کچێکی تورک شووی بە چـیای ئاگـری کـرد.. و: رەزا شـوان
کچە شاخـەوانێکی سەرکەوتـنی سەر شـاخ (سافگـول ئـارئەرسـەلان) ی تەمـەن (٣٣) ساڵ. کە کچێکی تورکە. رایگەیانـد کە بە شێوەیەکی هـێمایی شووی بە چـیای (ئاگری) لە باکووری کوردستان کـرد.
سافگول ئائەرسەلان روونیکـردەوە، کە بە شووکـردنێکی هـێمایی شووی بە چـیای ئاگـری کرد. بۆ سەرنجڕاکێشانە دەربارەی ئەو تونـدوتیژییەی لە تورکـیادا دەرهـەق بە ژنـان و بە منـداڵان دەکـرێـن.
سافگـول کاتێکـیش ئەم شووکـردنەی راگەیـانـد، کە لەگـەڵ کـۆمـەڵـێکی (٣٠) کەسی لە شاخەوانـان گەیشتبوونە بـەرزی (٤٢٠٠) مەتـر بۆ سەرکەوتنە سـەر لـووتکەی چـیای ئاگری بەنـاوبـانگ. سافگـول لە جانتاکەیـدا کـراسێکی سپیی جـلی بـووکـێنی دەرهـێنا و لەبـەری خـۆی کـرد. بـووە جـێی سەرسووڕمـان و رامـانی هـاوڕێکـانی.
سافگـولی شاخـەوانی تورکی وتی:”جـیاوازیکـردن لە دژی ژنـان و پێشـێلکارییەکـان لە دژی منـداڵان، دژی مافـەکـانی مرۆڤـن” درێـژەی بە قسەکـانی دا و وتی:”ئێـمە هـەسـت بەوە دەکەیـن کە ئەم تاوانـانە، دەبنە هـۆی ئـازارێکی گەورە، نەک هەر بە تەنیا بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم تاوانانەیان بەرانبەر کردوون و دەکەن، بەڵکو ئـازاری ئێمەش دەدات. دەبێـتە هـۆی زیانـێکی واتـایی بـۆ هـەریەکە لە ئـێمەش.
لە پێـناوی داهـاتـوویەکی گـەشـدا، هـیوادارم کە ژنـان بەهـێـزتـربن، منـداڵانیـش زیـاتـر پارێـزراو و ئاسوودەبـن، بێ ئـەوەی کە لـە سبەینـێـدا دووچـاری ئـازارببـن”
سافگول ئارئەرسەلان، لە تـۆڕە پەیوەندییـە کۆمەڵایەتییەکانـدا، وێنەکەی لە سەر چـیای ئاگری بە جلی سپیی بـووکـێنییەوە بڵاوکردۆتەوە، وتیشی:” من سەرکـۆنەی توندوتیژی و جیاوازی دەکەم، کە رووبەڕووی ژنـان و منداڵان بۆنەتەوە. ژنان و منداڵان شایستەی رێـز و خۆشـەویستیـیەکی بێ مەرجـن، لە هەمـوو بەشـێک لە بەشەکـانی ژیـان. بـەڵام هەموو ئەو خراپەکارییانە دەبینـین، کە دەرهەقـیان دەکـرێن. دەشزانین کە هەڵوێستێکی ئابڕوومەنـدانـەیە کە دژ بـە ئەم تاوانـانە دەوەستـینەوە”
(*) چیـای ئاگـری، دەکـەوێتـە باکووری کوردسـتان، بەرزتـریـن چیـای کوردسـتانە، کە بەرزییـەکـەی (٥١٣٧) مەتـر لە ئاستی دەریـاوە بـەرزە، بنـکەی (شـۆڕی ئـاگـری) يا (شۆڕشی ئـارارات:١٩٢٩ ـ ١٩٣٢) بـوو، بە سەرکردایـەتی شـۆڕشگـێڕی کوردمـان ئیحسان نوری پاشا. بۆ یەکەمین جاریش ئاڵای کوردستان لە کاتی راگەیاندی حکومەتی کوردستاندا لەسەر چـیای ئاگـری هەڵکـرا. بە پیلانێکی گەلەکـۆمـەیی تورکیا و ئـێران و بە پاڵـپشتی رووسیا، بە شـێوەیەکی زۆر دڕنـدانە و نامەردانە و بە رەشەکوژی خەڵکی سـڤـیلی کورد کۆتـاییان بەم شـۆڕشـەمان هـێنا.
(*) ئەو نووسینەم لە سایتی (الـزمان الترکي) وە، کە لە رۆژی (٢٨/ یۆلیۆ/٢٠٢١) دا بە زمـانی عـەرەبی بڵاوکـراوەتـەوە. وەرمگـیرایە سـەر زمـانی کـوردی.
٣/ئاوگوست/٢٠٢١