گه‌رمه‌شین بۆ سه‌رده‌شتی شیمیالێدراو. نووسینی: حاجی حسێن‌حداد
ڕێکه‌وتی 9/4/1366 نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی(حدكا) له گوندی وێرانكراوی «ده‌شتێو»ی پشده‌ر« گه‌رمه‌شین بۆ سه‌رده‌شتی شیمیالێدراو» .
نووسینی: حاجی حسێن‌حداد
هاوڕێیان قه‌ت مه‌كه‌ن لۆمه‌م كه ده‌گریــم
ئه‌من بۆ شــاری وا شـۆخم چۆن نه‌گــریم
من دیتوومـــه شــار بگــری بـۆ نـاودارێ
ده‌بـێ چۆن بـێ گـریان بـۆ ته‌رمی شـارێ
ئه‌مــه هـــاوین نی‌یه عه‌ینـی زستــانــه
بـه‌فـرانبـاره، بـا كــووته،ڕێبــه‌ندانــه
شه‌ختـه‌ی شیمیا كه‌دای له به‌ژنی شــاری
ته‌می‌مـه‌رگ بوو به سه‌ر شـاردا ده‌بـاری
سـه‌رچاوه‌ی كانیێ حۆریانی ســاڵانـم
مـزگـه‌وت و خـانه‌قـا و ته‌كیه‌ی جارانـم
به شیمیـایی ڕه‌نگ‌وڕوویان بـزڕكـــاند
میوان و خانه‌خـوێ خوێنیان ده‌چركـاند
كـۆنه قـه‌سسابخـانه‌ی سـاواكی جـ‌ـاران
كــه ئێستا وه‌ك ئـوتێلی‌شـاری تــاران
هــه‌ر وه‌ك جـ‌ـاران جێ‌ژوانی زۆر و بـۆره
ئێستاكـه‌ش لێی میوانن سـۆره‌وتـۆره
خــاوه‌ن ئــوتێــل بــۆ دینـــارێ، دۆڵارێ ب
ـه پێخـاوسی له سێ‌قـات دێته خـوارێ
لــه ئوتێـــل دا هــه‌یـه، ئی وایـه مـه‌ستــه
كه‌س پێی ناڵێ، دره‌نگـه مـه‌ستـه هه‌ستـه
هه‌ر له‌و مه‌ستانه دووانی زمان به هــاوار
سیخوڕی به‌عس بون له ناو شار و له بازاڕ
خـه‌بـه‌ری (موئته‌مه‌ر)یان دا به خوێنخوار
ته‌یاره‌ی به‌عس هه‌ڵیكوتایه بۆ سه رشار
به شیمیـایی ڕشــاندی كــووچـه‌و بـازاڕ
داسی مه‌رگی خسته ناو خه‌ڵكی هــه‌ژار
كردیه دۆزه‌خ ڕاست و چه‌پ و سـه‌رو خوار
شه‌هید كه‌وتن له خه‌ڵكی‌شار بێ ئه‌ژمـار
منــاڵی وا لــه لانك دا بــه‌ر كــــه‌وتبــوو
هــه‌تا دایك پێی زانی گیــانی ده‌رچــوو
كیــژی ناسك، لاوی ســادده‌ی بـه سیمــا
له‌وێ كه‌وتن، وه‌ك‌خه‌ڵكی هێڕۆشیمـــا
هـه‌تا خوشكـی گــه‌یشته تـه‌رمـی كـاكـی
كـاكی بێ گیـان وه‌ك خوشكی ناكـازاكی
سه‌رده‌شت بۆته قه‌سابخانه‌ی زوحاكــی
سووتا وه‌ك هێـڕۆشیما و ناكـــازاكـی
دایك كــۆرپـه‌ی نه‌مــاوه كــۆرپه، داكـی
برا بـۆ خـوشكی ده‌گری خوشك بۆ كـاكی
باوك جـه‌رگـی بـڕا بـۆ كــوڕی بـه كــــاری
بـۆ جێگــر و دڵ‌سـۆزی بۆ كــاروبــاری
پێـرار و پـارو ئـه‌و ســـاڵ هـه‌ر پــه‌شێـوم
قــوڕی ئـــاران و زۆزانـــان ده‌پێــــوم
ڕۆژئـاوای پێــری ئاسـۆ ڕه‌نگی‌خوێن بوو
شـه‌و و شه‌وگاره‌كه‌ی زۆر دڵتـه‌زێن بوو
له خه‌وما دیتم سه‌رده‌شت مـاتی‌مـات بوو
ڕۆژی ڕۆژگاری دوێنێ‌ی كـاره‌سات بوو
سه‌به‌ب كارت سه‌رده‌شت یاخوا به‌كـه‌م بێ
لــه دونیـا دا به‌شی ده‌رد و مـاتــه‌م بــێ
هه‌ر كه‌س خۆش‌حاڵه به‌م ده‌رد و جه‌خـاره
به خـه‌نجــه‌ر جـه‌رگـی بكـرێ پاره‌پاره
ئـه‌من چبكـه‌م؟ كـه هیچم له ده‌ست نـایـه‌ت
لـه بـه‌ر ناڵین شیعری ئاڵـم بـۆ نایـه‌ت
ئـه‌من چیدی ناگـریم تۆش مه‌گـری كـاكـه
بـۆ ئـه‌م ده‌رده وه‌دۆزین چـارێ چـاكــه
ئه‌من ئیتـر ناگـریم! تـۆش‌به‌سیـــه دایــه
خــرمــانی شین‌وگــریان هه‌ر به‌ڵایــه
كـوڕم مه‌گــرین،كچـم مه‌گـرین بێ كـه‌ڵكـه
هـه‌تا یه‌كتــر نه‌گـرێ، گشتی ئه‌و خه‌ڵكه
گـه‌لی كـورد هـه‌ر به ژێـر ده‌ستی ده‌مێنـێ
بـه ژینی نه‌گبـه‌تی و پــه‌ستـی ده‌مێنـێ
فـارس و تـورك وعـه‌ڕه‌ب ده‌ده‌ن ئـازاری
تا یه‌ك نه‌گرین قه‌ت ناگه‌ین به ڕزگاری
بـۆ ئـه‌م پـه‌نده،كێ جـه‌رگی دێشێ، بێشێ
كه دار هـۆره‌ی له‌خۆی بوو هه‌ر ده‌قڵیشێ
كــه شــارم دێتـه بــه‌ر نیگــام ده‌نـاڵـــم
كـــه دێنه بـه‌رچـاوم ئـامـۆزا و خـــاڵـم
كــه خــوشك و بـــرا و بــرازا دێنـه یــادم
ده‌گـــاتـه چه‌رخی گـه‌ردوون گـاز و دادم
كـه گــه‌نجـانی ئه‌و شـاره كـه‌وتنه زاری
فـرمێسكی خـوێن له چــاوی من ده‌باری
كــه پیران و لاوانی گیـان له ده‌ستچــوو
هاتنه ڕیزی شـه‌هیدی هه‌ر ده‌م زینـدوو
ئـه‌من كـوڵ گــرتمی گـڕ كـــه‌وته نـاخــم
ڕه‌ش داگیـرســا ده‌وروپشت و قه‌راخـم
ده‌مێكــه من سـه‌نـا بێژی گـــوڵ و باخـم
ئـه‌من شینگێـــڕی لاوی شــار و شــاخـم
بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن، شاسوار، پێشمـه‌رگه
په‌سن بێژێكی،سوار چــاك و په‌رداخـم
هه‌ر ده‌م بوو‌مه شین‌گێڕی، گــوند و شـاری
لــه نـاچـاری ئـه‌سرینی من ده‌بـــاری
دڵــم هێـــلانه‌ی ده‌ردی دڵ تـــــه‌زێنــــه
جـه‌رگــم بـه‌م ده‌رده‌وه پـڕ زام و خوێنـه
وه‌كوو ئاسۆس ڕووخێندرا بێ به سه‌رمـا
له عه‌ربه‌ت كڵپه‌ی گڕڕ كرا بێ به به‌رما
منی كـۆست‌كـه‌وتـه، به‌و ده‌رده ته‌پیـــوم
ویشك بوووم له جێگای‌خۆم مـه‌ییـوم
ئـه‌من چ‌بكـــه‌م لـه‌غــه‌یری داد و گـــریان
له‌و گـه‌رمێنه سووتام به سۆزی زریـان
لــه غــه‌م خــانــه‌ی دڵـم شــادی تــۆراوه
شــه‌و وڕۆژ، كـات‌وسـاتـم لێ گـــۆڕاوه
سـه‌رتا پـای ده‌فتـه‌ری كـۆنم به سـه‌ر كـرد
پـاكـی لاوانـدنـه‌وه و ســۆز و زووخـاوه
نـه‌مــدی شیعـرێك تــه‌ڕو پـاراو و دڵگیــر
دڵ هـه‌ر فـه‌رهــاده و بۆ شیرین گـریاوه
ئه‌من چبكه‌م بۆ سه‌رده‌شت چم له‌ده‌ست دێ
لـه غـه‌یری خوا، سکـاڵا به‌رمه به‌ركــێ
چ‌ڕه‌نگــێ بــوو بــۆ ئـه‌م شـاره ڕژانـدیـان
چ‌گورزێ بوو له ئه‌م شـاره وه‌شاندیان
ئه‌گــه‌ر جه‌ژنـه، ئه‌گـه‌ر شاییـه و لۆغـانه
بـه‌شی سه‌رده‌شت هه‌ر تۆ‌پ و بۆمبارانه
زارۆك‌و پیــر و جــــوانی دڵ بــه‌خــوێنـن
لاوكــی ئازار و شین‌و خــه‌م ده‌خــوێنن
شــه‌وی نــــه‌ورۆز و میعــراج و بـــه‌راتـێ
ڕه‌مــه‌زان و قـوربان لـه جیات خه‌ڵاتێ
ژینـۆســایدی (ته‌زار) و شـــا و خــومـه‌ینی
سه‌ددامی كوردكوژیش بۆمبیان‌ده‌داتێ
ده‌یـان جـار له‌م ناوچــه‌ی داوه به نـاپـاڵم
بۆ گا‌و و گه‌ردوونیش كێمیای ده‌بـاتێ
بـه شــه‌ڕ هــاتنی میــوانی نـاسپـاسیــان
به جاسووسی نه‌فام و كه‌س نه‌ناسیان
له جیـات پاسدار خـه‌ڵكـی‌شاری ده‌كـوژن
ئه‌مه‌ش تیرۆریزمه لای گشت سیاسیان
به ئـاوری خانه‌خوێ و خـوێ‌ی ئه‌و میوانه
بـوو بـه هێـڕۆشیما ئه‌و شـاره جـوانه
ســــه‌دان لاو و پیــــــرو منــــداڵ و زارۆك
بۆ به‌دبه‌ختی كرانه‌په‌ندی زه‌مانه؟!…
بۆ نۆزده یه‌مین ساڵیادی شێمیابارانی شاری«سه‌رده‌شت»
نووسینی: حاجی حسێن‌حداد
له وه‌ڵاتی نۆڕوێژ7/4/1385