نامه‌یه‌کی کراوه بۆ کاک حوسێن په‌یره‌وان
هاوڕێم: له‌ناو گیانداراندا مرۆڤ وا بار هاتوه که پێکه‌وه بژی و پێکه‌وه کار بکا. ئێمه شتێکی کۆمه‌ڵایه‌تین و به شێوه‌یه‌ک وهرچهرخانمان به‌سه‌ردا هاتوه که بوونمان به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه. چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕبهرههمیش به‌مه پێناسه ده‌کری که خاوه‌ن ڕێبه‌ره – که خاوه‌ن هانده‌ره – که خاوه‌ن خۆیه‌تی – یا باشتر بڵێم که خاوه‌ن ڕێکخه‌ره.
هاوڕێم:
بێگوومان به‌ڕێزتان له کوردستان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆشه‌ویست ناوتان هه‌یه. وه‌ک که‌سێک که ژیانی مێرمنداڵی، ژیانی لاوی و ژیانی مامناوه‌ندی خۆتان له پێناو ئازادی کوردستاندا تێپه‌ڕ کردوه. بۆ زۆرکه‌س ڕه‌نگه ئه‌و ژیانه تاقه خه‌ون بێ، به‌ڵام بۆ به‌ڕێزتان ئه‌و ژیانه وه‌ک ئه‌رک بوه. پێتوابوه که ئه‌وه‌ی بۆ دایکی نیشتمان کردووته ئه‌رکی هه‌ر کوڕه کوردێکه – ئه‌رکی هه‌ر کیژه کوردێکه.
هاوڕێم:
من له‌مێژ ساڵه ده‌تناسم، به به‌رده‌وامیش ڕێزم بۆ که‌سایه‌تی سیاسی ئێوه بوه. به‌ڵام قه‌ت هێنده‌ی حه‌وت ڕۆژی ڕابردوو به که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێوه شانازیم نه‌کردوه. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا:
وه‌ک داڕبه‌ڕوو قایم بینیمی – وه‌ک چنار به‌رز بینیمی – وه‌ک گابه‌ردێكی سێبه‌ر خوڵقێن بینیمی؛
وه‌ک مه‌ڵهه‌م که ساڕێژکه‌ری برێنی – وه‌ک خۆر که ژیان به‌خشی – وه‌ک مانگ که هیوا نوێنی؛
وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی دیار که مناڵ باوه‌شی تۆی پێویست بوو، گه‌نج ڕێنوێنی تۆی پێوسیت بوو، پیاو و ژنیش هاوکاری تۆیان پێویست بوو.
زه‌ق دیار بوو: کارۆ سرته‌ی له گه‌ڵ ده‌کردی، ئاکار پرسی پێده‌کردی، شه‌هلا ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردی، چه‌کۆ سه‌ردانی ده‌کردی– کوڕه ده‌توانم بڵێم هه‌موو دانیشتوانی ئادڵاید هاوخه‌میان له گه‌ڵ ده‌کردی.
ڕاسته هه‌رچی له‌ده‌ستت هات کردت که کاک ڕه‌حمه‌تی بۆ نازێ و تابان و ماهان و ئارانی بێنیه‌وه – به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووی! وه‌ک ئه‌و عهمهڵیاتانهی سه‌رده‌می شاخ ده‌چوو که تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بووی. وه‌ک جاران بینیمی که هه‌رکات شکهستت ده‌خوارد لهسهڕڕا تێههڵدهجوویهوه.
له‌سه‌ر قه‌بران بینیمی؛ وه‌ک ڕێکخه‌ر به‌وپه‌ڕی رازاوهیهوه ڕه‌حمه‌تت ناشت:
که ئاڵای کوردستانت له سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ڕاخشاند بۆنی خۆشه‌ویستیم پێوه کردی؛
که به نوێنه‌ڕایه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی چه‌ند وته‌یه‌کت پێشکه‌ش کرد بۆنی ڕێبه‌ریم پێوه کردی؛
که له‌به‌ر ده‌رگای ساڵۆنه‌که، کۆمه‌ڵگات وه‌رده‌گرت بوونی گهورهییملێدهکردی.
هاوڕێم:
که کۆڕی ڕێزگرتن له ژیانی کاک ڕه‌حمه‌تی گیرا:
دیسان بینیمی که وه‌ک فیشه‌که شێته ههڵدهسووڕێی؛ هه‌ر جار په‌لاماری لایه‌کت ده‌دا. جارێک وێنه‌کانت ڕاست و چه‌پ ده‌کردن – جارێک مێزه‌که‌ت ده‌ڕازانده‌وه – جارێک بانگی هه‌واڵت ده‌کرد – جارێک مڵی هه‌ژارت ده‌گرت. تۆ پێتوابوو که که‌سی ڕه‌حمه‌تی – تۆ پێتوابوو که که‌سی نازێی – که بابه گه‌وره‌ی سێ یادگاریه‌کانی ڕه‌حمه‌تی – بڕوا بکه هه‌ر وه‌ک جاران، ده‌تکووت فه‌رمه‌نده هێزی گیاڕه‌نگی و پێشمه‌رگه‌یه‌کت له‌ده‌س داوه.
هاوڕێم:
له‌ناو ئێمه‌دا که‌متر باوه که کرده‌وه‌ی جوانی هاوڕێیانمان زه‌ق که‌ینه‌وه. به‌ڵام له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا کۆمه‌ڵگای ئادلاید ئه‌گه‌رچی که‌سایه‌تیه‌کی ڕازاوه‌ی خۆی له‌ده‌سدا، به‌ڵام به‌ڕێزتان نه‌تان هێشت که هیچکه‌س هه‌ست به بێکه‌سی بکا، نه‌تهێشت که بێڕێبهر بین.
هیوادارم که ته‌مه‌ن درێژ بی؛
هیوادارم که بێ وه‌ی بی؛
هیوادارم که بۆ ساڵیانی ساڵ خاوه‌ن سێبه‌ر بی.
هاوڕێت هیوا جه‌ڵدیانی 3/3/2019