک وه‌زیری ئینگلیس ـ بیری لەو یه‌هوودییه نۆخبه و سێلیبریتی و سه‌رمایه‌دارانه کرده‌وه که له ئامریکا ده‌ژیان و ئابووری ئامریکایان له‌ده‌ست دابوو زۆریش قسه‌یان ده‌ڕۆیی.. به‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ رێبه‌ری زایۆنیسته‌کان که‌وته وتووێژ و به‌ڵێنی درووست کردنی ده‌وڵه‌تی یه‌هوودی له سه‌رزه‌مینی فەلەستین پێدان. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که تا ئه‌وکات هیچ حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تێک باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌کردبوو و بگره هه‌موو لایه‌ک دژی یه‌هوودییه‌کان بوون. بۆیه رێبه‌ری یه‌هوودییه‌کان له سازمانی زایۆنیستی به‌و پێشنیاره شاگه‌شه بوو و و بێ سێ و دوو قه‌بووڵیان کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئینگلیس، ئارتور بالفۆڕ ــ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیس ـ ی ڕاسپارد تا له‌و بواره‌وه کار بکا و ڕ‌زایه‌تی یه‌هوودییه‌کان وه‌ده‌ست بێنێ. بالفۆر به‌یانیه یا ئاگادارێکی له‌و بواره‌وه بڵاو کرده‌وه که له تاریخ‌دا به به‌یانه‌ی بالفور به‌ناوبانگه.
به‌یانییه یا ڕاگه‌یه‌ندراوی بالفۆڕ
باڵفۆڕ هه‌روه‌ک پێشتر باس کرا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بوو که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌ژیا. به‌یانیه‌ی بالفۆڕ له ساڵی ١٩١٧ له کاتی کۆتایی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له لایه‌ن بریتانیاوه په‌سند کرا که هه‌م مۆری ته‌ئید و په‌سه‌ندی له سازمانی سیاسی زایۆنیزم دا و هه‌میش پشتیوانی له کۆچی هه‌موو یه‌هووده‌یه‌کانی دنیا بۆ فەلەستین کرد. ئه‌و به‌یانیه ٣٠ ساڵ به‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به ڕه‌سمی ناسراوه. له حاڵێکدا فرچک گرتنی ده‌وڵه‌تی جووله‌که له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و کوشتاری جووه‌کان و مه‌سه‌له‌ی هۆلۆکاست، هاته کایه‌وه. هۆکاری ئه‌و پێش‌زه‌مینه یا باکگراوه‌نده ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ” صهیونیسم” یا زایۆنیزم له سه‌ده‌ی ١٩ ی زایینی.
هه‌وه‌ک باس کرا، له ساڵی ١٨٨٠ هیندێک له یه‌هوودییه‌کان له کاتی گه‌رمه‌ی شه‌پۆلی دژه‌یه‌هوودییه‌ت به‌و درووشمه که یه‌هوودیه‌ت ته‌نیا ئایینی ئێمه نیه، به‌ڵکه هوویه‌ت و شووناسی نه‌ته‌وایه‌تیمانه، له رووسیه و وڵاتانی ئوروپاییه‌وه به‌ره‌و فەلەستین یا ” سه‌رزه‌مینی مۆعوود ” کۆچیان کرد.
له ساڵی ١٨٩٦ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ١٩ ڕۆژنامه‌نێگارێکی یه‌هوودی ته‌باری ئوتریشی، مه‌جاریی به‌ناوی ” تئۆدۆر هێرتسێل ” که وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک له دادگایی کردنی درێفۆس ــ ئه‌فسه‌ری یه‌هوودی‌ته‌باری فه‌ڕانسه‌وی ـ به‌شداری کرد و به‌چاوی خۆی دیتی که ئه‌وه نه‌ک درێفۆس به‌ڵکه خودی یه‌هوودییه‌ته دادگایی ده‌کرێ، بۆ یه‌که‌مجار بیرۆکه‌ی درووست کردنی ده‌وڵه‌تی یه‌هوودی بۆ پاراستنی گیانی یه‌هوودیه‌کان به نووسراوه له یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کانی ئوتریش‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێ و پاشان کتێبی ” مه‌وته‌نی یه‌هوود ” ده‌نووسێ. ئه‌و بیرۆکه بۆ چه‌ندین ساڵ تاو و توێ کرا تا پاش مردنی هێرتسێل له ساڵی ١٩٠٤ وایزمه‌ن بوو به به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و بیرۆکه‌یه.
کاتێ پلانی ئینگلیس سه‌ری گرت و ئامریکا به هۆی یه‌هوودییه‌کانی ئامریکا که‌وته ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه، ڕاست یه‌کساڵ دوای به‌یانیه‌ی باڵفور له نوامبه‌ری ساڵی ١٩١٨ شه‌ڕ به قازانجی به‌ره‌ی ئینگلیس واته ئامریکا، فه‌ڕانسه و شوڕه‌وی دژ به ئاڵمان وعوسمانییه‌کان کۆتایی پێهات.
په‌یمانی سایکس پیکۆ و چاره‌نووسی فەلەستین
له ڕؤژی نۆهه‌می مانگی مه‌ی ساڵی ١٩١٦ ڕاست له‌ناو جەرگەی شەڕی دووەمی جیهانی، په‌یمانی سایکس پیکۆ ( سایکس نوێنه‌ری بریتانیا و پیکۆ نوێنه‌ری فه‌ڕانسه) له نێوان ئینگلیس و فه‌ڕانسه و به‌هاوکاری رووسیه به‌سترا که به پێی ئه‌و په‌یمانه سووریه و لوبنان ، به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیه بۆ فه‌ڕانسه و ئۆردۆن، عێراق و کوه‌یت و به‌شی باشووری ئیسرائیل بۆ ئینگلیس و به‌شێ ئه‌رمه‌نی نشینی ڕۆژهەڵاتی تورکیه ، ئیستانبول ، باریکه ئاوی بسفۆڕ بۆ رووسیه بێ.. بۆیه له‌و کاتیه‌وه تا ساڵی ١٩٤٨ که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زارا بۆ ماوه‌ی سی ساڵ فەلەستین له ژێر چاوه‌دێری و ده‌سته‌ڵاتی ئینگلیس‌دا بوو، که‌چی ئه‌و ماوه دوور و درێژه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنییه‌ک که ئینگلیس به یه‌هوودییه‌کانی دابوو، خۆی له درووست کردنی ده‌وڵه‌تی یه‌هوودی پاراست. چوونکه ده‌یهه‌ویست فەلەستین له ده‌ستی خۆیدا ڕابگرێ و نه‌یدا به یه‌هوودییه‌کان.
به‌ره به‌ره که یه‌هوودییه‌کان له فەلەستین زیاتر و زیاتر ده‌بوون به‌تایبه‌ت له زه‌مانی سه‌رهه‌ڵدانی هیتلێر که به زۆرترین ئاستی خۆی گه‌یی، ڕۆژبه‌ڕۆژ فەلەستینییهکان دژایه‌تی و دژکرده‌وه‌ی زیاتریان نیشان ده‌دا. تائه‌وه‌یکه کار گه‌یشته تووند و تیژی و شه‌ڕ و پێکدادانی هه‌ر ڕۆژه‌ی نێوان ئه‌و دوونه‌ته‌وه‌یه. چوونکه به‌ته‌واویفەلەستینیه‌کانیان به‌و حێلجاڕی و قه‌ره‌په‌سته‌یه بێزار ده‌کرد.
له ئوروپا به هاتنه سه‌رکاری هیتلێر له ساڵی ١٩٣٥ و ئیراده‌ی قه‌تڵوعامی یه‌هوودییه‌کان له تۆڵه‌ی هێنانی ئامریکا که بوو به هۆی شکستی ئاڵمان له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، ئیتر جێ پێی یه‌هوودییه‌کان به‌ته‌واوی له‌ق ببوو. به‌تایبه‌ت دوای ده‌رچوونی یاسای نۆرنبێرگ و ده‌ستووری پاکتاوی نیژادی له ئاڵمان، به‌رنامه‌ی له‌ناوبردنی یه‌هوودییه‌کان که‌وته ناو ده‌ستووری کاره‌وه و له کوشتاری نه‌سل کوژی و هۆلۆکاست، نیزیک به شه‌ش میلیۆن یه‌هوودی له ئوروپا له‌ناو بردران که زۆربه‌یان به‌ده‌ستی هیتلێر کوژران.
له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، مه‌سه‌له‌ی هۆلۆکاست وه‌ک جینایه‌تێکی نه‌سل کوژی یه‌هوودیه‌کان و هاوکات به هێزبوونی زیاتری ئامریکا و پشتیوانی کردنی یه‌هوودییه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ئامریکا له یه‌هوودییه‌ت، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ساڵی ١٩٤٧ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی به ژماره ١٨١ بڵاو کرده‌وه که له‌سه‌ر په‌سند و موافقه‌تی ٣٣ وڵات ومخالفه‌تی ١٣ وڵات ، فەلەستین به زۆر و زه‌بری ئامریکا و پشتیوانی وڵاتانی ئوروپایی که به درێژای مێژوو خه‌ریکی کوشتن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری یه‌هوودییه‌کان بوون له کیسه‌ی خه‌لیفه به‌خشیان وبه کرده‌وه فەلەستین به دوو به‌شی یه‌هوودی وعه‌ره‌ب‌نشین دابه‌ش کرا که زیاتر له ٦٠ ٪ درا به یه‌هوودییه‌کان و ٣٥ ٪ به فەلەستینییهکان. له حاڵێکدا فەلەستینیه‌کان ڕێژه‌یان سێ هینده‌ی جوولەکه‌کان له‌و وڵاته بوو. هه‌روه‌ها بڕیار درا که ئۆرشه‌لیم یا ” بیت‌المقدس ” له ژێر کۆنترۆڵ و چاوه‌دێری ئه‌و رێکخراوه ئیداره بکرێت و به شتاقلایان نه‌درێ.
سروشتی بوو که له‌و دابه‌شکردنه، یه‌هوودییه‌کان ڕازی و فەلەستینییهکان ناڕازی ده‌رچوون. بۆیه کێشە و گرفتی نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه به جیددی و تووندی ده‌ستی پێ‌کرد. یه‌کساڵ دواتر ئینگلیس به‌ته‌وای خۆی له‌و وڵاته کێشایه‌وه و فەلەستینی به دوو ده‌ستان ته‌سلیمی یه‌هوودییه‌کان کرد. ئه‌وانێش بێ سی و دوو ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌و پاشه‌کشەیه له لایه‌ن ” دیوید بن گۆریوان” سه‌رۆکی ئاژانسی یه‌هوود، له ١٤ ی مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٤٨ ی زایینی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان ڕاگه‌یاند و ئاوێکی ساردیان به ئاگری نیشتیمانی فلستیینیه‌کاندا کرد.
ڕاست ڕۆژێک دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ئه‌رته‌شی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی ( میسر،ئۆردۆن، عێراق و سووریه) بۆ به‌رگری کردن له فەلەستین وه‌ک دژکرده‌وه به درووست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هاتنه ناو خاکی ئیسرائیل و به‌و جۆره شەڕی ئه‌عراب و ئیسرائیل ده‌ستی پێ‌کرد. زۆری نه‌خایاند که وڵاتانی مه‌غریب، سودان عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن وه‌ک هێزی پشتیوان دژی ئیسرائیل هاتنه ناوشه‌ڕه‌که‌وه.ئه‌و شەڕه یه‌کساڵ درێژه‌ی کێشا و پاشان ئاگربه‌ست کرا. هه‌ر ئه‌وساڵه واته ڕۆژی ١١ی مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٤٨ ی زایینی له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به فه‌ڕمی و ڕه‌سمی ناسرا و بوو به ئه‌ندامی ڕه‌سمی ئه‌و رێکخراوەیه.
حه‌ماس
حه‌ماس کورت کراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی داکۆکیکاری ئیسلامی سه‌ر به رێکخراوی ” اخوان‌المسلمین ” ـه که ساڵی ١٩٨٧ به رێبه‌ریی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین درووست بوو. ساڵی ٢٠٠٦ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی فەلەستین سه‌رکه‌وت و به زۆر و زه‌بر و زه‌نگ ” ده‌ڤه‌ری غه‌ززه”ی له چه‌نگ رێکخراوی خۆسه‌ری ( خودگردان) فەلەستین به سه‌رکرادایه‌تی مه‌حموود عه‌باس که دنیا به ڕه‌سمی ده‌ناسێ، ده‌رهێنا. له ڕاستیدا حه‌ماس به‌ر له‌وه‌ی دژی ئیسرائیل ڕابوه‌ستێ، بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ سازمانی خۆسه‌ری فەلەستین که کۆنفیدراسیۆنی چه‌ند حیزبی فەلەستینی‌یه و یاسر عه‌ره‌فات رێبه‌ریی ده‌کرد، پێکهات. رێکخراوی خۆسه‌ری فەلەستین که فه‌تح به‌شێک له‌و رێکخراوه‌یه، ساڵی ١٩٦٤ درووست بوو و ساڵی ١٩٧٤ی زایینی بوو به ئه‌ندامی ڕه‌سمی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و له دنیا و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئیسرائیلییه‌کانه‌وه به پێچه‌وانه‌ی حه‌ماس به‌ره‌سمی ناسراوه.
ڕێبه‌رانی حه‌ماس دوای شێخ یاسین، ” خالد مشعل، یحیی سنوار ، اسماعیل هنیه ” و عزالدین قسام ” ڕیبه‌ری شاخه‌ی نیزامی بوو . ئیسماعیل هه‌نیه له قه‌ته‌ر ده‌ژی و یه‌حیا سه‌نوار له غه‌زه که رێبه‌ری ئێستای رێکخراوی حه‌ماسن.
ئه‌و رێکخراوه له لایه‌ن ئێران، تورکیه و قه‌ته‌ر پشتیوانی ده‌کرێ که ئامانجی له‌ناوبردنی ئیسرائیله. ئه‌و رێکخراوه له حیزبوڵای لوبنان و هێزه تووندئاژووه‌کانی ناوچه که سه‌ر به ئێرانن نیزیکه و پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوایی و هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌ر به دنه و ته‌شویقی ئێران بوو که ئێران ئێستا به‌ته‌واوی خۆی له قه‌ز‌یێه‌که ده‌رهاویشت. لێڵ کردنی ئه‌و دۆخه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بوو که له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بستان سه‌رله نوێ کێشه درووست بکا و مانعی پێوه‌ندی نێوانیان بێ. هه‌ڕچه‌ند ئه‌وه نه به مانای لایه‌نگری له ئیسرائیله و نه چاوپۆشی له‌و جینایه‌ته‌ی که ئیسرائیل له‌و هێرشه‌ی دوایدا به بیانووی حه‌ماس کردیه سه‌ر خه‌ڵکی بێ‌تاوان و ژن و منداڵی خه‌ڵکی غه‌ززه، به‌ڵکه ته‌نیا بۆ ناساندنی زیاتری ماهییه‌ت و مه‌به‌سته‌کانی حه‌ماس خرایه ڕوو.
سه‌رچاوه‌کان:
ـ ( در جستجوی فلسطین، له نووسینی “پنی جانسون” ئه‌و کتێبه خه‌ڵاتی
وه‌رگرتووهMEMO Palestine Book Award
ــ کتاب سرزمین عسل له نووسینی ” رشاد ابوشاور”
ـ ” تاریخ یهود ، مؤلف : اسرائیل شاهاک
ــ . “سموئیل عهد عتیق، معرفت ادیان”.
٦ ئایه‌ت له سووره‌ی بەقەره
ـ Et land to folk / Erling Rimehaug
Vebeke Kiending Banik
førstamanuennnnnnnsis / PH.D Moderne Jødiske Historie
دایرة‌المعارف یهودی ـ تلمود
(متی فصل 27 آیه های 2-26)ـ
ـ ( تولد اسرائیل / صادق زیباکلام )
ـ ـ( محمد عبدالقدیرویچ داندامایف ـ داغستان ، ترجمه: فرید جواهر ، تاریخ سیاسی هخامنشیان )
ــ ( مختصر فی تآریخ بابل واشورـ ویل دورانت)