هێرشی تێرۆریستی تورکیا. عوسمان کەوکەبیشاد
هێرشی تێرۆریستی تورکیا. عوسمان کەوکەبیشاد
تورکیا لە میژوی خۆیدا هەموو کات بەردەوام دژی ئازادی و سەربەرستی گەلی کورد و کوردستان بووە. هەر کاتێک لە هەر پارچەیەکی کوردستان قەوارەی سیاسی سەربەخۆی پێکهانەو، بە توندی بەرانگاری بووە و بە هەموو چەشنێک ویستوێتی تێکی بدات. ڕژێمی تورکیا و سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی سیاسی نێوان باشوری کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆ لە رۆژئاوایی کوردستانی پێ ناخۆشە و لە دڵی زۆر گرانە. بە دژی ئەو پەیوەندیە، تورکیا لە رێکەوتی ٥/٤/٢٠٢٣ ی زاینی بریاریدا کە گەشتە ئاسمانیەکانی نێودەوڵەتی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا راگریت. هەروەها رێگا بە گەشتی فرۆکەکانی وڵاتانی ئۆروپا لە فرۆکەخانەی سلێمانی را بە سەر ئاسمانی تورکیاوە نادرێت.
مەزڵوم کۆبانی فەرمەندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکرات، بە مەبەستی روبەرو بوونەوەی چەکدارانی داعش سەردانی سلێمانی کرد و لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی دژە تێرۆری سلێمانی لە رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٣ زاینی کۆ بۆوە. هەر لەو ئێوارەیەدا بە پلانی ئیدارەی سیخوری “میت” تورکیا هێرشی تێرۆریستی ئاسمانی بە درۆن کردە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەبەستی لە بەین برددنی مەزلۆم کوبانی و شاندی هاوکاری. بەڵام ئەو هێرشە خۆشبەختانە زەرەری گیانی نەبوو. ئەو هێرشە تێرۆریستەیە کاردانەوەی دەرەوە و ناوخۆی لێکەوتەوە. حیزبەکانی کوردستانی ئەو هێرەشەیان بە توندی مەحکوم و شەرمەزار کرد. وڵاتانی رۆژئاواش ئەو هێرشەیان مەحکوم کرد. وڵاتانی رۆژئاوا قەرزداری کوردن و داعشیان بۆ تێکشکاندن و قوربانی زۆریان داوە. کورد بۆ ئاسایەشی جیهان بە تایبەت وڵاتانی رۆژئاوا بە دژی داعش شەری کرد و نەدەبۆ هەرگیز چاکەی کوردیان لە بیر بچتەوە. بەرێز مەزڵوم کوبانی فەرمەندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکرات بە لێهاتوی و لێزانی و بوێرانە داعشی لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا تێکشکاند. هەر بۆیە دەبۆ وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا هەڵویستی توندیان بە دژی ئەو هێرشە هابایە، بە گەمارۆی سیاسی و ئابوری بۆ سەر رژێمی تورکیا خۆیان نیشان دابا.
تورکیا بەو هێرشە سەروەری خاکی باشوری کوردستانی پێشێل کردووە. هەوەها سنوری یاسای نێودەوڵەتی بەزاندوە. ئەو هێڕشە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایەشی باشوری کوردستانە. بەو هێرشە تێرۆریستی و ترسەنۆکانە و نەرەوایەی خۆی، تورکیا پێی وایە گەلی کورد دەترسێن و دەتۆقێنە، بەڵام بە پێچەوانە گەلی کورد هەستی بەرهەڵستی و بەرەنگاریان بە دژی داگیرکەرانی کوردستان زیاتر و پتەوتر دەبێت. تورکیا دەیهەوێت بە هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی مەدەنی و خزمەتگوزاری سلێمانی ئاشتی، ئاوەدانی، پێکەوەژیان و پەویوەندی کورد تێک بدات.
خەڵکی سلێمانی لە رێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٣ ی زاینی خۆپێشاندانیان بە دژی هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر فرۆکەخانەی سلێمانی کرد. ئەو هێرشە تێرۆریستیان بە توندی مەحکوم کرد.
تورکیا بەو هێرشە وا نیشان دەدات کە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە دژی داعش بێزارە و دەیهەوێت تێکی بدات. پەیوەندی باشوری کوردستان و رۆژئاوایی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ زاینی. ئەو پەیوەندیە لە سەر بنەمایەی نەتەوەی و مێژویی و بەرژەوەندی هاوبەشی کوردستانی پێکهاتوە.
زۆر جار هەوڵی تێرۆری مەزڵوم کوبانی فەرمەندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکرات لە لایەن رژێمی تورکیا دراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ئێستا سەرقاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بە هەر جۆرێک بێت دەیهەوێت، دووبارە وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژرادرێتەوە. هەر بە بۆنەوە دەیهەوێت ئاژاوە و شەڕ بخاتە ناو ناوچەکە و هێڕش بۆ کوردستان بەڕێ و بە دژی بەرژەوەندیەکانی کورد بەرهەڵست بێت، بۆ بە دەست هێنانی دەنگی زۆر لە هەڵبژاردندا. بەو شێوەیە دەیهەوێت وا نیشانی گەلی تورک بدات کە بۆ بەرژەوەندی گەلی تورک و یەک پارچەی تورکیا شەڕ لە گەڵ گەڵی کورد دەکات.