نوێترین لێدوانی عەلی قەرەداغی. نووسینی: سەید عەلی هاشمی

عەلی قەرەداغی لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان لە رێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٨ بابەتێکی بە نێوی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و خیانەتە، بڵاو کردۆتەوە.

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانایانی موسڵمانان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت “حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە”.

ناوبراو هەردەم باس لە داگیرکاری مەزگەوتی ئەقسا و قودس و فەلەستین دەکات بەدەیان جار دووپاتی دەکاتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەو ئەوکەسانەی کەپەیوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیەو یان دەیانهەوێ هەیان بێ. ئەوەندەی ئەو باسانە وەرد داونەتەوە پیتێکی لەبیر ناچێ وهەموویانی لەبەر کردوون.

بەڵام سەیرەکە لەوە دایە ئەو بەناو پارێزەرە لە خاک داگیرکراوان ومەزلوومان، قودسەکانی گەلێکی پەنجا میلیۆنی کوردی،  وەک مهاباد، کرماشان، دیاربەکر، وان، کەرکووک، قامشلوو دەیان قودسی چووکەتری لەبیر چوە وخۆیان لە قەرەی نادات، خۆشی لەبن باڵی خوێنخۆرانێکی ” ئێران وتوکیە” سەردەم مەڵۆس داوە، بەهەزاران کچان وکوڕانی ئەو قودسە پێرۆزانەی کوردستانی داگیرکراو دابەشکراو لە چاڵە ڕەشەکانی سەرانی موسوڵمانەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید دەکرێن وزیندانی زیاتر لە تەمەنی ئاسایان بۆ دەبڕێتەوە.

عەلی قەرەداغی مێژووی نەتەوەی کوردی نەک لەبەر نیە، بەڵکوو دەڵێ نەشی خوێندۆتەوە، ئەگەر خوێندبایەوە جارێک دژی داگیرکاری وسەرەڕۆیی داگیرکەرانی سەران ودەسەڵاتدارانی فارس وتورک وعەرەبەکان، وەک فتوای جیهاد لەسەر گەلی کورد، سووتاندنی سەدان گوندی کوردان، تیرۆرکردنی دەیان سەرکردەی کورد، بەبیانووی تیرۆر و دژی شۆڕش، زیندانەکان دارماڵکراون، گۆڕین و دێمۆگرافی کوردستان، لەلایەن ئەو بەناو پارێزەرانی ئیسلامەوە لەبەرچاوی قەرەدا‌‌غی دەکرێ، بەڵام جەنابی ماموستا نە بەحەرامی دەزانێ و نەبەخیانەتیشی دادەنێ.

سەید عەلی هاشمی  ٢٠٢١/١٢/٣