” ژیان دوای ئەزموونی نیزیک بە مردن”؛ وەرگێرانی: عەلی شەخسی

ژیان، دوای ئەوەی لە مردن گەراویەوە ٢

ئەگەر لەنەکاو تەواوی ژیانت وەک فیلمێک لەبەر چاوانت تێپەرێلەوەی کە دیبینی هەست بە شادمانی دەکەیت؟ یان پەشیمانی؟

بی بی سی دەگەڵ دوو نوسەر کە ئەزموونی نیزیک بە مردنیان هەبووە وتوێژی کردووە، ئەوان باس لە ئەزموونی خۆیان دەکەن،ئەزمونگەلێک کە بۆتە هۆکاری گۆڕانی روانگەیان لە سەر ژیان . چۆنیەتی گۆڕانکاریەکە بە شێوەی، ئاشکرا و لە نەکاو نەبووە. ئەوان،هەنگاو بە هەنگاو توانیویانە تێروانینی نوێیان لەسەر خۆیان هەبێ و فێر بوون لە “ژیانی نوێیان” دا  شادمانتر و سەرحالتر بژین.

جۆرجینا ئاسکال، نوسەری کتێبی( پەشیمان بوونەوەکانی مەرگ وچیرۆکەکانی چۆن ژیانکردن) و تانیا شادریک، نووسەری (شەفای مەرگ) ئەزموونەکانی نیزیک لە مەرگی خۆیان دەگەڵ ئێمە باس دەکەن و بە ئێمە دەڵێن چۆن دەتوانین ژیانی خۆمان بگۆرین و شادتربژین.

بەسەرهاتی جۆرجینا

جۆرجینا لە تەمەنی ٣٧ ساڵی دا توشی سکپری لە دەرەوەی رەحمیبوو، دوای ئەوەی پزیشکەکانی پێیان گووت کە رەنگە گیانی خۆی لە لەسەر دابنێ، جۆرجینا بۆ ئەوەی زیاتر بزانێ بە خۆشی و شادمانیژیان کردن چۆنە، پەیوەندی گرت بە چەند لەو کەسانەی کە ئەزموونی هاوشێوەیان هەبوە یان لە مردن گەراونەتەوە.

جۆرجینا دەڵێ “من هەستم پێدەکرد لەبەینی رابردوو و داهاتوو دا گیرم خواردووە، تێگەیشتم کە دەبێت گۆرانکاریک لە ژیانم دا پێک بێنم. بەڵام سەرلێشێواو بووم، نەمدەتوانی بگۆرێم و ئەم شێوە ژیانە چەند ساڵێک بەردەوام بوو.”

ئەگەر چی من نەمدەویست یەکسەرلە هاوسەرەکەم جیا ببمەوە، بەڵام هەستەم دەکرد کە دەبێ ئەم کارە بکەم، یان کارەکەم بگۆرم،کارگەلێگی زۆر هەبوو کە بە تەما بووم بیانکەم بەڵام دیار بوودەترسام ئەنجامیان بدەم، توانایی بریاردانم نەبوو و زۆرتر دەخۆم دا بووم. وەک دیارە و دەزانن، زۆرترین پەشیمان بوونەوەکانی ئێمەلە ژیان دا لە سەر بنەمای حەزو خواستی خەڵکانی ترە. ساڵانێک تێپەری تا توانیم خۆم لە دەست بیرکردنەوە لە رابردووم رزگار بکەم، نیگەرانی گەڵێک شت بووم کە نەمتوانیبوو بیانکەم یان نیگەرانی لە هێندێک شت کە بەنیاز بووم لە داهاتوو دا ئەنجامیان بدەم.سەرئەنجام توانیم ئەو کیشەو فکرانەی کە ئازارم دەدن بدۆزمەوە و بەرەنگاریان ببمەوە.

بەسەرهاتی تانیا

تانیا لە تەمەنی ٣٣ ساڵی بە هۆی خوێنرێژی دوای منداڵ بوون، تا سەرهەدی مردن رۆیی. دوای بەهۆش هاتنەوەی لە کۆما، لە “ژیانی نویی” دا بریاری دا بە شێوەیکی تر بژیت.

تانیا ئاوا دەگیریتەوە، “هەموو شتێک لە نەکاو رووی دا. هەر ئەورۆژەی لە نەخۆشخانە ئیزن درام خوێنرێژیەکەم دەستی پێکرد. بە باشی هەستم پێکرد کە لە ئانوساتی مردن دام، ئەم هەستە بۆمن راتەکاندنێکی گەورە بوو. هەستم بە پەشیمان بوونەوە دەکردسەبارەت بە هەموو ئەو ترس و نیگەرانیانەی کە لە “ژیانی یەکەمم”  واتە پێش ئەم رووداوە ترسناکە هەمبوو. من توانیبووم خۆم بگەینمە زانکۆ و لە پلەکانی خوێندن دا سەرکەوتوو بم، ئەگەر چێ دیار بوودەستکەوتەکانی خوێندنم منی سەرکەوتوو دەردەخست، بەڵام من هەموو کات خۆم بە کەم دەزانی، رەنگبی لەبەر ئەوی من منداڵی خێزانێکی کەم داهاتی کرێکاری بووم، یان شتگەلی لەم بابەتە، بەهەر حاڵ، بۆیە هەنگاوی یەکەمم دوای لە کۆما دەرچوون ئەوە بوو کە دەبی گۆرانکاری بنەرەتی لە ژیانی داهاتووم دا پێک بێنم.”

تانیا و جۆرجینا ئەزموونەکانی دووبارە ژیانەوەی خۆیان کە باشتر و شادترە لە چەند خاڵێک دا ئاوا بۆ ئێمە باس دەکەن:

١-سەبارەت بە خواستەکانی ژیانت راستگۆ بە

جۆرجینا دەڵێت: ژیانی کۆمەڵایەتی ئێمە لە چەند لکێک پێک هاتووە: خێزان، کار، عیشق، دۆست و ئاشنایان، بەڵام ئەو خواست و ئارزوانەی کە هەتن یان دەتهەوێن بە تێپەر بوونی زەمەن گۆرانکاریان بەسەردا دێت. کەوابوو ئاوا باشترە کە ماوە ماوەپێداهاتنەوە بە کارو کردەوەکانی رابووردووی خۆمان دا بکەین،نەرمی بنوێنین لە شل یان توند کردنی ئەو پەیوەندیانەی کە ئێمەنیگەران یان ئازار دەدەن، لە هەمان کات دا گرینگی بەو شتگەلانەبدەین کە شادمانمان دەکات.”

تانیا دەڵێت: ” ئەو رووداوانەی لەنەکاو دێنە پێش و دەبنە هۆی راچلەکین و هۆشیاربوونەوەمان، راست لە کاتیک دا کە کەمتر لە هەر جارێک هەست بە ئارامی و ئاسوودەی دەکەین، چ جەستەیی وچ دەروونی یان بواری ماڵی، لەو کاتانە دا پەشیمانیگەلێکی بە ئێشو ئازار توشمان دەێت سەبارەت بە رابردوومان، هەستێکی سەیریسەرکێشی تەجروبە دەکەین و بریار دەدەین گۆرانکاری بنەرەتی بە شێوەی ژیانمان دا بێنین. هەر بۆیە گرینگە گوێ بگرن لە نەدای دەروونان، بەبێ ئەوەی پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی وەڵام یانبریاردانی گۆرانکاری لە چەندی و چۆنی ژیان لە داهاتوو دا.

٢-کارێک کە دەبێ ئەمرۆ بیکەین  مەی خنە سبەی

جۆرجینا دەڵێت: “هەمووی ئێمە دەبێ بۆ داهاتوومان بەرنامە دابرێژین و پلانمان هەبێت بەڵام نابێ هێندە زۆر سەرقاڵی بەرنامەکانمان بین کە ژیانی ئێستامان یان ئەو شتەی کە دەبێ ئێستا هەمان بێت لە بیر بکەین. وەک سەفەر کردن، سەردانی دۆست و برادەر، یان خۆ خەریک کردن بە شتگەلی نوێ، یانیش دەستپێکردن بە کەسب وکاری تازە. دەبێ ئەمە بزانین کە بێ مانا دەبێت راوەستین تا کاتێکی باشترمان دەست دەکەوێت بۆ ژیانی خۆش و بەلەزەتر، دەبێت لە هەر هەلێک کەڵک وەرگرین بۆ ژیانی شاد وئارام و گرینگە و نابێ خۆشی ژیانی ئەمرۆ لە دەستی بدەین.

تانیا دەڵێت:  ژیانێکی تازە دەست پێبکەن و بە ئارامی بەرەوپێش برۆن هەوڵ بدەن کە تاکە رێپیشاندەرتان خەون و ئارزوەکانتان بێت.ئەمە بزانن هیچ شوێنێکی دیاری کراو بوونی نیە هەتا پێی بگەن،بەڵام دیارە ژیان و درێژەدانی رێگاکەی بەهای ئەوەی هەیە کە لێیبەردەوام بیت، دەگەڵ ئەوەش دا دەبێت لە درێژەدانی ژیان دا توانایی گۆرانت هەبێت، چونکە ناتوانین ئێمە لە ئێستاوە بەرنامە دابرێژین بۆ گۆرانکاریکانی ژیانمان لە داهاتوو دا.

٣-هەوڵی گۆرینی رابردووتان مەدەن

جورجینا دەڵێت: هێندێک جار بریارگەلێک دەدەین بۆ چاکردنەوەیرابردوو: ئەگەر لە بنەماڵەیەکی هەژار هاتبیتە دنیا ئەوە کار و کاسبیو داهاتی مادی دەبێتە یەکێک لە ئامانجە بنەرەتیەکانی توو، خۆئەگەر دایوباب سەبارەت بە تۆ سۆز و خوشەویستیان نیشان نەدابێ ئەوە تۆ بە درێژای ژیان بەدوای وەرگرتنی سۆز و عاتیفە دای لە دەوروبەرت. کەس ئێمە ناتوانی رابووردوو بگۆرێ. تەنیا کارێک کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە ژیانێکی ئاروزمەندانە کە حەزمان لێیە ئێستا بۆخۆمان دەستەبەر بکەین رابووردوو بە رابووردوو بسپێرن.

٤-چەندی دەتوانی کات بە خۆت بدە

تانیا دەڵێت: ژیانی ئێمە پریە لە حەزوخواستێ  و دەمانهيوێت بە پەلە و زوو پێیان بگەین، بۆ وێنە کێشی لەشمان لە مانگێک دا کەم کەینەوە یان فێری بەهرەیەکی تازە بین لە چەند حەفتە دا، بەڵام روونە کە دەبێت ئەمە بزانین گۆرانکاریە بەرچاو و دڵخۆشکەرەکان لەبەرنامە درێژخایانەکاندا چاکتر بەدی دێن.”

کۆرسە درێژخایانە فێرکاریەکان زۆرتر چەند ساڵین، بۆچی بۆ گەیشتن بە خەونە بەرزەکانمان ئەوندە کات تەرخان ناکەین؟ و تا گەیشتن بە ئامانجەکەمان بەردەوام نابین؟ لە خۆتان ببرسن ئەگەر زەمانەتی ئەوەت بکەن کە لە ماوەی دە ساڵ یا زیاتر لە کارێک داشارەزایی چاک و تەواو بەدەست دێنی ئەوە چ کارێک دەست پێ دەکەی یان خۆ ئایا هەر لێی بەردەوام دەبیت؟

٥- بەدوای ئەزموونگەلی تازەوە بن

جۆرجینا دەڵێت: “لەجێی خۆ مانەوە و دووبارە کردنەوەی ژیانئاسانە وەک ئەو کارانەی هەردەم دەیانکەی یان ئەو جێگایانەی هەر جار دەچێت. تەجرووبە کردنی شتگەلی تازە، چوونەجێگای نوێ، ئاشنا بوون بە خەڵکانی جیاواز و نوێ، لە پێویستیەکانی ژیانن. ئەگەر ئەمە نەکەن دنیای ژیانتان بچووکتر دەبێتەوە.”

تانیا دەڵێت: “ وایدانێ لە نەکاو دراو و کاتی باشت لە  بەر دەست دەکەوی بۆ ژیانێکی تازە و جیاواز، بەڵام ئەگەر توو لەو شێوە کەسانە نەبی کە بەدوای ژیانی تازەوە بیت  تەنیا کار و ماڵ نەبێت، چۆن دەتوانیت هۆکار بۆ درێژەدانی ژیان نوێ بدۆزیەوە؟

لیستێک لە سەد ئیش و کار کە حەزت لێیانە بنوسەوە. لە کاری سادەی رۆژانەرا بگرە هەتا ئامانجی گەورەتر، رەنگە رۆژ وحەفتەگەلێکی پێوە خەریک بیت. بەڵام بێگوومان لە کۆتایدا بە ئەوەی گرینگ و لەزەت بەخشە دەگەیت و بەرچاو روونیت بۆ ژیان زیاتر دەبێت.

٦- دۆزینەوەی عیشق و خۆشەویستی

جۆرجینا دەڵێت: “ نەک تەنیا عیشق ودڵداری، بەڵکو خۆشەویستی خێزانەکەت، برادەرانت و هەروەها خۆشەویستنی دەروونی خۆتپێویستی ژیانن. بەداخەوە ئێمە قەدری  ئەو عیشق و خۆشەویستیەی کە هەیە و لەبەردەست دایە ناگرین. پێویستە ئەمە بزانین  سۆزداری و خۆشویستن  لە بەرزترین کارگەلێکە کە دەبێتە هۆکاری شاد بوون و رازی بوونمان لە ژیانی رۆژانەمان دا.

٧-  گوێ مەدەنە خەڵکی تر چۆن بیردەکەنەوە و چ دەڵێنسەبارەت بە ئێوە

تانیا دەڵێت: “گوێ مەدەنە ئەو چەند کەسە کە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بابەت و کاری تۆیان بە دڵە یان ئەتوویان پێ باشیان خەرابە. نیگەرانی ئەمەش مەبە کە کەسانی دەوروبەرت حەزیان لە گۆرانکاری و فکری نوێت نیە یان تێت ناگەن. گۆرانکاری نوێ وراستەقینە کە هەرکەسێک لە خۆی دا بیکات پێویستی دەروونیخۆیەتی بۆ ئەوەی لە گۆرانی تازە و نوێ دا بەردەوام بیت خۆتمەبوێر لە چوونە ئاهەنگان یان خۆ مەدزەوە لە چوونە بۆنەکان بە هۆکاری ئەوەی کە لەش و لاری جوان و رێک و پێکت نیە یان هەر هۆکارێکیتری لەم بابەتە. لە کۆتایی دا دەڵێم: لە سەرە مەرگ دا زۆرترین پەشیمانبوونەوە لەو شتانە دادەبێ کە بەراستی حەزمان لێبووە بەڵام بە هەر هۆکارێک نەمان کردووە.

ئەوەی کە دەتان هەوێت و بەلاتانەوە گرینگە چ بەشێوەی ئونلاین چ لە کۆر و کۆبوونەوەکاندا باس بکەن. بێگوومان بە باسکردن و نیشاندانی توانایەکانی خۆتان رەنگ بیت دەستە و گروپی هاورێ وهاوبیر کە پێویستیت پێن زیاتر ببن