په‌ریزاد مه‌حموودزادە ژنه ڕووخۆشه‌که‌ی شاری سه‌ردە‌شت
په‌ریزاد مه‌حموودزادە ژنه ڕووخۆشه‌که‌ی شاری سه‌ردە‌شت به بێ ئه‌وە به ئاواتی به‌هاری خۆی بگات کۆچی دوایی کرد.
به‌هار یه‌کێک له وە‌رزە خۆش و به دیمه‌نه‌کانی سروشته و هه‌موو لایه‌کمان ئاواتی سه‌ر سه‌وزی و هاتنی به‌هارمان له دڵ دایه، له‌م وە‌رزە دا مرۆڤ هه‌ست به خۆشی و شادی دە‌کات و سروشتیش به‌رگی ڕازاوە له به‌ر دەکا و دۆڵ و چیا و شاخ و پێدە‌شته‌کانی وڵات به سه‌وزە و گوڵ و گیا دە‌رازێته‌وە و قه‌د پاڵ و لووتکه‌ی چیاکان دەبنه جێی سه‌یران و گه‌شت و گوزار و خه‌ڵک به که‌یف خۆشی که‌ڵک له‌م وەرزە‌ی ساڵ وە‌ر دەگرن.
ناوچه‌ی سه‌ردە‌شت له وە‌رزی به‌هار دا یه‌کپارچه وە‌ک بووکێکی جوان و به دیمه‌نی لێدێ و به دە‌یان گوڵی جوان له گه‌ڵ سه‌وزە‌ی جۆراوجۆر دەشت و دەر و کوێستان وە‌ک به‌هه‌شتی ڕەنگین دە‌خه‌مڵێنن و له‌و وە‌رزە ڕە‌نگینه دا دڵدار و دلبه‌ر پێکه‌وە له بن دار هه‌نار و دارە پڕ له میوە‌کانی دا خه‌ریکی دیدار نوێ کردنه‌وەن و به دڵ شادی دەکه‌ن.
له گه‌ڵ ئه‌وە‌دا که هه‌ر دە‌ڤه‌ر و ناوچه‌یه‌ک که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ئه‌دەبی و … تایبه‌ت به خۆی هه‌ن ، هاوکاتیش به دە‌یان که‌سی دیکه‌ی دە‌روون پاک و به ویژدان و ڕووخۆش و دە‌م به پێکه‌نینی هه‌ن، له هه‌مان کاتیش دا که‌سانێکی دیکه‌ی تێدا هه‌ن که خه‌ریکی وە‌ته‌ن فرۆشی و زوڵم کر‌دن له خه‌ڵک و سروشتی ناوچه‌که‌ن، بۆیه هه‌ر ناوچه‌یه‌ک مرۆڤی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌ر که‌س ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی به شێوە‌یه‌ک به سه‌ر دە‌با، ئه‌وەی لێرە‌دا دە‌مهه‌وێ باسی بکه‌م، باس له مرۆڤێکی دە‌روون پاک و بێ ئازار و دە‌م به پێکه‌نینه که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بای ئه‌جه‌ل مۆمی ته‌مه‌نی کوژاندە‌وە.
ئه‌و مرۆڤه دە‌روون پاکه په‌ریزاد مه‌حموودزادە‌یه، ژنێکی ئاماڵ باریک و ڕووخۆش و دە‌م به پێکه‌نین، که هه‌موو ته‌مه‌نی له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار دا به ڕووخۆشی به سه‌ر برد، په‌ریزاد ژنێکی تا بڵێی ئێسک سووک و ڕەزا شیرین و له به‌ر دڵان بوو، له ناو شاری سه‌ردە‌شت دا که‌م که‌س هه‌ن که ناوی په‌ریزادیان نه‌بیست بێت، په‌ریزاد زۆر هێمن و له سه‌رخۆ و بێ دە‌نگ بوو، هه‌تا نه‌ت دواندبایه هیچ کات قسه‌ی نه‌دەکرد و ڕۆژانه تا وڵات تاریک دەبوو له راسته شه‌قامی شار دا پیاسه‌ی دە‌کرد و شه‌وانه‌ش به‌رە‌و ماڵی یه‌کێک له براکانی دەگه‌رایه‌وە و چاوە‌روانی ڕووناکی به‌یانی دە‌کرد بۆ ئه‌وەی جارێکی دیکه پیاسه‌ی خۆی دە‌ست پێ بکاته‌وە و گڕ و کڵپه‌ی دە‌روونی پڕ له هیوا و ئه‌وینی خۆی به پیاسه‌ی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار دامرکێنێته‌وە.
زۆربه‌ی ڕۆژان له ته‌نیشت چاکه‌که‌ی ته‌نیشت ماڵی خۆیان را به پیاسه دە‌هاته ناو بازار و جارجار وە‌ڵامی یه‌کێک له ڕێبوارانی تەنیشتی دە‌دایه‌وە و به پێکه‌نین و زەردە‌خه‌نه‌یه‌کی شیرینه‌وە له ڕێبوارە‌که دوور دە‌که‌وته‌وە، پرسیاری به‌شی هه‌رە زۆر له ڕێبوارە‌کان وە‌ک یه‌ک بوون و وڵامه‌که‌ش هه‌ر یه‌ک وەڵام بوو که په‌ریزادی دڵ پڕ له ئه‌وین دە‌یدایه‌وە.
هه‌ر ڕێبوارێک تووشی بایه بێ ئه‌م‌لاوئه‌ولا دە‌یگووت: په‌ریزاد، ئه‌رێ که‌ی مێردی دەکه‌ی؟ و پاشان له سه‌ر وە‌ڵامه‌که‌ی ڕادە‌وە‌ستا.
په‌ریزاد به له سه‌رخۆیی و پێکه‌نینه‌وە وە‌ڵامی دە‌دایه‌وە، دەیگوت: به‌هارێ، جا ئه‌گه‌ر وە‌رزە‌که‌ش به‌هار بایه، دە‌یگووت به‌هارێکی دیکه.
ئه‌و به‌هارە‌ی که په‌ریزاد لێی دە‌گه‌را و چاوە‌ڕوانی بوو به داخه‌وە هه‌ر نه‌هات و به ناکامی سه‌ری نایه‌وە. له‌م چه‌ند ڕۆژە‌ی دوای دا به داخه‌وە هه‌واڵی کۆچی دوایی په‌ریزادم بیست، زۆرم پێ ناخۆش بوو، زۆر چاکم له بیرە ئه‌و ژنه ئه‌وە‌ندە شه‌رم به خۆ بوو که له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار دا ئه‌گه‌ر له برسان هیلاک ببایه، قه‌ت هیچی له خه‌ڵک وە‌ر نه‌دە‌گرت و ته‌نانه‌ت به‌سته‌نی و خواردنی ناو بازاریشی له که‌س وە‌ر نه‌دە‌گرت، ژنێکی ڕووح سووک و بێ ئازار بوو، ئه‌و به دائیم له فکر دابوو، که‌س نه‌یدە‌زانی بیر له چی دە‌کاته‌وە و به دوای کام به‌هار و خۆشی و ئه‌وین دا دە‌گه‌ڕێ.
زۆر به‌ر له ئێستا ئه‌و کات که شاری سه‌ردە‌شت وە‌ک ئێستا گه‌ورە نه‌بوو، به‌یانیان زوو په‌ریزادت دەدیت که دوو مانگای وە‌پێش خۆی دە‌دا بۆ ئه‌وەی بیان گه‌ینێته گاڕانی شار که له دە‌رە‌وە‌ی شار مۆڵیان دە‌دان، ته‌نیا شتێک که دڵی پێ خۆش بوو ڕووناکی به‌یانی بوو، بۆ ئه‌وەی گه‌شت و پیاسه‌که‌ی دە‌ست پێ‌بکات و خه‌می دە‌روونی له‌م گه‌شت و پیاسه دا به با بدات و دوایه‌ش بگه‌رێته‌وە ماڵی و چاوە‌ڕوانی ڕووناکیێکی دیکه بکات.
په‌ریزاد و په‌ریزادە‌کانی دیکه له وڵاتی ئێمه دا زۆر به بێ نازی و به کوله‌مه‌رگی دە‌ژین و تا ئه‌و کاته‌ی که دواین هه‌ناسه‌کانیان هه‌ڵدە‌کێشن، که‌س له رازی دە‌روونیان ناگات و هه‌موو ئاواته‌کانی خۆیان به بێ ئه‌وەی وە‌دی بێن له گه‌ڵ خۆیان دەبه‌نه ژێر گڵ و خه‌م و په‌ژارە بۆ دۆست و که‌س و کاریان به جێ دێڵن، به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که وە‌ک په‌ریزاد تووشی نه‌خۆشی خەمۆکی و دە‌روونی بوون به بێ ئاوڕدانه‌وە و چارە‌سه‌ری گیروگرفته‌کانیان به دە‌ستی تەقدیر و ڕۆژگار دە‌سپێردرێن ، به داخه‌وە تا له نێو کۆمه‌ڵگا دا دە‌مرن وە‌ک مرۆڤێکی نه‌خۆش سه‌یریان دە‌کرێ و ئاخرە‌که‌ی به هه‌ناسه ساردی سه‌ر دەنێنه‌وە، له ماوە‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو دا په‌ریزاد زۆر ناساز و نه‌خۆش دە‌بێت و ڕۆژ به ڕۆژ لاواز و بێ هێزتر دە‌بێت، به داخه‌وە ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به هۆی سه‌کته، دڵی پڕ له ئه‌وینی ڕادە‌وە‌ستێ و به یه‌کجاری ماڵ‌ئاوایی له خه‌ڵکی شار و که‌س و کاری دە‌کات و به‌هاری هه‌میشه ئاواتی له گه‌ڵ خۆی بردە ژێر گڵ.
یادی په‌ریزاد مه‌حموودزادە به خێر و به هیوای ئه‌وە که مرۆڤه‌کانی دیکه وە‌ک په‌ریزاد ئاواتی به‌هاری خۆیان نه‌به‌نه ژێر گڵ و به ئاوات و ئارە‌زووی به‌هاری خۆیان بگه‌ن.
ماڵپه‌ری گیارە‌نگ سه‌رە‌خۆشی له هه‌موو ئه‌و که‌سانه دە‌کات که ڕۆژێک له ڕۆژان به شێوە‌یه‌ک له شێوە‌کان یارمه‌تیان به په‌ریزادی ڕوو خۆش کردووە و به تایبه‌ت سه‌رە‌خۆشی له بنه‌ماڵە‌که‌یان دە‌کات.
ئه‌م وێنه‌یه که ڕوخساری مه‌زلوومانه‌ی په‌ریزاد نیشان دە‌دات چه‌ند ڕۆژ به‌ر له کۆچی دوایی ناوبراو گیراوە.
زۆر سوپاس بۆ وێنه‌گر و بۆ ناردنی وێنه‌که ، ڕووحی په‌ریزاد شاد.
نووسینی: حه‌مه‌ڕە‌سووڵ که‌ریمی
٢٠٠٩/١٠/٢٨
ئەم بابەتە پێشتر بڵاو کراوەتەوە و چەند هاورێیەک داوایان کردبوو کە دابندرێتەوە و ئیمەش وە‌ک مالپەری گیارە‌نگ جاریکی دیکە دامان نایەوە و هیوادارم کە ڕووحی پەریزاد و پەریزادەکان شاد بێ.