بڕیارە شوومەکەی خومەینی ” فتوای جیهاد” بۆ سەر گەلی کورد
بڕیارە شوومەکەی خومەینی ” فتوای جیهاد” بۆ سەر گەلی کورد
شەڕی سێ مانگە سەرچاوەکەی لەپاوەڕا دەست پێدەكا، بەشێكی زۆری شاری پاوە دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەمران کە فەرماندەیی هێزەكانی سوپای پاسدارانی لەو شارە دەکرد، لەپاسگای ژاندارمریدا گەمارۆ دەدرێت، چەمران ئەو دۆڕاویەی خۆی و هێزەکەی خۆیان بۆ ئایەتوڵا خومەینی دەنێرێ و باسی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و شکستەکانی خۆیانی بۆ دەکات، ئایەتوڵا خومەینی بەو مێشکە وشکە و لەخۆبایی کە دەسەڵاتی وڵاتێکی وا گەورەی بدەستەوە گرتوە، بۆ ئەوەی زەبرو زەنگی خۆی بەگەلێکی مافخوراوی موسوڵمان پێشان بدات، فتوای جیهادی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ بۆ سەر گەلی کورد دەردەکات، فتوایەکی ناڕەوا کە نە بە دژی حەمەرەزاشای پەهلەوی کە بە هەزاران هەزار خۆپێشاندەری غەڵتانی خوێن کرد، نە بەدژی رێژیمەکەی سەددام، کە جامی ژەهریشی دەرخواردا و بە میلیۆن کوشتراو بریندار و کەمئەندامی بۆ خەڵکی ئێران بە خێر و بەرەکەت بەدوای خۆیدا هێنا، دەربکات.
ئەو فتوا شوومە رێگا خۆشکەر بوو، بۆ خەڵخاڵی و ئەوانەی وەک ئەو بیردەکەنەوە کە ئیعدام و قەتڵ و عام لە کوردستان دەست پێبکەن، بەداخەوە شەڕی سێ مانگە بەكوشتوبڕ دەستی پێكرد، هەر لەو رۆژەدا خەڵخاڵی لەشاری پاوە ١٢ دەستبەسەركراوی ئێعدام كرد، هەر لەو ڕۆژەدا خومەینی فەرمانی هێرشی بۆسەر شاری سنە بەبیانووی بەبارمتەگرتنی موسڵمانان دەرکرد، دەستی خەڵخاڵیەکان هێندەی دیکە ئاوەڵە بوو، بۆ ئیعدام و ڕەشەگوژی، هەر بۆیە لە ٣ی خەرمانانی ١٣٥٨ لە شاری مەریوان ٩ کەسیان ئیعدام کرد و لە ٥ی خەرمانانی ئەو ساڵە لە شاری سنە ١١ کەسیان ئیعدامکرد، بە فەرمانی خەڵخاڵی لە شاری سەقز، لە ٦ی خەرمانانی ١٣٥٨هەتاوی ٢٠ کەسی ئیعدام کرد.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نه‌سوود وپاوه وه بگره تا سۆماو برادۆست، له نێو ماڵی کوردان، به ده‌ستی به‌سیج وپاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و قوتابیانی خەڵخاڵی بە نێو پارێزەرانی قوڕئان، بەهازاران قورئان لە مزگەوت و ماڵەکان سووتێندران.
له ناوه‌ندی کوردستان به ده‌ستووری مه‌عبوودی(که زه‌مانێک ئه‌ندامی ساواکی حه‌مه‌ره‌زاشا و دوای ڕاپه‌ڕینی گەلانی ئێران، بوه یه‌کێک له به‌رپرسانی کۆمیته‌ی ئیمام خۆمه‌ینی له ناوچه)ی نه‌غه‌ده، و هەروەها غوڵامره‌زا حه‌سه‌نی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی و ئیمام جومعه‌ی ئورومیه، به ئاشکراو بی‌شاردنه‌وه دێه‌کانی قاڕنێ، قه‌ڵاتان ،سۆفیان، کولیج، سه‌رووکانی، ئیندرقاش، وسووکه‌ند، خانه‌گی ،حه‌ڵبو کۆیک ،که‌رێزه، دیلانچه‌رخ وسه‌دان گوندی دیکەی ناوه‌ندی کوردستانیان به قۆرئان و هه‌موو ماڵ و سامانیانه‌وه له ناو ئاور دا سووتان و خەڵکێکی زۆریان له خوێن دا شه‌ڵال کردن، ماموستا مه‌لا سه‌ید حوسێن هاشمی له گوندی سۆفیان قورئانی به ده‌سته‌وه گرت و ده‌گه‌ڵ ماقوڵانی دێی، سه‌ید ته‌ها ته‌وحیدی، سه‌ید زڵێخا ته‌وحیدی، سه‌ید حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مینی، شێخ حه‌مه‌ده‌مین پوورخدری، حاجی حوسێن پوورخدری، ئه‌بوبه‌کری قازی زاده، تاهیر ڕاستگۆ ناسراو به‌قه‌یته‌ران، عه‌بدولڕحمان ئه‌فراسیابی، حه‌سه‌نه کورده و دوو میوانی خه‌ڵکی سێڵوێ به‌ره‌وپیری پاسداره‌کان دەچن، مامۆستا قورئانه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ردووک ده‌سته‌کانی دانا‌و قورئانی کرده تکاکار بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵکی سۆفیانێ، به‌ڵام ئه‌وانه که‌خۆیان به پارێزه‌رانی قورئان و دینی ئیسلام داده‌نا، هەر هه‌موویان به مه‌لا و سه‌یده‌کانیشه‌وه قه‌تڵوعام کردن، ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بەخەڵکی کورد نیشاندا.
دوژمنانی گەلی کورد، لەساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا لەگوندی سەروکانێ پیرانشار، نە بەزەیان بە پیرە پیاوی پەککەوتوو پشت چەماو، نە بەمنداڵی بچکۆلە و سەرپشتی لانک، نە بەژنی کەمئەندام هات، چاڵەگەنم کە قووت و رسق و بژێوی خەڵک بوو بە ئاوردانی دێەکە لە بن زەوی سووتان، چۆماغ بەدەستانی حەسەنی و مەعبوودی بێبەزەیانە ئەو چەندکەسەی دێی کە هەڵنەهاتبوون شەهیدیان کردن، شەهیدانی سەروکانێ بریتین لە ١عبدوڵا ئەحمەدنەژاد، ٢ برایم ئەحمەدنەژاد، لە بەبنەماڵەی کەڵبەشەکان، ٣ ئایشێ گدرون، لە بنەماڵەی رەسوشاڵی، ٤ دەروێش حوسێن شایجانی لە بەبنەماڵەی سمایل حەبدی، ( تێبینی: دەروێش حوسێن لەماڵەکەی میوانی دەبێ، منداڵی میوانەکەیان دەلانکێدا دەسووتێ، دەروێشیش لە تاوی منداڵەکەی بە شمشیری دەروێشایەتی شاڵاو بۆ پاسدارەکان دەباو ئەوانیش هەرلەوێ شەهیدی دەکەن) ، ٥ مام مارف ناسراو بەمارفە شەل، ٦ عەزیز بایەزیدی لە بنەماڵەی عەوڵاکۆڵ ئامۆزای شەهید محەممەد قادری، ٧ مستەفا ئەحمەدی ئازەر ناسراو بەبنەماڵەی شاوەلە، ٨ قادر کەیانی ناسراو بە قادر بیچ بیچ، ٩ ئەحمەد کاوەمەر، ١٠ دەروێشی پێنچ برالان) ، ١١ئەحمەدی حەسەن سوارە ناسراو بە ماڵی حەسەن سوارە، ١٢ مریم خوشکی شەهید محممەد سەروکانی و خێزانی حەسەن سوارە، ١٣ قادر میران ناسراو بە بنەماڵەی مام رۆستەم.
وەک شاعیری هەست نازگ (داماو لاجانی) بە چەند دێڕێک لە شیعرەکانیدا ئەوا هەستی خۆێ دەر دەبڕێ.
پازده بیست نه‌فه‌ریان کوشت له سۆفیان وله کولیج
بۆچی ئه‌وکاره‌یان کرد ده‌سته‌ی جاشـووله‌و به‌ســیج
له گونــدی سه‌رووکانی شه‌هــید بوو قادر بــیج بــیج
له ئیــسلامی خومه‌یـنی نه خه‌جیــج ما نـه مـه‌نیــج
(ئه‌مــن خـــۆ هــه‌رده‌زانــم خـــۆراکی قــه‌لــو داڵــــــم)
هەر ئەوەش بوو کە خەڵکێکی زۆر لە دەوری حیزبی دێموکرات کۆ ببنەوە بە گیان و بە دڵ ببنە پێشمەرگەو بەرگری لە مان و نەمانی خۆیان و نەتەوەکەیان بکەن، حیزبی دێموکرات لە ناوەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی توانای خۆی بە پشتیوانی هەموو چینووتوێژەکانی کوردستان بەرگری لەخاکی کوردستان، لە مان و مەوجوودیەتی خەڵکەکەی، بەوپەڕی توانا و لە خۆ بوردوویی کرد.
سەید عەلی هاشمی
٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی