پەیامی ژینۆ کەریمی لە ٢٢هەمین حەوتووی خۆپێشاندانەکانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی ژینۆ کەریمی لە ٢٢هەمین حەوتووی خۆپێشاندانەکانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران لە ڤانکۆڤێری کانادا
سڵاو هاوڕێیان بەخێربێن بۆ هەفتەیەکی تر
زۆر خۆشحاڵم بەوەی کە ڕاپەڕینەکان بە ڕێبەرایەتیی لاوانی ئێران و کوردستان و بەلووچستان و هەروەها ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری جیهان کاریگەرییان هەبووە. هەفتەی ڕابردوو چەند زیندانییەکی سیاسی لە کوردستان و ئێران ئازاد کران، لەوانە زارا محەممەدی.
زارا محەممەدی چالاکوانێکی کوردە کە بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردی سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. شەرمەزاری!

ئەو کچە لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن بی بی سی وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکان دەستنیشانکرا.
ئێستا ڕژیم لە دۆخێکی قەیراناویدایە. بەڵام، فریو مەخۆن. لە کاتێکدا بە ئازادکردنی چەند کەسێک هەوڵ دەدەن تووڕەیی خۆپیشاندەران دامركێتەوە، هاوكات بەردەوامیشن لە دەستگیرکردنی خەڵك و لە زیندانەكانیشدا ئەشكەنجەی دڕندانە هەر بەردەوامە.
هەموو ڕۆژێک ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و خۆپیشاندەران بە تۆمەتی بێ بنەما دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن، چونکە لە ئێران ئازادیی قسەکردن نییە. لە سەرووی ئەوەشەوە کورد و بەلووچ بە ڕێژەیەکی زۆر زیندانی دەکرێن. لە ماوەی دەستبەسەری و زیندانیكرانیاندا، هەموو مافێکی مرۆیی و مەدەنییان لێ زەوت دەکرێت. شەرمەزاری!
ئەم دەسەڵاتە چاکسازی هەڵناگرێت، دەبێت لاببرێت. هەر بۆیەش ناتوانین واز لە شەڕەکان بهێنین.
لە چەند شارێک خۆپیشاندان بەردەوامە. لە کوردستان، مەهاباد، سنە، جوانڕۆ، قوروە، و ئیلام.
لە ئێران، تاران، ئیسفەهان، شیراز، مەشهەد، ئەراک، کەراج، ئەهواز، عیزە، گونبود کاووز، هەموو هەینییەکیش لە بەلوچستان. شۆڕش بەهێزە، بەڵام پێویستیان بە هاوکاریی ئێمەیە.
بۆیە ئێمەی ڕەوەندی کورد، فارس، بەلووچ، تورکی و عەرەبی داوا لە دادگاکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکەین بڕیاری کۆتایی بدەن کە سوپای پاسداران وەک تیرۆریست بخەنە لیستی تیرۆرەوە و دیسانەوە داوا لە هەموو حکومەتە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیدا بپچڕێنن.
داوا لە سیاسەتمەدارانی کەنەدا دەکەین کە پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بکەن بەتایبەتیتر لەوانەی کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە. پێویستە بەردەوام بین لە فشارخستنە سەر ڕێژیمی ئیسلامی بۆ ئەوەی بتوانین شۆڕشێکی سەرکەوتوومان هەبێت و گیانی ئەو کەسانە ڕزگار بکەین کە لە پێناو دیموکراسیدا خەبات دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوەندی ئێرانیەکان لە دەرەوە ناتوانێت سەرکردە بۆ خەڵک لە نێوخۆ هەڵبژێرێت، ئەو خەڵکەی کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ خۆیان دەتوانن ڕێبەر دیاری بکەن. تەنها شتێک کە ئێمە لە دەرەوە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە دەنگی ئەوان بین و ویست و داواكانیان بە كۆڕ و كۆمەڵانی دنیا بگەیەنین.
بۆیە دەتوانین ئاوڕێک لە میساقی کەمترین داواکاریی سەندیکا سەربەخۆکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە ئێران بدەینەوە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بڵاو کرایەوە. کۆمەڵێک بانگەوازی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران، مامۆستایان، ژنان، قوتابیان و چەندانی تر لەخۆ دەگرێت. ئەمەش دەکرێتە بنەمایەک بۆ ئایندەی ئێرانێکی دێموکرات. گەلانی چەوساوەی ئێران دەتوانن یەکگرتوو بن بۆ فراوانکردنی ئەم جاڕنامەیە و جێبەجێکردنی مافی یەکسان بۆ هەمووان.
نابێت ژینا مەهسا ئەمینی یان بنەماڵەکەی بێ هیوا بکەین.

ناتوانین وازی لێ بێنین. پێویستە دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک بەدەست بهێنین کە بە ناوی ئازادی شەهید بوو، هەروەها بۆ هەرکەسێک کە لە پێناویدا مردووە
ژن ژیان ئازادی