ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی دایە مریەم ڕۆستەم‌پوور

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی دایە مریەم ڕۆستەم‌پوور
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن ٢ ڕۆژ لەمەوبەر بەداخەوە دایکی ئازیزمان پوور مریەم ڕۆستەم پوور دوای چەند ساڵ نەخۆشی و ئازاری لەڕادەبەدەر بۆ هەمیشە ماڵئاوای لە ئێمە و تێکڕای دۆستان، خزمان و ئاشنایان کرد . لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژە و دوای بەڕەحمەت چوونی دایکمان شەپۆلێکی بەرین و بەربڵاولە هاوخەمی و هاوسۆزی ئێوە لە ڕێگای تەلەفۆن وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئازاری لەدەستدانی دایکی ئازیزمانی لەسەرشانی ئێمە کەمتر کرد.
ئێمە وەک خزمان و ئەندامانی بنەماڵە بڕیارمان دا کە بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەری دایکی کۆچکردوومان دوای بەخاکسپاردنی کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی پێک بێنین.
دیارە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیان و کاری ڕۆژانەی هەموو ئێوەی خۆشەویست داوادەکەین ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆکارێکی ژیانی ڕۆژانە ناتوانێ لە کۆڕی بەخاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو بەشداری بکات لەلایەن ئێمە هیچ جێگای گلەیی نیە و دەتوانن لەڕێگای ئامێرە جۆراوجۆرەکانی پێوەندی ئەو خەمە قورسە لەگەڵ ئێمەدا بەش بکەن.
لەڕێگای ئەو ئاگاداریە بە هەموو ئێوەی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە بەخاکسپاردن و ماڵئاوایی یەکجاری و هەروەها کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی دایکمان لەو کات و شوێنەی خوارەوە بەڕێوە دەچێ:
شوێن : شاری ڤێسترۆس ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ
Hovdestalunds kyrkogård
Skultunavägen 74
Västerås
کات و شوێنی پرسەو سەرەخۆشی:
Beylsan Restaurang (Gamla Altun Restaurang)
Hejargränd 6a
721 33 Västerås
هەروەها دەتوانن لە ڕێگای ئەو تەلەفۆنانەی خوارەوە پێوەندی بگرن و پرسەو سەرەخۆشی خۆتان لەبنەماڵەی کۆچکردوو بکەن:
Hamza Azizi 0762265520
Ibrahim Azizi 0706222216
Khadija Mahmoudi 0705579991
بۆ پرسیار و زانیاری لەسەر شوێنی پرسەو بەخاکسپاردن:
Beston Froghi 0700958832
پێشەکی سپاس بۆ هاوسۆزی و هاوخەمی هەموو لایەکتان
لەلایەن بنەماڵەی خوالێخۆشبوو