هێرشی ئەو جارەی سەر ئیسرائیل خەوی لە چاوی کاربەدەستانی ئێران تاراندووە. محەممەد سلێمانی

هێرشی ئەو جارەی سەر ئیسرائیل خەوی لە چاوی کاربەدەستانی ئێران تاراندووە. محەممەد سلێمانی
تاران سەری ماری نێوکێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بووە، بە درێژایی مێژووی گرژییەکانی ئەو دوو نەتەوەییە و بەڕۆژی ڕووناك بەئاشکرای پشتیووانی حەماس دەکات و ئەوە بزووتنەوەی چەکداریە بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلی فەلەستین، بە فیتی تاران ئەو هەرایەی نایە و بۆ بەهۆکاری تێکچوونی ئاشتی و ئارامی و ئاوارەکردنی خەڵك بۆ جارێکی دیکە، لە کاتێكدا ماوەیەکی زۆر بوو ئەو دوو نەتەوەییە بێ کێشە و ئاڵۆزی ژیانی خۆیان بەسەردەبرد و برایەتی و هاوکاری بەتەواوی گەشەیکردبوو و هەستی دوژمنایەتی و ڕقلێك بوونەوە تاڕادەیەكی باش لە بەینی یەهودی و فەلەستینەکاندا لە کزیدابوو.

سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هیچ جۆرێك بە سوود و ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندا نیە و بگرە لە کوێ ئاشتی هەبێت، حکوومەتی تاران بە ڕێگای پاشکۆ و میلیشیا چەکدارەکان بە ئامانجی دەگرێ و هاوبەشەکانی هەر وەك پێشەی هەمیشەیان بەدژی تێکدانی ڕێكدەخات و دەگیانی خەڵكیان بەردەدات بۆ ئەوەی زیاتر دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەرێمەکەدا فەڕزبکەن و لەو بارەوە ئەوە بڵێن وڵاتانی عەڕەبی لاواز و بێ دەسەڵاتن و توانای ئەوەیان نیە پشتی فەلەستینیەکان بگرن.

ئێران هەرکارێك دەکات کە ئەو شەڕە زیاتر درێژە بکێشی بۆ ئەوەی بیروڕایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەنێوخۆیەکانی وڵات و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان کە بەرۆکی گەلانی وڵاتیان گرتووە، بەلاڕیدا بەڕێت و ئەو پەیامەش بە ئەمریکا و هاوبەشەکانی بدات کە هەرکەس و ولاتێك هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی و فراوانخوازی تاران، بە دەردی ئیسرائیلیان دەبان و بەتەواوی شۆکیان دەشکێنن.

دەخالەتی ڕاستەوخۆی ئێران لە ڕووداوە شڵژاوەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان و قووڵترکردنەوەی کێشە و ململانەی بەینی ئەو دوو نەتەوەییە، بێگوومان بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاران تێدا بەرجەستەیە و حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان وەك کارتێكی بە هێز بەدژی نەیارە سەرسەختەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیدا بەکاردێنێت.

ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی تاران مەبەستێکی خاس و دیاریکراوی تایبەتی نیزامی ئاخوندی نەبێت، بەو شێوەیە خۆی ناخاتە نێو کێشەی ڕاستەوخۆوە. تاران و تەلەڤی دەمێکە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەگیانی یەکدی بەربوونە و چەند جارێك ئیسرئیل لە نێو قووڵایی خاکی ئێراندا بنکە سەربازی و هەستەیەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و زیانی گەورەی پێگەیاند و بەبەردەوامیش لە سووریە هێرش دەکاتە سەر هێزە چەکدارەکانی ئێران.

ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە لە گەڵ هاتنەسەرکاری ڕێژیمی خومێنی سەری هەڵداوە و لەو دەمەوە تا ئەمڕۆ ئەو وڵاتە هاوکاری و پشتیووانی ڕاستەوخۆی ئەو گروپەیکرووە کە بەباڵی چەکداری و دژی ڕیککەوتنی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان، واتە حەماس ناسراوە.

لە کەس شاراوە نیە کە تاران لە پشتی ئەو هێرشە گەورەی سەر ئیسرائیل بووە و بەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی حەماسیش بەهەق بە ئاشکرا و ڕوونی لەسەرەتایی ڕووداوەکاندا، سپاس و ستایشی تاران یان کرد لە هەمبەر ئەو هاوکاری و یارمەتیەی پێکردوون.

بەڵام پاش ئەوەی ئیدانە و سەرکۆنەی توندی تاران لەو پەیوەندییەداکرا، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران کە زانیان مەترسیان لەسەر دورست دەبێت، تۆنی ڕاگەیاندن و لێدوانەکانیان گۆڕی ولەوپەیوەدنییەدا ئامۆژگاریان بە حەماسدا کە نابێت بە ئاشکرا باسی هاوکاری و پشتیووانی تاران بکرێ و هەر لەبەر ئەوەی بەرپرسانی حەماس لە دوا دیدار و لیدوانیاندا، ئێرانیان لە دەخالەتی ڕاستەوخۆ بێ بەریکرد و بە جۆرێك هەوڵیاندا پینەی بکەن، کەبۆیان نەکرا لە کاتێكدا لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەدا بەڕوونی ستایش و ڕۆڵ و هاوکاری تارانیان بەرز نرخاند.

حەماس تازە سوێند دەخوات کە تاران ئاگا و خەبەری لەسەر ئەو هێرشەی نەبووە بە هەموو دەلیل و خویندنەوەیەکی سیاسی و سەربازی، ئێران داڕێژەر و بەڕێوەبەری کرداری ئەو شەڕەیە و تەنانەت میدیا ئەمریکایەکانیش نیکۆڵی لێناکەن و لە ڕوماڵ و باس و لێکدانەوەکانیاندا، پێداگری لەسەر بەشداری تاران لەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن.

پاش درێژەکێشانی ئەو شەڕە و لێکەوتەکانی داهاتووی، بەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی حەماسیش خەریکەن بەشداری و عزووری تاران لەو شەڕەدا پەردەپۆش دەکەن، لە کاتێكدا هەر لە رۆژی یەکەمدا، وەك مووژدانە و سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیلدا سپاسی هاوکاری و پشتیووانی ڕێژیمی ئاخوندیان کرد.

کەچی تازە بەرپرسانی حەماس، کە بەتەواوی دیارە لەسەر ئامۆژگاری تاران هەواو و ڕاوێژی لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی ژێربەژێرکردنی جەوهەری ڕووداوەکان، دەخالەت و بێ ئاگای تاران بسەلمێنن.

دیارە تازە کارلەوەی دەرچووە و دونیا بەگشتی ئەوەدەزانێت کە ئێران لە پشتی ئەو هێرشەیە و پێی لە نێو ئەو تاوانە دڕندانەیەدا ناشاردرێتەوە و قسە و لێدوانی ئێستای حەماس هیچ لە نێوەرۆکی بابەتەکەی ناگۆڕێت.

بەرپرسێکی باڵای حەماس لیدوانیداوە و رەتیکردەوە ئێران و حیزبوڵڵا رۆڵیان لە هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل هەبووبێت و هەوڵدەدەن ڕووداوەکان شلوێ بکات و دەلێت: ” ئەگەر بێت و غەززە رووبەڕووی شەڕی لەنێوچوون ببێتەوە، هاوپەیمانەکانمان وەك و ئێران و حیزبوڵڵا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن و بەتەواوی دێنەمەیدان.”

عەلی بەرەکە وەك یەکێك لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس (سێشەممە، 10ی ئۆتۆبەر 2023) رایگەیاند، هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە پلانی بۆ داندراوە و ، هاوپەیمانەکانیان بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئەو هێڕشە نەبوون و کاریگەریان لەو بەینەدا نەبووە.

لەبەر ئەوەی دووچاری شۆك و بێ دەرەتانی هاتوون و باش دەزانن لێکەوتەکانی بەقازانج یان نابێ و بەتەواوی شاربەدەر دەکرێن و کۆمەلگای نێودەوڵەتیش دەستی ئیسرائیلی ئاواڵەکردووە بە هەموو شێوەك خۆی بپارێزی و مەترسی لەسەر ئاسایشی سیاسی و نەتەوەیی دووربخاتەوە.

کاتێك تاران هەست بە نیگەرانی و لیکەوتە مەترسیدارەکانی ئەو هەوڵەتیرۆریسەی دەکات و دەزانێت، تەلەڤی بەزیادەوە تۆڵەی خۆی لە کاربەدەستانی ئێران دەکاتەوە و ئەگەر سەبریان گرتووە، لەبەر ئەوەیە کە بزووتنەوەی حەماس وەك نەیار و دژبەری سەرەکیان ئەگەر بۆش لەناونەچێت بەتەواوی لاوازی بکەن و کەوڵی لەحاجەت بخن.

ئەو سەرکردەی حەماس سەر و بنی قسە و لێدوانەکەی ئەوەیە بڵێت ، ئێران و حیزبوڵڵا بێ ئاگان و بێ خەتان. هەرخۆشیان دەڵێن تا ساڵی 2014 ئێران و حیزبوولڵا یارمەتیی هەمەچەشنی بزووتنەوەی حەماسیان داوە و، حەماس ئەو جار بێ هاوکاری ئێران و هەر خۆی توانیویەتی مووشەك دروست بکات و راهێنان بە چەکدارەکانی بکات تا بەگژ ئیسرائیلیاندا بکەن.

بێگوومان ئەو لێدوانەی ڕێبەرانی باڵای حەماس ناتوانن ڕویی ڕەش و قێزەونی تاران وەك ناوەندی فیتنە و کردەوەی تیرۆریستی و شڵژانی ناوچەی سپی بکەنەوە و لە پیلان گێری ئەو هێرشەی بخەنە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەیی ئێران ، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان مەبەستی خۆشترکردنی ناکۆکیەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەردانی عێراق و لوبنان دەکات و بڕیارە لە گەڵ گروپە چەکدارەکانی سەربەتاران کۆبێتەوە و هانیان بدات بڕۆن بە دژی تەلەڤی و پشتیووانی لە حەماس بەرەیەکی نوێی شەڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی تەرکیزی شتڕاتیژی سەربازی و هێرشەکانی ئیسرائیل دابەش و بەربڵاو بکەن و نەتوانێت زیانی گەورە لە غەززەدا بە هێزە چەکدارەکانی حەماس بگەیەنێت و بیان کاتە دەرەوە.

دوور خستنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، بە شکانی گەورەی ئێران تەواو دەبێ و ئیدی ئەوکات ئەو ڕاستیە دەسەلمێت کە ڕێژیمی ئێران ئەو توانا و بوێریەی نیە ڕاستەخۆ بچێتە شەڕی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی بەرەی ڕۆژئاوا دەمێکە زۆریان لە ئێران لە دڵیدا راگرتووە و چاوەڕوانی دەرفەتی گونجاودەکەن کە بەدەری دیکتاتۆرەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بەرن.

تاران خۆی سەرچاوەی ئەو فیتنەیەبووە و بێگوومان ئەگەر ئەو وڵاتەش ڕازی نەبێت، ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرەو پێش ناچێت.

بەڵام ئەوەی جەوهەری باسەکەیە، یەك راست ئەوەیە کە چ شەڕ و چ ئاشتی لە دۆخی ئێستای تاران دووچاری بووە، هەر بەزیانی دەبێ و کارێکی نەکردووە، بە ڕێگایەكدا سەقامگیری سیاسی وڵاتەکەیان لە مەترسی هێرشی دەرەکەی بە دوور بگرن.

دەسەڵاتی ئێران زۆر زیرەکانە و بۆ جارێکی دیکە شەڕ و کاولکاری وەك دوورەدیمەنی ستڕاتیژی سیاسی نوێ خستەوە بەردەرگای وڵاتانی عەڕەبی، لە کاتێکدا دونیایی عەڕەب هەوڵی باشکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکوومەتی ئیسرائیل دەدا و لەو بارەوە بەباشی چووبوونە پێش و گەشەکردنێکی فروانی بازرگانی و ئابووری دەستی پیکردبوو.

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و لوبنان، هاندانی گروپە شیعەچەکدارەکانی نزیك لە وڵاتەکەیانە، کە بڕۆن بەشداری شەڕبکەن و ڕێگری لە پێشڕەوەیەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ نێو غەززەی بکەن و نەهێڵن هێزەکانی حەماس شار بەدەر بکرێن.

دیارە حکوومەتی تەلەڤی جگە لەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەستیان ئازاد و ئاواڵە کردووە بەتەواوی مەترسی حەماس لە سەرخەڵك و ئاشایشی نەتەوەیی دووربخاتەوە و بەجۆرێك ئەو گرۆپە لاواز و بێ هێز بکات، کە جارێکی دیکە هێرشێکی لەو جۆرە و بە هاوکاری و پشتیووانی دەرەکی نەتوانێ بکاتەوە سەر ئیسرائیل.

ئێران و دەسەڵاستەکەی سەریان لەشەڕ و کاولکاری دەخوڕێ و هەوڵدەدەن دوژمنایەتی نێوان فەلەتنیەکان و ئیسرائیل یەکان زیاتر قووڵبێتەوە و ئاسۆی ڕێککەتوون و پێکەوە هەلکردنیان لێ تێكبدەن و دەرفەتی ئاشتی و پێکەوە هەڵکردنیان لی ببڕێت.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەردانی بۆ بەغدا و لوبنان تاوتوێکردنی شەڕیی نێوان بزووتنەوەی چەکداری حەماس و ئیسرائیل دەبێ و بەدڵنیایەوە ئەو سەردانە و دیدارەی نوێنەری بڕیاری سیاسی و سەربازی ئێران لە گەڵ دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتە بۆ خێر و ئاشتی نیە و هاندانیانە بڕۆن بەشداری شەڕبکەن بۆ پشتیووانی لە برا فەلەستینیەکانیان.

بەدڵنیایەوە خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆری پرسی ئاشتی و چارەسەرکردنی گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لە نێو دونیای عەڕەىدا زۆر بەباشی لەوەی تێگەیشتوون کە هەوڵەکانی ئێران لە بەرژەوەندییان دانیە و بە دوایی ڕێگا و بژرادەی ترەوەن کە لە دەرەوەی کەڵاوەکێشیەکانی تاران بێت و خۆیان لەو کێشەیە ڕزگار بکەن و پەیوەندییەکانیان لە پێناوی ئاشتی بەکار بێنن.

بەگوێرەی زۆر سەرچاوەی هەواڵگری عەڕەبی و ڕۆژئاوایی، هەتا فەلەستینیەکانیش تۆڕە و نیگەرانن لەو هیڕشەی حەماس بە هاندانی تاران کردی و ئەو کاولکاریەی بەدیاری بۆ گەلەکەیان هێنا.

محەممەد سلێمانی

18.10.2023