گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی ڕەزا پەهلەوی و هاوتەریبەکانیەتی بۆ سەر دەسەڵاتی ستەمکارانەیان

گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی ڕەزا پەهلەوی و هاوتەریبەکانیەتی بۆ سەر دەسەڵاتی ستەمکارانەیان
محەممەد سلێمانی
بێگوومان حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران بە ھۆی داكۆكیكردن لە مافی سیاسی و نەتەوەیی گەلەكەیدا و ھەڵوێست گرتنی جەسوورانەی بەرامبەر بەنەیارانی گەلی كورد، بۆتە ھێمای ئەو ھێزە تێكۆشەر و ڕزگایخوازییەی ڕۆژھەڵاتی كوردستان كە خەڵك بەشیاوی ھاوكاری و پشیووانی گەورەی خۆیانی دەزانن و شوێن ھەڵوێست و بڕیارە سیاسی و ستڕاتیژیەكانی ئەكەون و بێگوومان ئەو حیزبەش کارێك ناکات بە پێچەوانەی ویستی گەل بێت.
حدكا لە ڕەوتی خەباتی سیاسیدا بەو پەڕی سەداقەت و لەخۆبردوویەوە ڕەساڵەتی مێژووی خۆی ئەنجامداوە و لە ھەمبەر ھەڵوێستی فاشیزمانەی نەیارانی كورد و بزووتنەوەی سیاسیدا، جوامێرانە ڕوانینی خۆی خستۆتە ڕوو و بەرپرچی سیاسەتی ئەو ھێز و لایەنانەی وڵاتی داوەتەوە و دژایەتیان دەكات، كە دژایەتی خۆیان لە گەڵ فرەنەڕەوەیی ئێران و مافی سیاسی گەلانی پێك ھێنەری ئێران ڕاگەیاندووە و بەداخەوە ئەو سیاسیەتە شوڤێنیە ئێستاش درێژەی هەیە و بە کوڕی شای دیکتاتۆرەوە باوەڕیان بە فرەنەتەوەیی وڵات نیە و ئەوەندە دژی مافی سیاسی گەلانن، تەنانەت ناوی کورد و گەلانی تریان وەك نەتەوە بەسەر زماندانایەت.
بەداخەوە ناوەندی سیاسی ھێزە كوردستانیەكانی ڕۆژھەڵات بەیەكگرتووی نەیانتوانی وڵامی ھەڵوێستی فاشیزمانە و پاوانخوازی ودژایەتی كوڕی شای دیكتاتۆر لە بەرامبەر مافی نەتەوەیی گەلی كورد بدەنەوە و مەحكوومی ڕاگەیاندنی بەتەواوی چەواشاكارانەی پەھلەوی بكەن و ئەوەی بیربخەنەوە كە گەلی كورد ڕۆڵی گەورەی لە ڕاونانی ئەو بنەماڵە فاسید و دیكتاتۆرەدا ھەبووە و ھەرگیز بەدكارییەكانیان دەرھەقی كۆماری كوردستان و حدك و پێشەوای نەمر لە بیر ناكرێن و ئەگەر بەردەوام بن لە سەر ئەو هەڵوێستەیان. حیزبی دێمۆکڕات هۆکارێك نابینێت کە لە گەڵ نەیارانی خۆیدا بکەوێتە دیالۆگ کە هیچ باوەڕیکیان بە مافی بنەڕەتی گەلان نەبێت.
ھێزە فارسەكانی دژبەری ڕێژیمی تاران ، وەك ڕێژیمی ئاخوندی دژایەتی فرەنەڕەوەیی ئێرانن و بێگوومان لە ژێر پاساوی یەك پارچەی خاكی ئێراندا و پەنابردنە بەر هەڵبژاردنی ئازاد، دژایەتی ماف و ئازادی گەلانی وڵات دەكەن و ئەوە یەكەم جار نیە ئەو قسانەیان دەبیسین و بەرگوێمان دەكەون و ئەخوێنینەوە.
قسەكانی ڕەزا پەھلەوی ڕوانینی فاشیزمانەی لایەنەكانی تری یەك پارچەی خاكی ئێرانی سەلماند و نەتەوەیی كورد و گەلانی تری وڵاتی بە خێڵ و ھۆز ناوزەد كرد و پێی وایە ھەر لەسەڕ ئەو بناما نافەلسەفی و مێژوویە دەبێت ڕفتار لە گەڵ گەلانی وڵاتدا بكات و لەبندەستیدا بمێنەوە.

ڕەزا پەهلەوی هەوڵدەدات دەسەڵاتدارانی تاران بڕۆن و خۆیان بگەڕینەوە سەر دەسەڵات و وەك ڕابردوو خۆیان لەسەر گەلانی ئێران بکەنەوە باڵادەست و بە شێوەی پێشوو ڕفتار لە گەڵ گەلی کورد بکەن کە بێگوومان ئەوجار ڕووداوەکان و وشیاری سیاسی بەگشتی لە وڵاتدا ئاڵوگۆڕی گەورەی بەسەرداهاتووە.
بەخۆشیەوە ھەستی ڕزگاریخوازی و وشیاری سیاسی و نەتەوەیی خەون و خەیاڵی فاشیزمانەی ھاوشیوە و ھاوئاوازەكانی ڕەزا پەھلەوی دەكاتە بڵقی سەرئاو و بەوقسانەی کۆڕی شا و هاو تەریبەکانی زیاتر ڕوخساری خۆیان بۆ خەڵکی وڵات کە چ یان لە بن سەریدایە، ئاشکراتر کردەوە و ڕەنگە زۆر کەس پێیان وابێت کە ڕەزاپەهلەوی لە وەی کە لە ئەمریکایە و ئازادی و دێمۆکرسی و بنەماکانی فرەنەتەوەیی کردووە، گۆڕان بەسەر ڕوانینی دا هاتبێت. بەڵام بەقسەکانی خۆی سەلماندییەوە کە بەڕاستی کۆڕی شای دیکتاتۆرە و نابێت دەرفەتی گەرانەوەی بۆ سەر دەسەڵات بۆ برەخسێت و سیاسەتەکانیان لەقاو بدەن.
ھێزەكانی ڕۆژھەڵات بەو پرشووبڵاویان كە تا ئێرە نەیانتوانیووە لەسەر چەند خاڵی سیاسی و جەوھەری تایبەت بە مافی سیاسی و داخوازی گەلەكەمان، بگەنە ئەنجام و ڕێككەوتنی سیاسی، ئیدی بەڕاستی كارەساتە و لازمە ھێزەكان لەو بارەوە زیاتر لەسەر ھێڵبن و پرشوبڵاو نەبەن بەسەر لایەنە فاشیزمەکاندا.
وەختێك سەڵتەنەتخوازەكان ئەوە ڕوانینیان بێت، ئیدی جگە لە ئیدانەكردن و لێدوان لەسەریان و پەردەلادان لەسەر ڕوخساری شاراوەیان، ناكرێ شتێكی تر بكەین.
“”ڕێبەری گەورەمان دكتۆر “قاسملووی” مەزن كاتێك باس دەھاتەسەر سەڵتەنتخوازەكان و كوڕی شای دیكتاتۆر ، بێگوومان بەردەوام پێداگری لەسەر ئەو خاڵە جەوھەریەی دەكردەوە كە وەختێك ئەوان واتە: ڕەزاپەھلەوی باوەڕی بە فرەنەڕەوەیی ئێران نەبێ و ھەر وەك باوانی خۆی سەیری پێك ھاتەی سیاسی و نەتەوەیی ئێران بكات، ھیچ جۆرە دانیشتن و قسەیەكمان بۆكردن نابێت و زەمینەیەك شك نابەین بۆ دیالۆگ و كۆبوونەوە لەگەڵیاندا.””
بەڵی ئەوە ڕوانینی ڕێبەرمان بوو سەبارەت بە ڕەزا پەھلەوی و بێگوومان ئەگەر خۆیان بە براگەورە و موختاری گەلانی وڵات، وێنابكەنەوە ، ھۆكارێك نیە ھێزەكانی ڕۆژھەڵات خۆیان لە گەڵ ھیلاك بكەن و چاویان لەوەی بێ، لە باوکی باشتر بێ.
پاشان ڕەزاپەھلەوی لە ھێزەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان و حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران بەھێزتر نیە كە قەراری سیاسی لەسەر چارەنووسی داھاتووی وڵات بدات.
گرینگە گەلی كورد لەوڕاستیە بگات، ئەگەر ئاڵوگۆر بەسەر ئێراندا بێت، جگە لە بنەماڵەی شای، ھێزی دەستەڕاست و چەپ و ئیسلامی ترن ھەن كە خۆیان بە نوێنەری نەتەوەیی فارس دادەنێن و شەڕیانە بگەنە سەر لوتكەی بڕیاری سیاسی و سەربازی تاران.
كەوابوو كەش و ھەوای سیاسی بەوجۆرە نیە كە ڕەزا پەھلەوی بەھەڵە لێی تێگەیشتووە و پێیوابێ ئیدی یەك ڕاست دەگاتەوە سەرتەختی داڕماوی باوكی و تاجە ژەنگاویەكەیان بكاتەوە سەری و ستەمی سیاسی و نەتەوەیی لە گەلانی وڵات بکات کە خەونی گەورەی باوانیەتی .

محەممەد سلێمانی
21.06.2022