په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
لاوانی خه‌باتگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
ئه‌ندامان، لایه‌نگران و ئۆگرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
به‌بۆنه‌ی ٧٩ساڵهی دامه‌زرانی ڕێکخراوەکەتان، یه‌كه‌م ڕێكخراوی تایبه‌ت به لاوانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و ئاواته‌خوازین شێلگیرتر و پێداگرتر له پێشوو له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه پیشه‌یی و نهتهوهییهكانتاندا تێ‌بکۆشن.
دامه‌زرانی “سازمانی جه‌وانانی كورد” له‌ژێر كاریگه‌ری و له سێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد له ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٢ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد، سه‌ره‌تای قۆناغێكی دره‌وشاوه‌یه له كولتووری چالاكیی به‌كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه‌یی لاوانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. لاوانی كورد له‌و سه‌رده‌مدا له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و تێگەیشتن لە زەروورەتی ڕێکخستن و پێویستیی كاری ڕێكخراوه‌یی و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی خۆته‌رخان كردن بۆ وه‌دیهێنانی ویسته گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگە له لایه‌ك و، هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه و ئاراسته كردنی تواناكانی لاوان له لایه‌كی تر، بوونه پێشەنگی خوڵقێنه‌رانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌ره‌وه‌ری له خه‌بات و تێكۆشان، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
دامەزرانی حیزبی دێموکراتی كوردستان لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژێ-کاف و دوای ماوه‌یه‌كی كورت پێکهێنانی كۆماری كوردستان، ده‌رفه‌تێكی له‌باری بۆ چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگە و یه‌ك له‌وان توێژی لاوان ڕه‌خساند كه به گوڕوتینێكی زیاتره‌وه په‌ره به كولتووری كاری ڕێكخراوه‌یی خۆیان بده‌ن و ببنه هێزێكی كارا له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی به‌ڕێوه‌به‌ری له دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی حیزبی دێموکرات و كۆماری كوردستاندا. ئه‌و میراته پڕ له سه‌روه‌ری و دەسکەوتە وای كردوه ڕۆژ له دوای ڕۆژ بڕوا و متمانه‌ی كۆمه‌ڵگەی كوردستان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی كوردستان وه‌ك بەڕابردووترین و به‌ئه‌زموونترین حیزبی خه‌باتگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان کە زۆرترین قوربانیی لەپێناو ئامانجە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد داوە، به وزه و پوتانسیه‌لی لاوان زیاتر و پته‌وتر بێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کورد لە ڕۆژهەڵات كوردستان به تایبەت حیزبی دێموکراتی كوردستان و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی تر، زۆرترین هێز و وزه‌ی خۆیان له لاوان وه‌رگرن. په‌یوه‌ستبوونی به‌رده‌وامی كوڕانی و كچانی لاو به ڕیزه‌كانی حیزبەکانی گۆڕەپانی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و باوه‌ڕه نه‌گۆڕه‌یه كه لاوان له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌ره‌نگاری دژی دیكتاتۆڕی و چه‌وسانه‌وه‌ن له هه‌موو شكڵ و شێوازه‌كانیدا.
لاوانی تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
به‌شداریی دیار و به‌رفراوانی ئێوه له ڕێكخستنه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگەدا، هه‌ر له كۆڕ و كۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، ڕێكخراوه ژینگه‌پارێزییه‌كان، ناوه‌نده خوێندكاری و ڕووناكبیرییهكان و چالاكییه هونه‌ری و كولتوورییه‌كانه‌وه بگره تا حوزووری پێشمه‌رگانه له ڕیزی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان، سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و پڕبایه‌خی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن كه مایه‌ی پێزانینن. ئێوه به تایبه‌ت له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌لماندووتانه كه به ئیلهاموه‌رگرتن له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری و قوربانیدانی یه‌كه‌مین ڕێكخستنی لاوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له وشیاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆتان و له هه‌مان كاتدا به هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی كردن به‌رامبه‌ر پرسه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردستان ئەرکی سەرشانتان بەرانبەر بە نیشتمان جێبەجێ بکەن. هاوکات دەبینین کە كۆماری ئیسلامی‌یش به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك په‌ره‌پێدانی بێهیوایی، ئێعتیاد بە مادە سڕکەرەکان، قووڵکردنەوەی قەیرانی بێكاری و نواندنی زه‌برو زه‌نگ بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ڕوحی نه‌سره‌وتووی لاوانی شۆڕشگێڕی كورد داگیر بكا و له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان دابماڵێ. ئه‌و سیاسه‌ته كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌و ڕێژیمه‌وه په‌یڕه‌و كراوه، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه لاوانی كورد له خواسته مێژوویی و ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان دوور بخاته‌وه، به‌ڵكوو ڕۆژ له دوای ڕۆژ به ئیمانی پته‌وتر به حه‌قانیه‌تی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان، ڕیزه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه خۆسه‌پێنی و پاوانخوازییەک پتر ڕێکخستوە.
حیزبی دێموکراتی كوردستان وێڕای به‌رزنرخاندنی خه‌بات و تێكۆشانی لاوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێ لەسەر پشتیوانیی خۆی لە یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م ڕێكخراوی لاوانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دادەگرێتەوە و له هه‌مان كاتدا لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه کە داری خه‌بات و قوربانیدانیان به‌ر ده‌گرێ و ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستانی لێ به‌رهه‌م دێ.
حیزبی دێموکراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی