لە سەر تێکۆشانی سایتی گیاڕەنگ! سوغرا حەیدەری و جەعفەر حامیدی

لە سەر تێکۆشانی سایتی گیاڕەنگ! سوغرا حەیدەری و جەعفەر حامیدی

دووھاوڕێی تێکۆشەر: ‘ کاک حەمەرەسووڵ کەریمی و، دادە شلێر حەسەنپور ‘، بە نیشاندانی توانایی مێدیایی و ھەوڵی بێوچانی خۆیان، ئەرکی بەڕۆژکردنەوە، دێزاینکردن و، گەشەپێدانی ناوەرۆکی سایتەکەیان بە ئەستۆوە بووە!

ئەو ماوە دوور و درێژە تەمەنی سروشتیی وەچەیەکی کۆمەڵی مرۆڤایەتی یە!

سایتی گیاڕەنگ ‘ھەر چەند ئێمە زۆر بە کەمی بەرھەمی نووسراومان بۆ ناردووە، بەڵام خوێنەرێکی چالاکی سایتەکە بووین’! لە سەر بنەمای ئەزموونی کەسی؛ بە دڵنیایی دەتوانین بڵێین کە سایتەکە: خاوەن وەزن، دڵڕاگر، مەتین و، پڕۆفیشیۆناڵ ئەرکەکانی رۆژنامەوانی خۆی بە ئەنجام گەیاندووە!

سایتی گیاڕەنگ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئۆنلاینی بۆ گەیاندنی: ھەواڵ، زانیاریی، ھاوخەمیی شین و، گەیاندنیی شادی بە کۆمەڵانی خوێنەری خۆی بووە!

داوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سایتەکە دەکەین!

دڵسۆزانتان

سوغرا حەیدەری و جەعفەر حامیدی