شێعری “گورگ” یان “گورگی دەروون”

شێعری “گورگ” یان “گورگی دەروون” لە شیعرە بەناوبانگەکانی فەرەیدوونی موشیرییە. چەند وەرگێڕانی بۆ کوردی هەیە. دوایینیان ئەم وەرگێڕانەیە کە دۆستی هێژام کاک ناسری حەقیقی کردوویە بە کوردی.
گورگ
شیعری : فریدون مشیری
ناسری حەقیقی کردوویە بە کوردی
………………………………………

پێێ وتم زانایێ گورگێکی خەتەر
خۆی حەشارداوە لە ناو ناخی بەشەر

دوو بەرەی خێر و شەڕە پێکدا دەدا
رۆژ و شەو ئینسان و گورگی بێ ڕەزا

چاری ئەم گورگە نە شان و بازووە
خاوەنی ئەندێشە چاری کردووە

زۆر کەسی بێ هێز بەڵام خاوەن دەمار
گورگی کوشت و کردیە پەندی ڕۆژگار

هەن کەسانێکیش مل ئەستوور و قەوی
هان لەژێرچنگاڵی گورگیان سەر نەوی

هەرکە پشتی گورگی خۆی دابێ لەخاک
وردەوردە دێ و دەبێتە پیاوی چاک

کێش کە دۆستیی گورگی ناخی خۆی دەکا
هەرشتێ گورگ بیهەوێ ئەو بۆی دەکا

تۆ کە دۆڕاندت بەگورگی دەمدەمی
تۆ هەمان گورگی بەڕوالەت ئادەمی

تاکوو گەنجی بیکوژە گورگی دەروون
پێش ئەوەی پیربێ لەگەڵتا و، تۆ زەبوون

گەربەپیری تۆ وەکوو شێر بی برا
پێت عیلاج نابێ و تەنێ کاڵەت دڕا

ئەوکەسانەی بەد دڵ و ئەهلی شەڕن
گورگەکانیان ڕێنوێن و ڕێبەرن

گەر بەشەر بەدبەخت و بێ چارەسەرن
گورگە هەم سەرکردەن و هەم هاندەرن

گەر ستەمکار گشتی هاوماڵی یەکن
گورگەکانیان دۆست و ئاواڵی یەکن

گورگەکان وێکڕان و ئینسان لێک جیان
ئێستە زانیت بۆ خەڵک لەو حاڵەدان؟
………………………………………

٩ی دیسامبری ٢٠١٨
وێستڕۆس
شیعرە فارسییەکە

……………………..
گرگ
گفت دانایى که گرگى خیره سر
هست پنهان در نهاد هر بشر
لاجرم جارى است پیکارى بزرگ
روز و شب مابین این انسان و گرگ
زور بازو چارەی این گرگ نیست
صاحب اندیشه داند چاره چیست
اى بسا انسان رنجور و پریش
سخت پیچیده گلوى گرگ خویش
اى بسا زور آفرین مردِ دلیر
مانده در چنگال گرگ خود اسیر
هرکه گرگش را دراندازد به خاک
رفته رفته مى‌شود انسان پاک
هرکه با گرگش مدارا مى‌کند
خلق و خوى گرگ پیدا مى‌کند
هرکه از گرگش خورد دائم شکست
گرچه انسان مى‌نماید، گرگ هست
در جوانى جان گرگت را بگیر
واى اگر این گرگ گردد با تو پیر
روز پیرى گرکه باشى همچو شیر
ناتوانى در مصاف گرگ پیر
اینکه مردم یکدگر را مى‌درند
گرگهاشان رهنما و رهبرند
اینکه انسان هست این سان دردمند
گرگها فرمان روایى مى‌کنند
این ستمکاران که با هم همرهند
گرگهاشان آشنایان همند
گرگها همراه و انسانها غریب
با که باید گفت این حال عجیب
فریدون مشیری

 

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت