پڕشنگی هاوار . نووسینی: هاوار
پڕشنگی هاوار . نووسینی: هاوار
سەرچاوە ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٦٠ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ١٣٥٨ی هەتاوی
ئەوەی وریا ، بوێر ، ئازا و بە جەرگە
ئەوەی دوژمن لە ئاستی ناگرێ بەرگە
ئەوەی ئاگای لە دەردی نیشتمانە
ئەوەی پارێزەری پاوانی مانە
ئەوە کێیە؟ هەڵۆی سەرما و زەردە
ئەوە پێشمەرگەیە، مەردی نەبەردە
کە گیانی خۆی لە ڕێی گەلدا دەبەخشی
بە خوێنی ئاڵی کوردستان دەنەخشی
بژی پێشمەرگە، ئەی پڕشنگی ئاوات
بژی پێشمەرگەکەی حیزبی دێموکرات
گەلی کوردی هەمووی چاوی لە تۆیە
لە تۆوە نیشتمانم سەربەخۆیە
ژیانت بێ شکان و بێ بەدی بێ
بە ئاواتم کە ئاواتت وەدی بێ