با جاشەکان زیاتر ریسوا بکەین.

با جاشەکان زیاتر ریسوا بکەین. ( جاشی چەکدار، جاش قەڵەمەکانی سەر بە رژێـم، جاش مەلاکانی وەک مەلا قادر قادری پاوە)

*****

دوای سەرهەڵدان و ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان و ئێران بۆ ئازادی و دابین کردنی مافە نەتەوایەتی‌یەکان و وەدیهێنانی ویست و داخوازی‌یەکانیان، ڕژێمی نەگریسی ئاخوندی بە هەموو هێز و توانایەوە بۆ سەرکوتی

شەهید هێمن ئەحمەدی ( هەمزە) خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ

خەڵکی ڕاپەریوی کوردستان و بلوچستان و پارێزگاکانی دیکەی ئێران هاتۆتە مەیدان و تا ئێرە نەیتوانیوە ئەم شۆڕشە مەزنە کە بە شۆڕشی ژینا ناوبانگی دەرکردووە سەرکوت بکا و بێ‌شک لە داهاتووشدا ناتوانێ سەرکوتی بکا.

ئەوەی مەبەستی ئەم کۆرتە نووسینەیە ئەوەیە کە کوردستان تاکوو ئێستا ٦٧ شەهیدی بۆ ئازادی داوە و زۆربەی شەهیدەکانیش بە دەستی جاش و خۆفرۆش و بەکرێگیراونی سەر بە رژێم شەهید بوون.

نوێترین ڕاپەرین و بە گژ داچوونەوەی ئەمجارە شارەدێی بێورانی خوارێ مەکۆی شۆرشگێرانی کورد و مەکۆی شەهیدان بوو کە گەنجێکی کورد بە ناوی هێمن حەمزە ئەحمەدی شەهید دەبێ و خوشکی ئەم شەهیدە بە تووندی بریندار دەبێ.
خرۆشانی ئەمجارەی بێوران نیشانەی سەرهەڵدانێکی کاتی نییە بەڵکوو ڕاپەرینێکی جەماوەرییە و هەر بۆیە لە پرسەی شەهید هێمن دا بە هەزاران کەس لە مەکۆی قارەمانییەتی شارەدێی بێوران کۆدەبنەوە و بە گەنجانی بێوران بە درووشمگەلی جۆراوجۆر لەرزەیان وە ڕژێم خستووە.

……………………………….

جاشە چەکدارەکانی ڕژێم

جاشەکان ئەوانەی کە ٤٣ ساڵە بە هەموو شێوەیەک بۆ مانەوەی خۆیان دەستیان لە هیچ جینایەت و خۆفرۆشییەک نەپاراستوە، دەیان ساڵە بە هەڵگرتنی چەکی جاشییەتی لاوانی کورد ڕاپێچی زیندان و گرتووخانە دەکەن و ئێستاش بۆ مانەوەیان خۆیان، لە چەکی جاشییەتی بۆ ترساندن و بۆ شەهید کردنی کیژ و کوڕ و لاوانی کوردستان کەڵک وەر دەگرن.

جاشە چەکدارەکان بۆ خەڵکی کوردستان ناسراون و درەنگ یا زوو بە سزای خۆیان دەگەن و خەڵکی کوردستان ناهێڵن لە ئازادی کوردستان دا هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵکێشن.

جاش قەڵەمەکان

جاش قەڵەمەکان، ئەوانەی کە بە نووسینی چەواشەکارانە و بە نووسینی بەرئاوەژوو، مێژووی کوردستان و ڕاستی‌یەکان چەواشە دەکەن، ئەو جۆرە جاشانە چییان لە جاشە چەکدارەکان کەمتر نییە، بەڵکوو ئەوانە زیاتر و تووندتریش دەبێ سزا بدرێن، ئەوان کاریان ئەوەیە کە بە نووسینەکانیان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مێشکی لاوانی کورد بشۆرنەوە و لە شۆڕش و کوردایەتی دووریان بکەنەوە و بە ڕەشنووس و وتاری دوور لە ڕاستی، گەورەیی و مەزنی شۆڕشەکانی نەتەوەی کورد چووک نیشان بدەن.

جاش مەلاکانی وەک مەلا قادر پاوەیی

جاش مەلاکانی پشت مەنبەری مزگەوتەکان مەلا قادر قادری پاوەیی و مەلاکانی لە چەشنی مەلا قادر، ئەوانە دەستەیەکی بێزراون لە کۆمەلگای کوردستان دا کە بە پووڵ و پارە و سەروەتی ڕژێم بە خوتبەی درۆ و بە قسە و گوتاری ناڕاست، بەشێک لە خەڵکیان بە خۆیان و درۆیەکانەوە سەرقاڵ کردووە و لە ژێر ناوی حەدیس و خوتبە و ئیسلامدا نۆکەری و جاشییەتی بۆ ڕژێم دەکەن.

ئەم سێ جۆرە جاشانە پێویستە کە هەر لە ئێستاوە خەڵکی کوردستان سزایان بدەن، جاشە چەکدارەکان وەک خۆیان ڕەفتاریان لەگەڵ بکەیین واتە بە لێدان و بە سوتاندنی مڵک و ماڵ و سەروەتیان ژیانیان لە تاڵ بکەین و شار بەدەریان بکەین.

جاش قەڵەمەکانیش بە هەموو شێویەک لە کۆمەلگا دا لەوە زیاتر بێزراو بکەین و هەوڵ بدەین کە زیاتر ریسوایان بکەین و نەهێڵین کە مێژووی کورد و کوردستان و بزووتنەوەی کورد بە لاڕێ دابەرن و بە هیچ شێوەیەک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانیان دا بەشداری نەکەین و نووسراوەکانیان لە زبڵدانی بەر ماڵی خۆیان فڕێ بدەین.

جاش مەلاکانی وەک مەلا قادر پاوەیی پێویستە کە لە مزگەوتەکان دا بە تەنیا بەجێیان بهێڵین و خەڵک لە دەوریان کۆنبنەوە و لە پشت جاش مەلاکان رانەوەستن، خەڵکی کوردستان دەتوانێ بە بێ ئەوەی لە جومعە و جەماعەتدا بەشدار بن لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ و عیبادەتی خۆیان بکەن و چیدی نەبنە گوێرایڵی جاش مەلاکانی وەک مەلا قادر پاوەیی، بەم چەشنە هەموومان دەتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا بە سەر هەموو ئەوانە دا سەر بکەوین.

بێ‌شک گەنجانی کورد و نەوەی ئەمرۆ چاوکراوەن و بە لێزانی و شارەزایی خۆیان بە گژ هەر سێ جۆرە جاشەکاندا دەچنەوە. سەردەم سەردەمی ڕاپەرین و هەستانەوەی گەلەکەمانە و یەکریزی و یەکدەنگی هەوێنی سەرکەوتنمانە.

ڕژێمی ئێران درەنگ یا زوو دەروخێ و ئەوانەش کە پشتیان لەگەلی خۆیان کردووە درەنگ یا زوو سزا دەدرێن.

بژی کورد و کوردستان

ڕووحی شەهیدانمان شاد

ڕوورەشی بۆ کۆماری پەت و سێدارەی ئێران و جاش و خۆفرۆشان

١٤ ـ ١١ ـ ٢٠٢٢ی زائینی

حەمەڕەسووڵ کەریمی

………………………………

جاش قەڵەم

دوو ڕێیانە و نابێ بە سێ

‌پێشمەرگە و جاش….

‌شێعری مەرد و شێعری نامەرد..

شێعر دەبێ….

حیلەی ئەسپێکی ڕەسەن بێ

شێعرێ بژی و

بۆن و بەرامەی قەڵەمی ڕاستی لێ بێ…

شێعرێ نەبێ بە مەفرەزەی حەرف و وشە و

هەڵنەکاتە سەر مۆڵگەکانی ” جاش قەڵەم”

شێعر نیە

شێرکۆ بێکەس